|
|
|
شوناسی موزیکی میلله‌تێک به‌ده‌ست
موزیکزانه‌کانیه‌وه‌یه |
شوناسی موزیکی
میلله‌تێک به‌ده‌ست موزیکزانه‌کانیه‌وه‌یه
دەنگێك لەچركەساتی چڕینیا، جەستە لە گەڵیا كەروێشكە
دەكات و رۆحیش سەما. دەنگێك لە چركەساتی چڕینیا لەهاژە
دەچێ و لەگەڵ رووباری نۆتەكانا لە ژووانێكی
ئەزەلیدایە. دەنگێك لێوان‌لێو لە سیحر و خۆشنوودی،
دەنگێك دەمانباتە بەهەشت و بە ناكامیمان دەسپێرێ.
دەنگێك دەروونمان پڕ دەكات لە نوور و وڵاتمان پڕ دەكات
لە زیكر و تەهلیلە. دەنگێكی جاویدانی پڕ لە سۆز و
موحیببەت. هونەرمەندی تاراوگە عەدنان كەریم داهێنەرێكی
ڕۆح ڕەنگینە، بلیمەتێكی گۆرانی كوردییە. زەمەن بەو
زاتە ناوێرێت و، گۆرانی دایقورتاندوە. ئەو كەڵە
هونەرمەندە فەنتازیایەكی كەركووكە، ڕۆحێكی بێگەرد و
ئەفسوونئامێزی هەیە. یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە بە
هەق خاوەنی گەلێ خەسڵەتی جوانی هونەرییە و پەیوەستە بە
پەیامی هونەری خۆیەوە. چەندە بەو پەیامەوە پەیوەست
بووە، ئەوەندە درەوشاوەتر و بەهادارتر بووە. من بۆ خۆم
پارچەیەك لە ڕۆحی خۆم لە سترانەكانی ئەودا بەدی دەكەم.
مەزندە دەكەم دەنگی ئەو ڕۆحێكە لە قوڵایی دیرۆكەوە
دەناڵێنێت.
عەدنان كەریم، شنەبایەكی زۆر فێنكە لە وڵاتێكی پڕ لە
ڕەشەبادا. مرۆڤێكی مەزنە خەڵكی وڵاتەكەی ونی كردووە.
لەكاتێكدا ئەو بۆ خۆی كوڕی نیشتمانێكە كە بۆ بە
باڵابوونی میللەتەكەی خۆی ئەرك و شەونخونی كێشاوە .
ئه‌گه‌ر نا ڕه‌وایه هونەرمەندێكی وا ڕەسەن و داهێنەر
لەبەر ڕەوشی دارایی و ڕاكە ڕاكەی ژیان نەتوانێ که
دوایین پرۆژەی هونەری خۆی لەگەڵ گروپی كامكاران
تەواوبكات. ئەمەش لەبەرئەوەی لە وڵاتی ئێمەدا
چارەنووسی هونەر كەوتۆتە دەست كەسانێك كە تەنها خۆیان
و چوار دەوری خۆیان دەبینن.
ئێمە لەژوانێكی دۆستانە و لەنێو ئەتمۆسفێرێكی
سەرنجڕاكێشدا لە باخچەی رووه‌کناسی (بۆتانسکه
ترێدگۆرد) له نزیک قه‌ڵای شاهانەی شاری ئوپساڵا بە
دیدەنی ئەو هونەرمەندە ئازیزە شادبووین و بە وتە و
ئاخاوتنە شیرینەكانی ڕۆحی عەترپڕژێن كردین.. فەرموو با
پێكەوە گەشتێك بە نێو جیهانی غوربەتی ئەو ئافرێنەرە
بكەین و گەوهەری شاراوەی نێو بەستەڵەكی ڕۆحی بەفرینی
بدۆزینەوە.
* تۆ لە كەركووك لە دایكبوویت و خەڵكی شارباژێڕیشی،
لێرەدا پرسیار ئەوەیە چی وای لێكردوویت ئەو تەماس و
نزیكبوونەوە ڕوحییەت لەگەڵ خاڵە تاهیر بۆ دروست بێت؟!
