|
باوكێك سێ منداڵی خۆی خنكاند |
باوكێك سێ منداڵی
خۆی خنكاند
كارمه‌ندێكی پۆلیس پاش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ
ژنه‌كه‌یدا ده‌بێت منداڵه‌كانی ده‌خنكێنێت
رۆژی 22/6، له‌ناحیه‌ی تازه‌ی سه‌ربه پارێزگای
كه‌ركوك، پۆلیسێكی فه‌وجی ئاماده‌یی كه‌ركوك 3 منداڵی
خۆی خنكاند.
عه‌قید جه‌نگیز ره‌شید ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی
پۆلیسی تازه به‌كوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: ئه‌و
خێزانه دانیشتووی ناحیه‌ی تازه‌ن و ماوه‌یه‌كی زۆره
ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیاندا دروستبووه، وتیشی: ژنه‌كه
ماڵی مێرده‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و چووه‌ته‌وه ماڵی
باوكی كه له‌گوندی شه‌مسییه‌ی سه‌ربه هه‌مان ناحیه
بووه.
باسی له‌وه‌شكرد، باوكی منداڵه‌كان چووه به‌شوێن
ژنه‌كه‌یدا، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی منداڵه‌كانی داوه‌ته‌وه
به‌مێرده‌كه‌ی و مێرده‌كه‌شی له‌كاتی بردنه‌وه‌ی
منداڵه‌كانی له‌گوندی شه‌مسی- ه‌وه بۆناو ناحیه‌ی
تازه، هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته ناو پرۆژه‌ی
ئاودێری كه‌ركوك له‌نزیك ناحیه‌كه‌و له‌ئه‌نجامدا
هه‌رسێكیان خنكاون، وتیشی: دوای لێكۆڵینه‌وه‌و
ئاشكرابوونی تاوانه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی
تازه، ژن و پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و ئێستا
هه‌ردووكیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستانی نوێ
كه‌وتوون تۆمه‌تباره‌كه پۆلیس بووه له‌فه‌وجی پۆلیسی
ئاماده‌یی كه‌ركوك، منداڵه‌كانیش ته‌مه‌نیان 8 مانگ،
ساڵ و نیو، دوو ساڵ و نیوه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
پوک مێدیا |
23.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|