»ده‌سپێك

»گۆرانی کوردی
»ڤیدیۆ کلیپ
»که‌شکۆڵ
»شاعیران
»سروودی نیشتیمانی
»ناوی کوردی
»نوکته‌
»دابه‌زاندن
»وێنه‌
»به‌سته‌ر
راسته‌وخۆ له‌ رادیۆ نه‌وا

کوردسات تیڤی

کوردستان تیڤی

تیشك تیڤی

رۆژ تیڤی

زاگرۆس تیڤی

کۆمه‌ڵه‌ تیڤی

رۆژهه‌ڵات تیڤی

ڤین تیڤی

نه‌ورۆز تیڤی

کوردستان و کورد

هاوڵاتی

په‌یامنێر

کوردیشه مێدیا

سبێی

ئاوێنه‌

کوردستان نیوس

یسلام په‌یك

گوڵان

خه‌بات

ده‌نگی میزۆپۆتانیا

ده‌نگی زایه‌ڵه‌

ده‌نگی ڤوا

ده‌نگی خاك

  میوان له‌سه‌ر هێڵ
  ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان
 
 

  بۆچی حەكیم خۆی كوشت  
بۆچی حەكیم خۆی كوشت
مرۆڤ زۆر جوان و موقەدەسە و بوونەوەرێكی پڕ بایەخە لەسەر زەویدا بەڵام سروشتی هەندێ مرۆڤ خۆی وایە هەمیشە شتێك بە پیرۆزتر و پڕبایەختر لەخۆی دەزانێ، كە خودی خۆی دروستی كردووە، ئەویش پارەیە، كە زۆر جار بینیومانە مرۆڤی دڕندەی وا هەبووە ویژدانی بۆ پارە فرۆشتووە و چەندین تاوانی ئەنجامداوە، جاكاتێ پارە ئەوەندە پڕ بایەخ بێت لای مرۆڤ، ئێتر بەدڵنیایەوە ئامادەیە خۆشی لە پێناویدا بكاتە قوربان، لەوانەیە دەیان كەڕەت بە گوێیەكانی خۆمان ئەو راستییەمان بیستبێ كە چەندین باوك و كوڕ، براوبرا لەسەر پارە و میراتی و سەرمایە بووە بە شەڕیان و خوێنی یەكتریان رشتووە، بەڵام زۆر كەم بیستوومان كەسێك لە حەژمەتی پارەدا رۆح لەجەستەی خۆی جیا بكاتەوە.