- به‌ڵێ من له شاری که‌رکوک له دایک بووم . باوكم بۆ
بژێوی ژیانی له گوندی ژاژڵه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی
شارباژێڕەوه روو له شار ده‌کات و کاری پۆلیسی له
شاری كەركووك ده‌ست ده‌که‌وێ من له‌وێ له‌دایک ده‌بم.
نزیكبوونەوەی من لە خاڵە تاهیر تۆفیق ، عه‌شقه بۆ
هونه‌رێکی به‌رزی نیشتمان په‌روه‌رانه بۆ ده‌نگێک که
له کانیاوه‌کانی شاری کۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
عه‌شقێکه بۆ هونه‌رێک که هه‌تا سه‌ر ئێسقان
کوردستانیه، کورد ته‌نها یه‌ک تایه‌ر تۆفیقی هه‌یه
که مێژوویه‌کی بێگه‌رد و
مه‌زنی بۆ ئێمه جێهێشتوه. ئه‌و زاته سه‌رچاوه‌یه‌کی
مه‌زنه، هه‌میشه له‌گه‌ڵمدا ده‌ژی وه‌ک هه‌موو ئه‌و
هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه‌ی دیکه‌ی وەك عه‌لی مه‌ردان ،
سێوە ، حەسەن زیرەك، ماملێ، محەمەد عارف جزیری، حەسەن
جزیری، مه‌زهه‌ری خالقی و.. هتد. بەڕاستی ئەمانە
سەرچاوەیەكی گەورەی گۆرانی كوردین. من هەموویانم بەسەر
كردۆتەوە و لە كوخی هەموویانەوە نزیكبوومەتەوە.
هەمووشیان بە من ئاشنان ، ئه‌گه‌ر من ئێستا که‌مێک
فێری گۆرانی چڕین بوبم ، بێ‌شک زاناییه‌که‌ی بۆ ئەوان
دەگەڕێتەوە.
* ئێستا مۆزیك و گۆرانی كوردی لەنێوان تەوژمی
ڕەسەنایەتی (ئۆرژیناڵ) و نوژەن (مۆدێرن)دا هاتوچۆ
دەكات و تائێستا ڕەوتێكی خۆی نەگرتووە و نەیتوانیوە
لەنگەر بگرێت، بەو مانایەی تائێستا نەمانتوانیوە
زمانێكی مۆزیكی ستاندارد بەرهەم بهێنین. ئایا ئێمە چۆن
دەتوانین شوناسی مۆزیك و گۆرانی كوردی یەكلا بكەینەوە
و سەبكێكی تایبەتی بۆ دروست بكەین. ئایا دەتوانین
سەنتێزێكی تایبەت لەنێوان مۆزیكی مۆدێرن و ئۆرژیناڵدا
هەڵبهێنجین یان دەكرێ لەپێناوی یەكێكیان دەست
لەویتریان هەڵبگرین؟
زۆرجار گوێمانلێده‌بێ و ده‌ڵێن مۆزیکی هیندی،
ئه‌فریقی، ئه‌مریکی، ئه‌وروپی، رووسی، ئازه‌ری،
ئه‌فغانی، فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی...هتد . لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایه مرۆڤ بۆ ناوی ئه‌و میلله‌تانه
دێنێ و مۆزیکه‌که‌یان به شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان
ده‌لکێنێ ؟
- له‌وانه‌یه که‌سانێک هه‌بن وه‌ڵامیک بده‌نه‌وه
بڵێین مۆزیک سنووری نیه‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه خۆویست و
کۆنه‌په‌رست و ره‌گه‌ز په‌رستن !
