|
|
|
ئایا دروسته بۆ پیاوی موسڵمان |
ئایا دروسته بۆ
پیاوی موسڵمان
ئافره‌تی گاور یان جوله‌كه (أهل الكتاب) ماره بكات؟
وه‌ڵام/ خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ئایه‌تی
ژماره (5)ی سوره‌تی المائده ده‌فه‌رموێ:
(الْێوْمَ أُحِلَّ ڵكُمْ الطیِّبَاتُ وَطَعَامُ الذینَ
أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ ڵكُمْ وَطعَامُكُمْ حِلٌّ
ڵهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الْمُۆْمِنَاتِ
وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الَّذینَ أُوتُوا الْكِتَابَ
مِنْ قَبْلِكُمْ إِذا ي‌تَیْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ
مُحْصِنِینَ غَیْرَ مُسَافِحِینَ وَلاَ مُتَّخِذی
أَخْدَانٍ وَمَنْ ێكْفُرْ بِالإِیمَانِ فَقَدْ حَبِط
عَمَلُهُ وَهُوَ فِی اڵاخِرَه‌ِ مِنْ الْخَاسِڕینَ)
واته: وا له‌مڕۆڕا هه‌موو شتێكی خاوێنتان بۆ
ڕه‌وایه ئه‌وشتانه‌ش كه‌وا ئه‌هلی كتێب ده‌یخۆن پێ‌و
ڕه‌وایه.. هه‌روه‌ك خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش بۆ ئه‌هلی
كتێب ڕه‌وایه. ژنانی خاوه‌ن باوه‌ڕ و ئازاد و
داوێنپاكیشتان بۆ ڕه‌وایه و ئه‌و ژنه داوێن پاكانه‌ش
كه به‌ر له‌ئێوه كتێبیان پێدراوه، به‌و مه‌رجه كه
ماره‌ییان بده‌نێ.. خۆشتان ده‌بێ داوێن پاك بن.
دۆستی مێینه‌شتان له‌ژێره‌وه نه‌بێ.. هه‌ركه‌س
له‌باوه‌ڕهێنان حاشا بكا، كرده‌وه‌ی به‌فیڕۆ چوه و
رۆژی سه‌ڵاش یه‌كێكه له زیانباران.(قورئانی پیرۆز-
وه‌رگێڕاوی هه‌ژار- ل107)
به‌گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌پیرۆزه دروست و ره‌وایه
(مباح وحلال) پیاوی موسڵمان ژنی گاور و جوله‌كه
ماره‌بكات، ئێستا پێویسته چه‌ند شتێك ڕوون
بكرێته‌وه:-
باوه‌ڕ ناكه‌ین به‌ڵگه له‌مه به‌هێزتر هه‌بێت كه
ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز زۆر به ئاشكرایبی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه روون بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش
(هه‌ندێك) له (سه‌له‌ف) پیاوچاك و زانایانی پێشوو
ڕایان وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه پیاو ژنی
ئه‌هلی كیتاب ماره بكات. به‌ڵام (زۆربه‌ی-جمهوری)
زانا و پیاوچاكانی پێشوو ئێستا (سه‌له‌ف و خه‌له‌ف)
به ڕه‌وای ده‌بینن پیاوی موسڵمان ژنی ئه‌هلی
كیتاب ماره بكات.
ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌وای نازانن ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گاور و جوله‌كه‌ی ئێستا به ئه‌هلی كیتاب حساب
ناكرێن چونكه لادان(انحراف) له عه‌قیده‌یان دروست
بووه.. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌ڵێین
پێغه‌مبه‌ر() مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گاور و جوله‌كه‌ی
سه‌رده‌می خۆی وه‌ك ئه‌هلی كیتاب ده‌كرد له‌كاتێك
ئه‌و لادانه ئه‌وساش هه‌بوو، هه‌روه‌ها زاتێكی وه‌كو
عوسمانی كوڕی عه‌فان() خه‌لیفه‌ی سێ‌یه‌می
موسڵمانان ژنێكی گاوری هه‌بووه به‌ناوی (نائله
بنت القرامچه الكبیه النصرانیه) دوایی
به‌ئاره‌زووی خۆی موسڵمان بووه.. هه‌روه‌ها له
جابریان پرسی له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووی له
سه‌رده‌می فتوحاتی (سعد بن ابی وقاص)
هاوسه‌رایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تی گاور و جوله‌كه‌دا
ده‌كرد. مه‌رجێكی تری ماره‌بڕٍینی ئافره‌تی
ئه‌هلی كیتاب ئه‌وه‌یه ده‌بێ داوێن پاك (محصنه)
بێت، بێگومان ئه‌مه مه‌رجه بۆ ئافره‌تی موسڵمانیش،
وه دابڕینی ووشه‌ی داوێن پیس به‌سه‌ر هه‌ر
ئافره‌تێك كارێكی هه‌روا ئاسان نیه پێویستی به
شایه‌د و ڕوون كردنه‌وه هه‌یه وه به‌جۆری جل و
به‌رگ داوێن پاكی و پیسی ئافره‌ت ده‌رناكه‌وێ.
