|
|
|
ئافاتی ژن بردن بۆ مه‌سئوله‌كان |
ئافاتی ژن بردن بۆ
مه‌سئوله‌كان
سه‌رگوزشته‌یه‌كه..مێژوویه‌ك له‌ڕابردوو..په‌ندێك بۆ
ئه‌مڕۆ
نوسینی/
شاخه‌وان عه‌لی حه‌مه‌د
به‌شی یه‌كه‌م
(حه‌مه‌لاو)پیاوێكی هۆشمه‌ند، بێ وه‌ی و سه‌رو زمان
شیرین ،ده‌مێ بوو، له‌دنیای بێقه‌راری خۆ‌یا
ده‌ژیا.كه‌چاوه خه‌واڵوه‌كانی له (هه‌ڵۆ)بڕی، به
ده‌نگێكی باوێشكاویه‌وه)كوڕم هه‌ڵۆ ،ئه‌م هه‌ویره
،ئاو ده‌كێشێ ...چاك وایه ئارامت ببێ و له‌گه‌ڵیدا
بگونجێ‌ی.ئێ خۆ ناكرێ هه‌موو ماڵمان له‌به‌ر
خوێندنی تۆ تێكده‌ین و ماڵمان ببه‌ینه شار...حه‌ز
ده‌كه‌م ،بزانم خراپه‌ی سورمێ ی براژنت له‌چیدایه
؟!بۆچی به‌و شێوه‌یه ڕقت لێیه‌تی؟!)).
(هه‌ڵۆ)بۆ ئه‌و پرسیاره ،وه‌ك له‌خه‌وێكی قورس
،ڕایچه‌نن، گشت هه‌سته‌كانی له گوێ ی دا گرد
كرده‌وه و ئاهێكی قووڵی هه‌ڵكێشا: ((بابه گیان،كه
زۆر هات، قه‌واڵه به‌تاڵه ...شتێ پیس و بۆگه‌ن
بوو،ده‌بێ تامی چی بێت؟! ئه‌و براژنه‌ی من هیچی
تێدا نه‌هێشتۆته‌وه...كوردده‌ڵێ :گه‌ر شه‌ڕت كرد
بایی ئاشتی تێدا بهێڵه‌وه ...دوو ساڵه دانم به‌خۆم
داگرتووه،ئه‌وه‌ی پێموترا ،له ئاستی دا ،قوڕ و كپ،
قسه‌م نه‌كرد...بابه من له‌خوێندنی شار...هه‌موو
هه‌رایه‌كم بۆ ئه‌وه‌یه ،به نمره‌یه‌كی باش پۆلی
شه‌ش ببڕم و له‌كۆلێژێكی به‌رز وه‌رگیرێم...تۆ،تا
ئێستا ڕۆژێك له ڕۆژان گوێت له من بووه به خراپه
باسی ئه‌و براژنه‌ی خۆم بكه‌م بڵێم :ئا ئه‌وه‌یه
كار‌و كرده‌وه‌ی ؟!هه‌ر وتم:له‌گه‌ڵم باش ده‌بێ
،به‌ڵام بێ سووده...فه‌رموو،بیهێنه پێش چاوت ،گه‌ر
له‌جیاتی من ڕۆژانه له گه‌رمه‌ی خوێندن و
خوێندنه‌وه‌دابی ،كه‌چی له ناكاو به ده‌نگێكی
قێزه‌وه‌ن ،وه‌ك مناڵ بانگ بكرێی ،به نه‌ڕاندن و
بێبایه‌خه‌وه پاره‌ت بۆ به‌رده‌م فڕێده‌نده‌ی بڕۆ
ئه‌م شت و ئه‌و شته بكڕه..تۆ له‌به‌رامبه‌ریدا
هه‌ڵوێستت چی ده‌بێ ؟!..هه‌موو كه‌س عیزه‌ت و
كه‌ڕامه‌تی خۆی خۆش ده‌وێ..ئه‌وه بۆ دوو مانگ
ده‌ڕوا ،پرته‌و بۆڵه‌ی تا دێ زیاد ده‌كا ،ئه‌قڵی
شتێ نه‌گرێ ،كوڵی خۆی به مناڵه‌كان داده‌ڕێژێ
،ئه‌وجا چ قسه‌ی خراپ و جوێن نامێنێ به‌و برایه‌می
نه‌دا..پێش هاتنه‌وه‌م ده‌رهه‌ق به‌و ره‌فتاره و
هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ،ته‌وژمی هه‌ژان و تووڕه بوونێكی
نامۆ له‌ده‌رونمدا سه‌ری هه‌ڵدا ...به سه‌ر
سوڕمانه‌وه تێیڕامام و سه‌رنجێكی خێرام دایه سه‌رو
روخساری: (سورمێ ..له پێش چاوی من دا جوێن دان به
باوك شتێكی جوان نیه) . ئه‌ویش وه‌كو گوێی بۆ
قسه‌كانم ڕایه‌ڵ كردبوو..به بێ ه‌نگ پاڵی
به‌دیواره‌كه دادا و ماوه‌یه‌ك خامۆش بوو ، چاوی
به‌شوێنێكی نا دیار رووا ،كه رووی
وه‌رچه‌رخاند،به‌ڕقه‌وه:( تۆ ده‌مت داخه ،شه‌و ورۆژ
به سه‌ر و گوێلاكمانی ، مافی ئه‌وه‌ت نیه قسه
بخه‌یه قسه‌مانه‌وه).ئه‌وه‌ش هه‌ر هیچ ،بابه گیان
باوه‌ڕت هه‌بێ ،جار نیه له گه‌ڕانه‌وه دا بچمه
ماڵیان و سه‌لام بكه‌م به گه‌رمی به‌خێرهاتنم
بكا..ئێ خۆ، باوه‌كوشته‌ی ئه‌و نیم ،به‌م جۆره
سه‌یرم ده‌كا..فه‌رموو تۆ سه‌ر پشكبه ،گوناهی
من،له‌مانه‌دا چین؟!).