به‌لای منه‌وه وه‌ڵامه دروسته‌که ئه‌وه‌یه که
نه‌ته‌وه‌کانی دنیا وجوودی خۆیان و ئازادبونیان و
سروشت و سیما‌و شوناسیان له موزیکێکی تایبه‌تی خۆیاندا
ده‌بیننه‌وه. ئێمه ده‌زانین که موزیک سنوری نیه‌و
هه‌موو که‌سێک سه‌ربه‌سته به ئازادی کێژ له موزیک
وه‌ربگرێ ، به‌ڵام کاتێک دێینه سه‌ر ئه‌رک و
فرمانه‌کان ، موزیکزانێک به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که چۆن
له فێستیڤاڵێکدا موزیکی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی پێناسه
ده‌کات ، ئایه ده‌توانێ چاوبه‌ستی که‌سێکی ئه‌وروپی
بکات و موزیکی هیندی، عه‌ره‌بی یان تورکی بۆ بژه‌نێت و
بڵێ ئه‌مه مۆزیکی کوردیه !
ئایه ده‌کرێ به‌هۆی کلتور و فه‌رهه‌نگی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر خۆی پێناسه بکات .
تاکه که‌سه‌کانی ئه‌م دونیایه ئه‌و کاته جوانن که
خۆیان بن که‌سی تر نه‌بن جا ئیدی ئه‌وه فراوانی
بکه‌ینه‌وه بۆ کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان .
من دڵنیام له‌وه‌ی که داهێنان و موزیکی مۆدێرن له
ناو هه‌ناوی مۆزیکی میلله‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ،
ئه‌و جوانکارییه‌ی که هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( قادر
دیلان ) کردووییه له گۆرنییه‌کانیدا هونه‌رێکی
نوێیه که به هیچ جۆرێ نه له سه‌رده‌می خۆی و نه
له ئێستاشدا وه‌ک هونه‌رێکی ناره‌سه‌ن نه
ژمێردراوه ئه‌و ستایله‌شی به (جاز)ناوده‌برێ
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به‌کاری دێنن. من دڵخۆشم
به هه‌موو نوێکاریه‌ک هیوام به گروپی سه‌هه‌ند
هه‌یه هیوام به‌و گه‌نجانه‌یه که زانستیانه دێنه
ناو بواری هونه‌ره‌وه هیوادارم هه‌وڵبده‌ن که خۆیان
بن که‌سی تر نه‌بن، موزیکی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێمان
باش بناسن بۆئه‌وه‌ی موزیکیان لێنه‌خوازنه‌وه. من
گه‌شبینم به‌وه‌ی که نه‌وه‌یه‌کی زۆر جوان به‌ڕێوه‌ن
به شێوه‌یه‌کی زانستانه موزیک فێر بوون ، دڵنیام که
هه‌ر ئه‌وان شوناسی مۆزیکی کوردی له به‌رۆکی خۆیان
ده‌ده‌ن . کاتێک که پێناسه‌ی موزیکی کوردی ده‌که‌ین
ده‌بێ ئه‌وه بزانین که ته‌نها گۆرانیبێژان و گۆرانی
چڕین ناگرێته‌وه ، شوناسی موزیکی میلله‌تێک به‌ده‌ست
موزیکزانه‌کانه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی که زانستیانه
قاڵبونه‌ته‌وه له‌ناو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی موزیکی
نه‌ته‌وه‌که‌یان. ئه‌وه هیوایه‌کی مه‌زنه که دوو
ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک له‌فێستیڤالی گه‌وره‌ی ئه‌وروپادا
گه‌نجی کورد پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست دێنێ. ئێمه با
ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی ئه‌وه نه‌بین که که‌سانێک
ئه‌مڕۆ حه‌زیان له گۆرانی عه‌ره‌بییه یان تورکیه،
پێم باشه که خۆمان ڕابێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رێز
له‌ئازادی که‌سانی تر بگرین حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانیان
پێشێل نه‌که‌ین . من ئه‌گه‌ر بروام به‌و ستایله نیه
ده‌توانم دوره‌په‌رێز بم و بۆ مادده روحی هونه‌ری خۆم
تێک نه‌ده‌م.