ده‌بێ جیاوازی بكرێ له‌نێوان ئافره‌تی ئه‌هلی
كیتاب و ئافره‌تی كافر یا هاوبه‌ش
په‌یداكه‌ر(مشركه). ئافره‌تی ئه‌هلی كیتاب
ئه‌وه‌یه خۆی به‌گاور یا جوله‌كه بزانێ كه دوو
ئایینی ئاسمانین له بنچینه‌دا له‌لایه‌ن خوای
گه‌وره دابه‌زێنراون، ئه‌گه‌ر لادانیشیان تیا
رووی‌دابێ، به‌ڵام ئافره‌تی كافر(مشركه) ئه‌وه‌یه
كه له‌سه‌ر هیچ دینێك نه‌بێ، ئه‌مانه‌ش له هه‌مو
شوێنێك هه‌ن هه‌تا لای خۆشمان، وه له وڵاته
ئه‌وروپی و ڕۆژئاواییه‌كان زۆر به ئاسانی
جیاده‌كرێنه‌وه چونكه ته‌نها به پرسیارلێ‌كردنی
وه‌ڵامت ده‌داته‌وه ئایا ئه‌هلی كیتابه یا
بێ‌باوه‌ڕه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه شه‌رم ده‌كات له
وه‌ڵام دانه‌وه نه له كه‌سیش ده‌ترسێ.
هه‌موومان ده‌زانین حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست خوای
گه‌وره‌یه، حه‌ڵاڵی خوا تا رۆژی قیامه‌ت به‌كه‌س
حه‌رام ناكرێت، هه‌روه‌ها حه‌رامیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێستا به هه‌زاران گه‌نجی زوگرتی كه‌وتۆنه‌ته
ووڵاتانی رۆژئاوا وه‌كو پێویستی (حاجه‌تێكی)
رۆژانه پێویستی به‌م مه‌سه‌لانه هه‌یه بیزانێ پێش
ئه‌وه‌ی تووشی گوناه بێ، بۆیه باشتر و شه‌رعی‌تر
وایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نهێنی خۆی تووشی گوناه
بكات، هه‌ركاتێ كچێكی چاك و گونجاوی كه‌وته
به‌ردڵ به ئاشكرا له یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده
ئیسلامیه‌كان یا مزگه‌وت به‌دوو شاهید له‌خۆی
ماره‌بكات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه براكوردی وا ده‌بینین به‌ئاشكرا
یا به‌دزی له‌سه‌ر ده‌ستوری رۆژئاوا شه‌و ڕۆژ
له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌وروپی راده‌بوێری بێ ئه‌وه‌ی
نه له‌خوا بترسێ نه له‌كه‌س شه‌رم بكات، ئایا چی
تێ‌ده‌چێ یا چ زه‌ره‌ر ده‌كات هه‌ر هه‌مان كچ به‌ڵام
به‌رێگایه‌كی حه‌ڵاڵ له‌خۆی ماره‌بكات و له‌گه‌ڵی
بژی ته‌نها به‌وه‌ی بیباته ره‌وتێكی موسڵمان
به‌شایه‌دی دوكه‌س ماره‌ی ببڕێ و
مرۆڤایه‌تی‌تریشه. ژنهێنان له‌ئیسلامدا هه‌ر پێنج
حوكم ده‌گرێته‌وه (واجب، مباح، مستحب، مكروه، حرام)،
به‌گوێره‌ی بارودۆخی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێ، بۆ نمونه
ئه‌گه‌ر گه‌نجێك له‌خۆی ترسا تووشی زینا ببێ ئه‌وا
واجبه له‌سه‌ری ژن بهێنێ.