(حه‌مه‌لاو)واقی وڕما ،به حه‌په‌ساویه‌و: ) من
نكۆڵیم له‌وه دانیه ،سورمێ شه‌رم له‌بابی خۆی بكا
..خه‌تاكه‌ش هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی مازنی براته...له
ئه‌وه‌ڵه‌وه بۆی داهێنا..بۆی شلكرد ،هه‌ر باشه
سواریشی نابێت..باشه كوڕم به‌ڕای تۆ،چار چیه؟!).
كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ،بێدنگی قووت دا،نه‌یتوانی
تا سه‌ر،زمانی گرێ داته‌وه ، هه‌ڵیدایێ (هه‌ڵۆ ،چ
براده‌رت نیه ،له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌وی و پێكه‌وه
خانوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ،بگرن؟!). (هه‌ڵۆ)كه‌لیكی
تووره‌یی به‌لالغاوی دا،كه‌فی چه‌ندبوو،بزه‌یه‌كی
خاوی ،كه‌وته سه‌ر لێو: (منیش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی
تۆم مه‌به‌ست بوو،بیكه‌م..هه‌ڵبه‌ته به‌م كاره
ده‌رفه‌تێكی له بارم له به‌رده‌مدا ده‌ڕه‌خسێ ،تا
به‌مێشكێكی كراوه ،سه‌عی بكه‌م و دوا رۆژی
ئاواته‌كانم ، بێنمه دی؟!).
(حه‌مه‌لاو) زه‌رده‌خه‌نه‌ی هاتێ...دایه قاقای
پێكه‌نین ،كه‌سه‌ری هه‌ڵبڕی: (كوڕم ئامۆژگاریه‌ك
هه‌یه، ده‌بێ پێش وه‌خت ،به‌تۆی بڵێم :تۆی قوتابی
،ئامانجت خوێندن و سه‌ركه‌وتنه له وانه‌كانت
دا...بۆیه نامه‌وێ دوور و نزیك ،ده‌م له‌شتێ بده‌ی
،ماڵوێرانی به‌دواوه‌بێ ).
(هه‌ڵۆ) چاوی لێ نه‌تروكاند و به پوزێكه‌وه
،پرسی: (شتی وه‌ك چی؟!).