* زۆرجار باس لەدامەزراندنی ئۆكسترایەكی سەمفۆنی كوردی
لەكوردستان دەكرێ، بە دیدی ئێوە چۆن دەتوانین
ئۆكێسترایەكی ڕۆژهەڵاتی لەكوردستان دابمەزرێنین كە بۆن
و بەرامەی كوردەواری لێ بێت و بەشێوەیەك ئەو
ئۆكێسترایە لە ماتریاڵ و ژەنیاری كوردی دروست بكرێت؟
- لەڕاستیدا ئەمە پرسیارێكە، پێویستە كەسانی پسپۆر و
تایبەتمەندی ئەو بوارە وەڵامی ئه‌م پرسیاره بدەنەوە،
كەسانی ئەكادیمی وەك عەبدوڵڵا جەمال، دڵشاد محەمەد
سەعید، هۆشه‌نگ کامکار ،ئه‌رسه‌لان کامکار ، سیروان
سیرینی و نەجات ئەمین . ئەوانە كە لە ئۆركێسترا كاریان
كردووە و تێدەگەن چۆن گروپی ئۆركێسترا پێكدەهێنرێت.
* زۆرجار لەكوردستان باس لەوە دەكرێت وانەی مۆزیك
ببێتە یەكێك لە وانە سەرەكییەكانی میتۆدی خوێندن. بە
دیدی ئێوە گرتنەبەری هەنگاوێكی لەم جۆرە پێویستی بە چی
هەیە و چۆن سەركەوتوو دەبێت ئەگەر لەكوردستان تەرجەمەی
نێو واقیعی سیستمی پەروەردە بكرێت؟
- بێ‌شک ئه‌وه کاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و
ده‌بوایه زۆر زۆتر کاریان له‌سه‌ر بکردایه، به‌ر له
هه‌موو شتێک ده‌بێ تاکی کورد رێز بۆ مۆزیک دابنێ بۆ
ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست په‌روه‌رده ببێ ئه‌م
په‌روه‌رده‌یه‌ش له قۆناخه‌کانی خوێندن به‌رجه‌سته
ده‌کرێ. ده‌بێ پلانڕێژی چاکی بۆ بکرێ بیر بکرێته‌وه
که‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا و شیاو بۆ ئه‌م وانه‌یه
ئاماده‌بکرێ.
ده‌توانرێت سوود له سیستێمی خوێندنی ئه‌وروپی
وه‌ربگیرێ له ڕێگای ئه‌و کوردانه‌ی که له بواری
په‌روه‌رده‌دا کار ده‌که‌ن له ئه‌وروپادا، له‌وێ
باشترین سیستێمی خوێندن پیاده ده‌کرێ به‌تایبه‌ت
وانه‌ی موزیک بابه‌تێکی گرینگی په‌روه‌رده‌یه.
* هونەرمەندانی تاراوگە لێرەو لەوێ كاری جوان و
سەركەوتوو ئەنجام دەدەن، بەڵام لەبەرئەوەی كاری
دەستەجەمعی نییە زۆرجار وزە و تواناكانیان پەرشوبڵاو
دەبێتەوە، ئێوەی هونەرمەندانی تاراوگە پێویستیتان بە
چی هەیە بۆئەوەی لەمەودوا بتوانن كار و خەباتی هاوبەش
پێكەوە بكەن بۆئەوەی زیاتر لەیەكتری نزیك ببنەوە
لەپێناو داهێنانی هونەری؟
- له هه‌موو دنیادا هونه‌رمه‌ندان گروپ گروپ خۆیان
ده‌دۆزنه‌وه‌و به پێی له‌یه‌کچونی کار‌و
بیرکردنه‌وه‌یان یه‌کتر قبوڵ ده‌که‌ن هونه‌ری خۆیان
ده‌نوێنن . شه‌رت نییه هه‌موو به‌یه‌که ئه‌بێ کار
بکه‌ن بۆ نموونه ناتوانم له‌گه‌ڵ بۆچونی
هونه‌رمه‌ندێکی تر خۆم بگونجێنم که بڕوای به هونه‌ری
ئاهه‌نگسازی هه‌ڵپه‌رکێ هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له
چێشتخانه‌کانیش گۆرانی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دژی
بۆچوونه‌که‌شی بم ، وه‌ک مرۆڤ ڕێزی ده‌گرم و خۆشم
ده‌وێ به‌ڵام ناتوانم هاوکاری بکه‌م له کار کردندا.
