|
|
|
ئاژه‌ڵداره عه‌ره‌به‌كان حوشتر ده‌هێننه
كوردستان |
ئاژه‌ڵداره
عه‌ره‌به‌كان حوشتر ده‌هێننه كوردستان
هه‌ژار ره‌مه‌زان
به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌ئاژه‌ڵداره
عه‌ره‌به‌كانی خوارووی عیراق، حوشتریان هیَناوه‌ته
كوردستان و به‌تایبه‌تیش ده‌شتی هه‌ولیَرو بیتویَن.
یه‌كیَك له‌خاوه‌ن ئاژه‌ڵداره عه‌ره‌به‌كان
به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: هاتنی ئاژه‌ڵداره
عه‌ره‌به‌كان له‌خواروو و ناوه‌رِاستی عیراقه‌وه بۆ
هه‌ریَمی كوردستان بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه،
كه‌كاریگه‌ری وشكه‌ساڵیی له‌هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَژه‌یه‌كی كه‌متر به‌رچاوده‌كه‌ویَت، هه‌ریَمی
كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگه بۆ
ئاژه‌ڵداری، وتیشی: ژماره‌یه‌ك له‌ئاژه‌ڵداره
عه‌ره‌به‌كان به‌نیازن حوشتری زیاتر له‌خوارووی
عیراقه‌وه بهیَننه هه‌ریَمی كوردستان، هه‌رچه‌نده
ئاژه‌ڵی حوشتر له‌ناوچه بیابان و گه‌رمه‌كان
راهاتووه، به‌ڵام ئاووهه‌وای كوردستان به‌تایبه‌ت
ده‌شتی بیتویَن و هه‌ولیَر زۆر گونجاون بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته.
باسی له‌وه‌شكرد مه‌رِداره‌كان چه‌ند حوشتریَكیان
هیَناوه‌و له‌گه‌ڵ مه‌رِه‌كاندا رۆژانه
ده‌یانله‌وه‌رِیَنن و هیچ گرفتیَكیان نییه‌و كاری
رۆژانه‌ی خۆیان پیَده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر سه‌عید ره‌شید به‌رِیَوه‌به‌ری ئاسایشی
راپه‌رِین به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: هاتنی
ئاژه‌ڵداره عه‌ره‌به‌كان بۆ هه‌ریَمی كوردستان
ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ وشكه‌ساڵیی، ریَگه‌مانداون
بۆئه‌وه‌ی دووربن له‌زیانه‌كانی وشكه‌ساڵیی، به‌ڵام بۆ
هیَنانی ئاژه‌ڵی حوشتر هیچ ریَنماییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا
نییه‌و تائیَستاش ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه سه‌باره‌ت
به‌هیَنانی ئه‌م ئاژه‌ڵه بۆ هه‌ریَمی كوردستان.
محه‌مه‌د حاجی به‌رِیَوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه
روونیكرده‌وه، هیَنانی ئاژه‌ڵی حوشتر بۆ هه‌ریَمی
كوردستان زیانیَكی زۆر به‌ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نیَت،
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی حوشتر له‌گه‌ڵ ئاووهه‌وای
خاكی ئه‌م ناوچه‌یه ناگونجیَت، وتیشی: ده‌بیَت
ریَگه‌بگیریَت له‌هیَنانی ئه‌م ئاژه‌ڵه بۆ هه‌ریَمی
كوردستان، چونكه زیان به‌به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان
ده‌گه‌یه‌نیَت، هه‌رناوچه‌یه‌ك رووی تیَكات، ئه‌وا
كشتوكاڵ ناهیَڵیَت..

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
کوردستانی نوێ |
12.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|