(حه‌مه‌لاو) وتی: (ژیانی شار ،له‌ژیانی گوندی
جیایه..رژێم پیاوی خۆی به هه‌موو كه‌نج وكه‌له
به‌رێكدا بلاَوه پێكردوه...كاریان:چاودێری خه‌ڵك و
سیخورێتیه به‌سه‌ر ئه‌م وئه‌وه‌وه ...هه‌ڵبژاردنی
هاورێ ی چاك ،له‌گرفتت، دوور ده‌خاته‌وه و
پاراستنی زمان ،پاراستن به‌خۆ ده‌دا,تۆ هێشتا مناڵی
،ئێمه له‌وولاَتێكدا ده‌ژین ،هێزێكی سه‌ركوتكار
وتۆقێنه‌ر ،مشورمان ده‌گێرێ ..به‌هێز ،بێهز تێك
ده‌شكێنێ ..گه‌وره ،بچوك هه‌ڵده‌لوشێ ...به‌س من
ده‌زانم ئه‌م رژێمه‌ی به‌عس چ ڕژێمێكه ،شۆڤێنیه‌كی
ئه‌و تۆ:به خوێنی كورد مه‌ستن ..له‌سه‌ر ئاوازی
ده‌ستڕێژ سه‌ما ده‌كه‌ن و كه‌یف خۆشن ، له‌شین وزاری
خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت و بێگوناهدا، ئارام وئاسوده
خه‌ویان لێده‌كه‌وێ ..مه‌حمودی ولاَشزاوام.یادی
به‌خێر ..جارێكیان میوانمان بوو..یه‌خه‌ی گرتم
وتی:بۆ نایه‌ی بتكه‌مه ره‌یس جاش ؟! له دایه‌ره‌ی
ئه‌مندا ،كه‌س نیه نه‌یاناسم...وه‌ره به‌س مۆری
بكه وبڵێ ده‌یكه‌م ،ئه‌و سمێڵه له پیاو نه‌هاتبێ
،گه‌ر هه‌ر چی خه‌ڵكی گوندیه ،هه‌مویانت نه‌خه‌مه
دِوو . ئه‌وجا به‌گاڵته ئامێزه‌وه ، وتی : (تۆ له
ئه‌یلوول دا ،ئه‌وه‌نده ساڵه پێشمه‌رگه بووی ،چیت
به چی كرد؟!من كه بیر له وه‌زعی تۆ و مناڵه‌كانت
ده‌كه‌مه‌وه ،هیچتان له ماڵدا نیه ، نه‌پاره ونه
سه‌یاره ،په‌ست و نیگه‌ران ده‌بم ).منیش ڕه‌پ و راست
، پێم وت : (به‌نده له‌و ته‌رحه پیاوانه نیه
په‌تپه تانێ بكا و هه‌ر رۆژێ به‌لایه‌ك دا
وه‌رسوڕێ و، بۆ پاره و پایه ، خۆی بدۆڕێنێ).به‌م
قسه‌یه ، قین له‌چاوی دا ، وه‌ك هه‌وره بروسكه‌ی
به‌هار ، شریخه‌ی دا: (هه‌ی كه‌لله ره‌ق ..من تۆ
بناسم قه‌ت پاك نابیه‌وه و تا خاوه‌نی ئه‌و بیر
كردنه‌وه بی ، نابی به هیچ).زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی
گه‌شم به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه : (فه‌رموو.. گه‌ر تۆ خۆت
به خه‌مخۆرم ده‌زانی ، ئه‌وه قوتابخانه‌یان له‌م
گونده كردۆته‌وه ،هه‌وڵێكم بۆ بده به پاسه‌وان
دامه‌زرێم ).
خۆڵه‌مێشی بنمیچه‌كه ، تێكه‌لاَوی چاوه ڕه‌ش و
هاشه‌كانی (هه‌ڵۆ)بوو بوو ...له ناخه‌وه ده‌كولاَو
گیانی هێنابووه جۆش و خرۆش : (بابه گیان : ده‌زانی
ناتوانم قسه نه‌كه‌م ؟!وه‌كو ده‌نۆڕم ، مازنی برام ،
ماوه‌یه‌كه بوه‌ته ئاشنای عه‌له سه‌ر بۆزو
به‌گه‌رمی هاتووچۆی یه‌كدی ده‌كه‌ن ..هاوڕێیكم
،وه‌كو ڕالێدیتن ده‌رباره‌ی عه‌له سه‌ر بۆز،
ده‌یگێڕاوه ، ده‌یوت :ئه‌و مه‌فره‌زه‌ی رژێم به
عه‌له سه‌ربۆزی داوه ،گه‌ر واسیته‌و خۆشی
ژنه‌كه‌ی نه‌بووایه ،چاوی پێ نه‌ده‌كه‌وت).
(ئامانج) به‌جه‌سته‌یه‌كی شل و شۆق وماندو و
شه‌كه‌ته‌وه ،به ژوور كه‌وت..به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ن
له‌سیمای هه‌ڵۆ وردبۆوه..سه‌ری بۆ قسه‌كانی
له‌قاند و دوو لێوی شكۆفه‌ی ،پشكووت: (عه‌له
سه‌ربۆز كێ یه؟).
(حه‌مه‌لاو) هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشا ..ئازاری
په‌نگخواردووی به باداو سه‌رنجێكی خێرای دایه
سه‌ر ڕوخساری و هاته گۆ: ( من تا ئێستا بچمی ئه‌و
زه‌لامه‌م نه‌دیوه .. وه‌ك چۆن بۆ هه‌ڵۆیان
گێڕاوه‌ته‌وه ..هاوڕێیه‌كی نزیكم ، گێرایه‌وه ،
ده‌یوت : عه‌له سه‌ربۆز،كابرایه‌كی سیسی
ره‌قه‌ڵه‌ی كه‌ڵه‌گه‌ته ..سێ ژنی هه‌یه...پێش
وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یه ، ده‌بێته به‌عسی و
به‌شداری له سه‌رجه‌م كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات
...ده‌ستێكی باڵای ده‌بێت له خه‌به‌ردانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی ،فیرار یا كه‌س و كاریان
پَشمه‌رگه‌بووه..ڕۆژانه به چاوێكی حیزه‌وه ،
ده‌چووه شوێنه‌قه‌ره‌باڵغیه‌كانی وه‌ك چایخانه‌و
گازینۆ و نادی و شوێنه‌كانی تر ،گوێ قوڵاغ، هه‌ستی
راده‌گرت و له‌وه ده‌گه‌ڕا ،یه‌كێك له‌فزێكی خراپی
له ده‌م بێته ده‌رو قسه‌یه‌كی خراپ بكا ، هه‌ر
زووبیكاته راپۆرت و بۆ ئافه‌رینێك ،ته‌سلیمی بكات...