دوای ئه‌وه‌ی زانیمان ماره‌بڕینی ئافره‌تی ئه‌هلی
كتاب له (گاور و جوله‌كه) ڕه‌وا و حه‌ڵاڵه، له
هه‌مان كات كارێكی مه‌كروهیشه له‌به‌ر ئه‌م
خاڵانه‌ی خواره‌وه:
به‌هۆی جیاوازی ئایین له‌نێوان ژن و مێرده‌كه
زۆربه‌ی كات كێشه و ناخۆشی ده‌كه‌وێته نێوانیان
له‌وانه‌یه ژیانی هاوسه‌رێتیان تاسه‌ر به‌رده‌وام
نه‌بێت.
دیسان به‌هۆی جیاوازی ژینگه و داب و نه‌ریت ناكۆكی
له‌نێوانیان دروست ده‌بێ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و
كه‌سانه‌ی ئافره‌تی ئه‌وروپاییان هێناوه (ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ش كه پابه‌ند نین به‌ئیسلامه‌وه)
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ژیانی هاوسه‌ریان دوای
په‌یدابونی منداڵیش له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌نجه موسڵمانه‌كه ئیمانی پته‌و و
دامه‌زراو نه‌بێ، ته‌نها به‌دوای شه‌هوه‌ت و جوانی
كچه‌كه‌دا چووبێ له‌وانه‌یه ببێته هۆی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیسلام (په‌نا به‌خوا).
له‌كاتێك منداڵیان په‌یداده‌بێ ده‌كه‌ونه ژێر
كاریگه‌ری دایكیان به‌ره‌و ئایینی خۆیان ڕایان
ده‌كێشێ، ئه‌مه‌ش بێگومان زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ
موسڵمان.
خاڵێكی زۆرگرنگ بۆ كوڕ و كچی كورد له غوربه‌وت
ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نجه كورده له
هه‌نده‌ران ژن بهێنێ و له به‌رامبه‌ریش دا ئه‌و
هه‌موو كچه له كوردستان بێ‌مێرد بمێننه‌وه ده‌بێ چ
كاره‌ساتێكی لێ‌بكه‌وێته‌وه، بۆیه داواكارین
له‌هه‌موو گه‌نجێكی كورد له رۆژئاوا تا ده‌توانن
ئارام بگرن، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و رێگایه‌ك بكه‌ن تاكو
كچێكی كورد له كوردستان ده‌خوازن، هه‌موو
لاه‌یه‌كیشمان ده‌زانین كچی كورد له هه‌موو
لایه‌كه‌وه باشتر و گونجاوترن بۆ ژیانی هاوسه‌رێتی
له كچی ئه‌وروپی، ڕاسته كوڕه‌كانیش له ئه‌وروپا
گرفتی هێنانیان هه‌یه چونكه یا ده‌بێ ماوه‌یێكی
زۆر چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و روخسه‌تی هێنانی ماڵ و
منداڵ بكه‌ن (له‌زۆر وڵاتیش هه‌ر نایكه‌ن) یا ده‌بێ
به‌ڕێگای قاچاغچی كه هه‌م ترسی و بێ‌شه‌رعی زۆر
هه‌م پاره‌یه‌كی زۆری تێ‌ده‌چێ. به‌ڵام به‌ڕاستی
كچێكی داوێن پاكی كوردستانیش شایانی ئه‌م جۆره
قوربانی و زیاتر نیه.
خاڵێكی تر ماوه باسی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه له‌كاتێك دا ده‌بن كه
ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر ئایینی خۆی بمێنێته‌وه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر موسڵمان بوو زۆر له‌م گرفتانه نامێنن.
هه‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه زانایان به‌ڕێگایه‌كی ده‌زانن
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام و هه‌لێكی چاكه به‌هۆی
ژن خوازی تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی كتاب په‌یدابێ
شاره‌زا بكرێن له ئیسلام. بێگومان له‌م حاڵه‌ته نه‌ك
مه‌كروه نیه، به‌ڵكو یه‌كێك ببێته هۆی موسڵمان
بوونی ئافره‌تێك خێر و پاداشتاێكی زۆریشی ده‌ست
ده‌كه‌وێ. له‌بیریشمان نه‌چی مێردی موسڵمان بۆی
نیه به‌زۆر ژنه‌كه‌ی موسڵمان بكات ئه‌گه‌ر به
ئاره‌زووی خۆی نه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ: (لا اكراه فی ا‌لدین قد تبین الرشد من
الغی)البقره/256 واته بۆ قه‌بوڵ كردنی دین، زۆری)
نیه، چونكه رێگای ڕاست و(بڕوا) له ڕێگای
خوار(كوفر) ده‌ركه‌وتوه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
ستاندار کورد |
14.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|