وا دیاره ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌یه‌وێ هونه‌ر بکات
به پیشه ، که ئه‌وه‌ش خه‌ونی یه‌که یه‌که‌ی
هونه‌رمه‌ندانی کورده که به هونه‌ره‌که‌ی بژی و
له‌و ڕێگایه‌وه بژێوی خۆی مسۆگه‌ر بکات بتوانێ
داهێنه‌ر بێ.
من رۆژانه ئه‌گه‌ر کار نه‌که‌م له‌کۆتایی مانگدا
ناتوانم کرێی خانوه‌که‌م بده‌م ئه‌و کاته‌ی که
ده‌مێنێته‌وه ته‌نها دوای پشووی کاره که خه‌ریکی
هونه‌ر بم . سه‌خته بتوانم بێ هیچ پشتگیرییه‌ک کار
جیبێڵم له کۆنفرانسێکی هونه‌رمه‌نداندا له وڵاتێکی
تر ئاماده‌بم ، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و نموونانه‌ی که
ئاسته‌نگی دروست کردوه بۆ هۆنه‌رمه‌ندان له تاراوگه
که نه‌توانن له یه‌کتر نزیکببنه‌وه ، هه‌ریه‌که‌و
له شارێکه له وڵاتێکی تر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
• ماوەیەك لەوەوبەر زنجیرە كۆنسێرتێكت لەگەڵ خانمە
هونەرمەند تارا جاف ساز كرد، ئایا هەڵبژاردنی تارا جاف
چۆن بوو؟
چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستا کۆنسێرتێکم له‌گه‌ڵ گروپی
ئاگری زیندو له هۆڵی کوین ئه‌لێسابت له له‌نده‌ن
سازدا. لەو كۆنسێرتەدا خاتوو تارا جاف و چه‌نگه‌که‌یم
ناسی. بەڕاستی ئامێره‌که‌ی دەنگێكی زۆر سیحراوی و
جاویدانی هەبوو، بۆیە داوام لێ‌كرد لە به‌شێکی ئه‌و
کۆنسێرته‌دا له‌گه‌ڵ چه‌نگه‌که‌یدا به‌یه‌که‌وه
یه‌کێک له گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ند محەمەدی ماملێ
بڵێین. كاتێك كە مۆزیكەكەی ئامادەكرد و بە یەكەوە
چووینە سەر تەختی شانۆ ئه‌و گۆرانیه له هۆڵەكە زیاد
لە پێویست كاریگەری لەسەر خەڵك دانا. مۆزیكەكە زۆر
هه‌ستیار بوو، هەستت دەكرد خەڵك ئاوێتەبوونێكی ڕۆحی
لەگەڵ مۆزیكەكە دروستكردوە. لێره‌وه هه‌ستم کرد که
ده‌نگم زۆر گونجاوه له‌گه‌ڵ چه‌نگه‌که‌ی تارای
هونه‌رمه‌ند . دوابه‌دوای ئه‌وه هاوکاریمان زیاتر بوو
، هه‌ر له له‌نده‌ن کۆنسیرتیکی تایبه‌تمان له
بنکه‌یه‌کی دێرینی کلتوری ئه‌نجام دا.
دواهه‌مین کۆنسێرتمان بۆ تیفی کوردانی دانیمارک بوو
له هۆڵی کتێبخانه‌ی شاژنی دانمارک که ئه‌و کۆشکه
به ئه‌ڵماسه ره‌شه‌که ناسراوه له ئه‌وروپادا.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
گوڵان مێدیا |
16.08.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|