له‌منه‌زه‌مه‌وه به ته‌له‌فۆن به‌رپرسی دایه‌ره
كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌مه‌ودوا:
عه‌له‌سه‌ربۆز ،ته‌نها سه‌ره مانگ ده‌رده‌كه‌وێ
،ئه‌ویش بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كه‌یی و هیچی تر
..دوایی ماوه‌یه‌ك ده‌بێته ره‌فیق حزبی و له
داوه‌تێكی دایه‌ره‌ی ئه‌من بۆماڵه‌وه‌یان، كار
به‌ده‌ستان سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ كه له هۆڵی
پَشوازی دا ن ده‌نۆڕن ئه‌وه‌نده‌ی وێنه‌ی سه‌دام
حوسێن له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵواسراوه ،له هه‌موو
دایه‌ره‌كه‌یان ئه‌وه‌نده وێنه‌یه به‌دی ناكرێ
...عه‌ریزه‌یه‌ك ده‌دا : (حزبی به‌عسی ئیشتراكی
،دایك و باوك و خوشك و برامه..هه‌ر چاوێكم ناپاكی
له‌م حیزبه بكا ،ده‌ریدێنم ..به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی
زیاتر ،داواكارم له به‌رێزتان ،لوتف بفه‌رموون به
ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن به‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كم پێ
بدرێ ). به نوسراوێك عه‌ریزه‌كه‌ی بۆ سه‌روو به‌رز
ده‌كرێته‌وه...كاتێك مژده‌ی ره‌زامه‌ندیه‌كه‌ی پێ
ده‌ده‌ن ، پێ ی ده‌ڵێن له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا
لیستێكی سی كه‌سیمان بۆ بێنه، تا كاری له‌سه‌ر
بكه‌ین ...عه‌له‌سه‌ربۆز ،له‌خۆشی دا پێی به‌عاردی
ناكه‌وێ ..به‌نێو برا و ئامۆزا و براده‌ر و كه‌س و
كاری ده‌گه‌ڕێ ...ئه‌وه‌نده ناوه‌ی نووسی ، نووسی
.كه‌زانی سی ناوه‌كه‌ی پێ خڕ نابێته‌وه .به
هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و چاو
سووركردنه‌وه،ناوه‌كان،ته‌واو ده‌كات ،لیسته‌كه
ده‌باته منه‌زه‌مه وبه‌رپرسی منه‌زه‌مه، پێی
ده‌ڵێ : (ئه‌مشه‌و كاتژمێر نۆی ئێواره تا دوانزه‌ی
شه‌و ..پێویستیم به‌ئافره‌تێكه بۆمی
بێنی...ئافره‌تێكی وا ،خۆت ده‌زانی چ ئافره‌تێك بێ
؟!).عه‌له‌سه‌ر بۆز ،سووكه بزه‌یه‌كی بۆ ده‌خاته
سه‌ر لێو وبه‌و په‌ڕی رێزه‌وه ،پێ ی ده‌ڵێ :
(ئافره‌ت له‌خزمه‌تدایه).عه‌له‌سه‌ر بۆز ،بێ
سڵكردنه‌وه ،ئه‌و نهێنیه لای ناسیارێكی خۆی
هه‌ڵده‌ڕێژێ ،كه ئه‌ویش وه‌ك هێلكه‌یه‌كی پاككراو
،له نوكه‌وه بۆی گێڕامه‌وه، وتی: (عه‌له‌سه‌ربۆز
بێ شه‌رمانه‌بۆی باس كردم ،وتی :ده‌مزانی ئه‌م
داواكاریه‌ی به‌رپرسی منه‌ززه‌مه،بۆ
تاقیكردنه‌وه‌یه ،بزانێ تا چه‌ند له‌ژێر فه‌رمایشتی
داده‌بم ..دیاره نه‌ناردنی ئه‌و ژنه‌ی داوای
كردبوو ،به هه‌ر پاساو و بیانویه‌ك بووایه ،ئیلغای
ئه‌مره‌كه‌یان ده‌كردم ...منیش ناچار مام ،ژنی خۆمیان
بۆبنێرم ) عوسمانه ره‌شه‌ی دراوسێی ماڵه پوورم
،ئه‌وێ رۆژێ ،نازانم له‌چیه‌وه ،باس هاته سه‌ر
عه‌له‌سه‌ر بۆز ،وتی: (رووداوێكی ئه‌و كابرایه
ده‌زانم ،گه‌ر به ئامانه‌تی ده‌گری ،ئه‌وه بۆتی
ده‌گێڕمه‌وه ده‌نه خۆم تووشی ده‌رده سه‌ری ناكه‌م
),منیش به‌بزه‌یه‌كه‌وه وتم: (دیاره هێشتا منت
نه‌ناسیوه ).
ئه‌ویش جگه‌ره‌یه‌كی ئاگردا ،قومێكی قووڵی
له‌جگه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی دا‌و دووكه‌ڵه‌كه‌ش . وه‌ك
هه‌وری به‌فر ،به‌سه‌ر ده‌مو وچاوی به‌رز ده‌بۆوه
،تووڕی دا: (ئێواره‌یه‌كیان له‌سه‌ر نان خواردن بووم
..عه‌له‌سه‌ربۆز ته‌له‌فۆنی بۆ كردم كه سه‌عات نۆی
ئێواره به چاره‌گێك ،به‌خۆ و سه‌یاره‌وه له‌پێش
ماڵیان ئاماده‌بم ..منیش نه‌ك له‌به‌ر خۆشی ،به‌ڵكو
له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو به‌ڵایه‌كم به‌سه‌ر
دابێنێ ,وتم: 0باشه به‌سه‌ر چاو). له‌كاتی خۆیدا
،به‌سه‌یاره‌وه چوومه به‌ر ده‌م ماڵیان ،ژنی بچوكی
عه‌له‌سه‌ربۆز (سۆزان)ی ناوه..چ سۆزان ؟ !
ئافره‌تێكی چاو شینه‌ی پرچ زه‌رد ، له‌گه‌ڵ مانگدا
شه‌ڕ ده‌كات ..سۆزان برایه‌كی راكردووی ده‌بێ
..نیوه‌ڕۆیه‌كیان كت و پڕ له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی
ئه‌منه‌وه ،به‌سه‌ریان داده‌ده‌ن و راپێچی ده‌كه‌ن
..كه‌س و كاری ،شوێن نامێنێ ،سه‌ری پێدا نه‌گرن
..جێگه نامینێ‌سه‌حی نه‌كه‌نه‌وه ...لێپرسراو
نامینێ ،له‌به‌ری نه‌پاڕێنه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆری
نه‌خه‌نه‌قورگه‌وه ..هیچیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێ
،ئه‌و كه‌ل وپه‌له‌ی به‌كه‌ڵك هات فرۆشتیان ..كاتێ
ڕوو له‌عه‌له‌سه‌ربۆز ده‌نێن ،پێیان ده‌ڵێ : (من
له‌پاره ،بێ پاره نیم ..زانیومه كچێكی جوانتان
هه‌یه ناوی سۆزانه ..ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن ،لێمی ماره
كه‌ن ،به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م ئه‌و كوڕه‌ی ئێوه ،له‌ژێر
سێداره‌ش بێ ،بۆتانی ئازاد بكه‌م ) وه‌ك باس ده‌كه‌ن
،دوای گواستنه‌وه‌ی سۆزان ،زۆری ئه‌ملا و ئه‌لا كرد
...دوا وه‌لاَم پێی ده‌ڵێن : (چ خۆت ماندوو مه‌كه
..ئه‌و كوڕه‌ی تۆ هه‌وڵی به‌ردانی ده‌ده‌یت ،سێ
چوار رۆژه رمی كراوه ) به‌هه‌ر حاڵ نازانم
،عه‌له‌سه‌ربۆز چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ، توانی
قه‌ناعه‌ت به‌و ژنه بێنێ ،به‌قسه‌ی خۆش ،ته‌ماح
،رشاندنی پاره‌و پولێكی زۆر و زه‌به‌ن یا به
هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه،تا فه‌رمانه‌كه‌ی ره‌ت
نه‌كرێته‌وه ئه‌و سێ سه‌عاته به‌رگه‌یان بگرێ
...ده‌ستم به پلاكی ماڵه‌وه‌یان نا ..عه‌له‌سه‌ربۆز
له‌وه ده‌چوو ،زوو هه‌موو رێ‌و شوێنێكی
ره‌وانه‌كردنی سۆزانی ئاماده‌كردبێ،
به‌چاوپێكه‌وتنم ،وتی :(باش بوو له‌كاتی خۆیدا هاتی
..ئافره‌تێكم له‌لایه ،ده‌یبه‌یه لای رائید
كیفاح..ئه‌وه‌ی قسه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته دا
نایكه‌ی و بێ ده‌نگ ته‌سلیی ،ده‌كه‌ی وپێ ی
ده‌ڵێ ی : (سه‌عات دوانزه دێمه‌وه به دوایا) .
كیفاح :زه‌لامێكی ره‌شتاڵه‌ی سه‌ر گڤنی لووت فشی
ورگزل ،لچ و لێوێكی ئه‌ستووری هه‌یه ،به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك
:عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی پارێزگای تكریت بۆ زیاتر له
ده‌ساڵه ، له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا ژیاوه و
كوردیه‌كی باش ده‌زانێ ..سه‌رم بۆعه‌له‌سه‌ربۆز
بادا: (باشه به‌سه‌ر چاو ).رووی وه‌رگێڕاو بانگی
كرد : (وه‌ره ئافره‌ت وه‌ره سوار به). ئافره‌ته‌كه
به‌بێ ده‌نگی هاته ده‌ره‌وه ..كه‌ڵه‌گه‌ته ،جل و
به‌رگێكی ره‌ش ،ده‌م وچاوی ده‌مامك درا بوو..له
چاوه‌ی دواوه‌ی سه‌یاره‌كه داسوار بوو، له‌رێگادا
ورده ورده ده‌كۆخی ،هه‌ر به‌و كۆخه‌یه‌ی زانیم
ئه‌وه سۆزانه چونكه به‌ده‌یه‌هاجار ن له‌بازاڕ
گه‌یاندومه‌ته ماڵ و به‌پێچه‌وانه..ئه‌و وشكه
كۆخه‌یه‌ی لێیه‌تی ،له یه‌كێك ده‌كا ،دووچاری
نه‌خۆشی سیل بوو بێ ..سۆزان زیاتر له چوار ساڵه
له‌لای عه‌له‌سه‌ربۆزه ،مناڵی نابێ ..ده‌ڵێن:
نه‌زۆكه ..منیش باوه‌ڕم وایه..عه‌له‌سه‌ربۆز
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ژنه‌ی دا ،زیره‌كانه بڕیاری
داوه ،كه‌هه‌ر شتێك ڕوویدا ، ئاو له‌كابرای عه‌ره‌ب
ناگرێ ..گه‌یاندمه پێشی منه‌زه‌مه‌كه و رائید
كیفاح به‌تۆی تراكسۆتێكی شینه‌وه ،له‌به‌ر
قاپیه‌كه ، له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتبوو..پێ له‌سه‌ر
پێ ،چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ی ده‌كرد .سۆزان دابه‌زی
،نرائید كیفاح ،به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ،وتی:
(دوای سێ سه‌عاتی تر ،دێیه‌وه ئێره..ئێستا به‌خێر
چی). سه‌یاره‌كه‌م لا كرده‌وه ،تیله‌م دایێ ،ئه‌وه
كیفاح ده‌ستی خستۆته ناو قه‌دی سۆزان و هێدی هێدی
بۆ سه‌ره‌وه‌ی ده‌با ..سه‌عات دوانزه ،هاتمه‌وه
دوای،پاش چاوه‌ڕوانی تاوێك ،هه‌ردوكیان
ده‌ركه‌وتن.سۆزان له به‌رامبه‌ر ئه‌و رابواردنه‌ی
پێیكرابوو،وه‌ك زۆر ئه‌زیه‌تدرابێ ،خاو وخلیچك ،شل و
شۆق هه‌نگاوی ده‌نا ..
له‌هه‌مان چاوه‌ی دواوه ،سوار بۆوه،رائید كیفاح به
كه‌یفسازیه‌وه ،وتی: (سوپاسی من بۆ ئه‌و ده‌عوه‌ته
، به عه‌لی بگه‌یه‌نن). سۆزانم گه‌یاندوه به‌ر
قاپی حه‌وشه ..عه‌له‌سه‌ربۆز له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستا
بوو..سۆزان به هێمنی دابه‌زی و به‌ده‌م قوڵپی
گریانه‌وه ،چووه‌وه ژورێ .ئه‌ویش هه‌ر نه‌یهێناو
نه‌یبرد ،وتی: (سوپاسی ئه‌و ماندوو بونه‌ت ده‌كه‌م
،خوا حافیز).
جوڵه‌م پێكه‌وت .گۆمی هه‌ستم په‌نگاوه‌ی دا‌و به
نیمچه حه‌په‌ساویه‌كه‌وه : (په‌كو هه‌قی كرێیه‌كه‌م
ناده‌یتێ ؟!). سه‌رنجێكی ووردی دامێ و بزه‌یه‌كی
پڕ له شانازی به‌روو دادام : (ها نه‌خه‌ڵه‌تێی
جارێكی تر هه‌ڵه‌ی وا بكه‌ی ..تۆ به‌كرێ ئیشم بۆ
ده‌كه‌ی ؟! ئه‌ی نازانی له‌به‌یانیه‌وه ،من ئامر
مه‌فره‌زمه و ئیشت ده‌كه‌وێته لام ...ده‌ی
خواحافیزت بێ ). ڕووی وه‌رچه‌رخاند ،به چه‌ند
هه‌نگاوێكی گورچ و گۆڵ ،چووه‌وه ژورێ و ده‌رگاكه‌ی
له‌سه‌ر داخستم ..منیش به‌دڵی شكاوه‌وه ،ئه‌و
شوێنه‌م جێهێشت و له‌به‌ر خۆوه ،جوێن نه‌ما..قسه‌ی
ناشیرین نه‌ما ،ئاڕاسته‌ی نه‌كه‌م ).
(هه‌ڵۆ) بزه‌یه‌ك به ڕووی دالكا له‌و جۆره بزانه‌ی
به‌ماناوه ،روو ده‌گرن : (بابه،من وه‌ك زانیومه
عه‌له‌سه‌ربۆز،له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ،بوه‌ته خاوه‌نی
چه‌ندین ریزه دوكان و سه‌یاره‌ی دوا مۆدیل و خانووی
سێ نهۆمی و‌ئێستا خاوه‌نی چوار ژنه ..ده‌ڵێن :
یه‌كێ له سیفه‌ته فرچك پێ
گرتوه‌كانی،ئه‌وه‌یه،شه‌و نیه ته‌شقه‌ڵه به‌ماڵه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌كا و مه‌فره‌زه‌یان نه‌نێرێته
سه‌ر ..وایشی له دار‌و ده‌سته‌كه‌ی گه‌یاندووه له‌و
چالاكیانه ،بۆ ناو زڕاندنی پێشمه‌رگه ..خۆیان
وانیشانده‌ن كه پێشمه‌رگه‌نه و ڕاو و رووتی خه‌ڵكی
ده‌كه‌ن ..ئه‌وه‌ش هه‌ر هیچ ،ده‌ڵێن : رق و كینه له
هه‌ر یه‌كێ هه‌ڵگرێت ،هه‌زارو یه‌ك بیانوو
ناوناتۆره‌ی لێ ده‌نێ و ده‌ینێته داوێكه‌وه
،ده‌ربازبوونی مه‌حاڵ بێ ..كاكڵی قسان :بابه گیان
،مازنی برام هه‌ر مانگێك ده‌بێ ڕۆژێكیان
،عه‌له‌سه‌ربۆزی داوه‌تكرد..دوای نان و
چاخواردنه‌وه ،به‌وگوێیانه‌ی خۆم ،گوێم
له‌پرسیارێكی مازن بوو ..به‌شه‌وقه‌وه لێی پرسی :
(ئه‌رێ ،پێم بڵێ تۆ چۆن له‌پڕێك دا بووی به‌و كوڕه
؟!پێمانی بڵێ :با ئێمه‌ش ،ئه‌و رێیه بگرینه به‌ر
؟!). عه‌له‌سه‌ربۆز یش ،به‌ته‌وسه‌وه وتی:
(بۆگه‌یشتن به‌و پله‌و پایه ،به‌و سه‌روه‌ت وسامانه
،له‌زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵك ،ده‌ستم
پێكردووه و دواتر هه‌میشه ماستاو كردن ،پاشان
له‌ڕێی ژنه‌وه گه‌یشتووم به‌م ئاسته ..زۆر براده‌رم
هه‌یه ،چ جای ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی
میرین ،كه‌چی له‌بوونیان به ره‌فیق حیزبی ،ده‌ڵێن:
له‌سایه‌ی حكومه‌ت و حزبی به‌عس ،وه‌زعمان زۆر باشه
و له هیچمان كه‌م نیه )مازنی برام ،چی پێبڵێ
باشه ؟!به‌بزه‌یه‌كه‌وه ،وتی: (ده‌نه‌كاكه عه‌لی
من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندبم ..ده‌بزانه قه‌ت
هاوكاریه‌كم ناكه‌ی و ڕێ وشوێنێكم بۆدانانێی
؟!).عه‌له‌سه‌ربۆز به‌پێكه‌نینه‌وه پێی وت: (گه‌ر
خۆت له‌گێلی نه‌ده‌ی ،تێ ده‌گه‌ی ،گه‌یشتن به‌و
ئاواته له‌چ ڕێیه‌كه‌وه ده‌سته به‌ر ده‌بێ
).ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ستم راگرتوه ،ئه‌وه سورمێ
ی براژنم ،له‌گه‌ڵ مازن دا پرته و بۆڵه بۆڵیه‌تی
،پێ ی ده‌ڵێ : ( بۆخۆت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌منانه
ناگونجێنی؟! چیبكه‌م پیاو نیم و ناگه‌مه‌لایان
،ئه‌گینا ده‌مزانی چی ده‌كه‌م ؟! به‌ڵام من
تاخاوه‌نی تۆبم ئه‌مه‌یه به‌شم ده‌بێ به‌عه‌زره‌ت
هه‌موو شتێكه‌وه بمرم).
(سورمێ) ناو قه‌د باریكی كه‌مه‌ر ته‌نگ ژنێَكه :
جوانی ونازداری لێ ده‌باری وبه‌چه‌شنی گوڵی
به‌هار كراوه‌ته‌وه ..دڵڕفێنێكی دڵبه‌ندكه‌ره
،دووچاوی ڕه‌شی پرشنگداری گه‌وره ،به‌تیری ،دڵی
هه‌زاران لاو ،بریندار ده‌كا.
(ئامانج) به‌هێمنیه‌وه : (ئێ بابه گیان ،تا ئه‌و
برایه‌مانی ،له‌خشته‌نه‌بردووه ،بۆ ناچی
سه‌ردانیه‌كی بكه‌ی و له‌نزیكه‌وه ڕێنمایی
بكه‌یت).(حه‌مه‌لاو) چاوه نه‌رمه‌خه‌واڵوه‌كانی
،ساچمه‌ی توڕییان فڕێ دا: (جا مازن مناڵه من بچم
گوێ ی بگرم و ئامۆژگاری بكه‌م ؟!). (خه‌جیج): پێست
گه‌نم ڕه‌نگ ،دوو زولفی سپی شین باوی درێژ به‌لا
جانگی به‌ردابۆوه،ڕوو لۆچاوی ،چاوزیت بوو..ئه‌و
قاوه‌ی نابوویه سه‌ر ئاگره‌كه ،له‌هه‌ڵچونی دا
،ئاگره‌كه‌ی كز كرد و چوار فنجانه‌ی پڕ له‌قاوه‌ی
خه‌ستی تێكرد و هێنای له‌به‌ر ده‌می داناین
...فنجانه‌یه‌كی له‌پێش خۆی داخست و ورد ورد
سه‌رنجی لێ ده‌گرت .(حه‌مه‌لاو) له‌سه‌رخۆ
قاوه‌كه‌ی فڕ كرد.
(هه‌ڵۆ) هه‌ڵیدایێ : (مازن،نه‌سیحه‌تی كه‌س
وه‌رناگرێ ..په‌ستر پێرێ ،ویستم هه‌ندێ قسه‌ی له‌و
بابه‌ته له‌گه‌ڵ دا بكه‌م،چاوێكی هیلاكی خه‌واڵوی
پێما گێڕا‌و،كه‌سه‌ری بێ بڕوایی ڕاوه‌شاند،پێم
هه‌ڵشاخا،وتی: (من خۆم به‌ده‌ردی بابم نابه‌م ودوای
كلاوی بابردوو ناكه‌وم..ئه‌و له‌شه‌ست و یه‌كه‌وه تا
شۆڕش تاوایه‌وه ،كردی وكۆشا ،فه‌رموو كوا سه‌یاره‌ی
به‌رده‌می؟كوا خانووی پڕ و پوختی ؟! حه‌زده‌كه‌م
بزانم له‌و هه‌موو ماوه درێژه‌دا ،چی به‌چی كرد
؟!ئێستاش ئه‌و په‌تایه‌ی پێیه‌وه ده‌تلێینه‌وه
،درێژه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یه،كه‌له باوكمانه‌وه بۆمان
به جێ ماوه؟!).
(حه‌مه‌لاو) سه‌ری وه‌كو لووتی عه‌له‌شیش،به‌سه‌ر
كۆشیدا شۆڕكرده‌وه ..بۆماوه‌یه‌ك تاسا ،كه زمانی
گه‌ڕاند: (مازن شه‌كری خوارد و ناماقوڵی كرد..من
تاپێشمه‌رگه بووم ،به‌پیاوانه‌كردم و لێ ی په‌شیمان
نیم ..تا ئه‌و رۆحه‌ی منیش مابێ ،خه‌یاڵیان خاوه :
بچم بۆئه‌و رژێمه مۆر بكه‌م میلله‌ته‌كه‌م قڕ
بكاوبیچه‌وسێنێته‌وه..شوكر تا ئێستا ،ده‌ستم له‌كه‌س
پان نه‌كردۆته‌وه ،مرۆڤیش ده‌بێ غیره‌تی له‌له‌ش
دابێ ،خۆشی ژیان شه‌ره‌فی لێ نه‌سێنێ ).
له‌سه‌رخۆ ،هه‌ڵسایه سه‌ر پێ ..له‌نزیكی
په‌نجه‌ره‌كه،كه‌وته‌سه‌یری شه‌ین وشه‌پۆڕی لقه
دارتووه‌كه‌ی خواره‌وه ،كه‌به ده‌ست باوه
زوڵاله‌تی بوو.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
ستاندار کورد |
23.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|