حەكیم چۆن ژنی هێنا؟
حەكیم كوڕی پیاوێكی عەشاریە و فەلاح بوو ئەو جگە لەخۆی سێ براو چوار خوشكی تری هەبوو، ئەگەرچی حەكیم برا گەورەی هەموویان بوو، بەڵام عەزیزی باوكیان زۆر كەیفی بە حەكیمی كوڕە گەورەی نەدەهات چونكە دەیگووت گێلەوارە و دەستەپاچەیە، ئالێرەوە "جەبار"ی برای حەكیم تەواوی وردەكارییەكانی نێو بە سەرهاتەكەمان بۆ دەگێڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەداخە بۆ مەرگی حەكیمی برای و دەڵێت حەكیمی برا گەورەم تەمەنی گەیشتبووە 28ساڵان باوكم بە زۆر ژنی بۆ هێنا، زۆر جار عەزیزی باوكم توڕە دەبوو لە حەكیم و دەیگووت تاكەی دەتەوێ ژن نەهێنێ ئەگەر پیاو نیت و دەماری پیاوەتی لەگیانتدا نییە بابزانم، رۆڵە عەیبە بۆ خێزانەكەمان لە ناو عەشیرەتەكەی ئێمەدا وا باوە كە كوڕەكان لەگەورەوە تابچووك یەك لەدوای یەك ژن بهێنن، بەڵام حەكیم دەیگووت هیچ كچێكم بەدڵ نییە نامەوێ جارێ ژن بهێنم باوكیشم دەیگووت یان ئەوەتا تۆ كوڕی من نیت یان دەبێ ژن بهێنی وببی بە پیاو، ئەگینا من ئەوەت لێ قبووڵ ناكەم ئەوەتا سەیركە ئامۆزاكانت نیوەی تۆ بەقیافە و هەیكەل نین هەموویان ژنیان هێناوە و ئەلحەمدولیلا وا یەكی دووسێ منداڵیان هەیە، جەبار دەڵێت ئابەم شێوەیە باوكم حەكیمی براگەورەمی تەواو تەنگەتاوكردبوو، بۆیە ئەویش لەناچاریدا گوتی دبڕۆ بە كەیفی خۆت بابە ژنێكم بۆ بدۆزەرەوە، شەرت بێت بۆ سێ و دووكردن بیهێنم، ئەوەبوو باوكم بێ ئەوەی حیساب بۆ دڵی حەكیم بكات بیوەژنێكی ئەسمەر رەنگی بەناوی نیهایەت بۆی دۆزیەوە، هەر چەندە حەكیم گوتی باوكە من ئەو بێوەژنەم بۆ چییە من دڵی خۆم داوەتە دەستی تۆوە خۆ نەمگووتووە بێوەژنم بۆ بهێنە، بەڵام عەزیزی باوكم گووتی كوڕم خۆشت بێت و ترشت بێت هەر ئەوەیە من تازە قەولم بە باوكی نیهایەت داوە كە شەوی هەینی بچینە داخوازی، دوایی تۆش عومرت واسی ساڵە ئەگەر ئەو بێوەژنە شووت پێ نەكات خۆ كچی چواردەساڵیش بە تۆ رازی نابێت كوڕم ئەو راستە بێوەژنە بەڵام تەجروبەی هەیە لە ژیانی هاوسەری و منداڵی بە خێوكردووە، و دەتوانێ یەك مێگەلە مەڕ و ماڵات بەخێو بكات، كەچی حەكیمی برام دەیگووت باوكە ئو سەحەرە بێوەژنە گەر چاك بوایە پیاوەكەی بە دوومنداڵەوە تەڵاقی نەدەدا، من لە دونیای خوا لەم گوندە گەورەیەدا رقم لەكەس نەبووەتەوە، بەڵام هیچ خۆشییەكم بە چارەی ئەو بێوەژنەدا نایەت ئیتر چۆن دەتوانم لەگەڵی بخەوم و سەرجێی لەگەڵدا بكەم، بەڵام عەزیزی باوكم دەیگووت دەمدرێژی مەكە تۆش دەزانم هەر ئەوەندەت لەباردایە و گێلە پیاوی و ئەو بێوەژنە نەبێت تۆ ناتوانی نە ئەركی هاوسەرایەتی و نەماڵداریش بكەیت جەبار دەڵێت: شەوی هەینی بەگوێرەی مەوعیدەكەی باوكم چووین بۆ داخوازی نیهایەت باوكی نیهایەت هەر خواخوای بوو كچە بێوەژنەكەی لە كۆڵ بێتەوە، بۆیە یەكسەرە گووتی موبارەكتان بێت و هەر ئەوشەوە چووین بە دوای مەلای گوندەكەدا، و هات مارەی نیهایەتی بڕی و ئیتر حەكیم بوو بە دەزگیراندار، حەكیم هێشتا ئەو ژنەی نەگواستبووە زۆر جار كە دەچووە ماڵی خەزووری نیهایەت لەگەڵیدا بەشەڕ دەهات زۆر جنێوی پیسی پێدەدا و دەیگووت دەبێ بە زووترین كات بمگوازیەوە، بەڵام حەكیمی برام دەیگووت وا خەریكم جارێ خانووت بۆ دەكەم كەچی ئەو بێوەژنە لەوە دەترسا رۆژێ لە رۆژان حەكیم پەشیمان بێتەوە و هەر بەو مارەبڕیەوە تەڵاقی بدات، ئەوە بوو لە كۆتاییدا حەكیم هەر ناچار بوو كە بیگوازێتەوە بەڵام نێوانیان زۆر خراپ بوو هەرگیز دانوویان پێكەوە نەدەكوڵا.
كێشەی بەردەوام
جەبار بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ساڵێك و سێ مانگ تێپەڕی بەسەر زەواجكردنی حەكیم و نیهایەتدا خودا منداڵێكی پێ بەخشین بەڵام ئەوان رۆژدوای رۆژ نێوانیان هەر ناخۆش بوو ئەم ژنە هەمیشە هەوڵی دەدا نێوان ئێمە و حەكیمی پیاوی تێك بدات و هەموومان بكاتە دوژمنی یەكتر نیهایەت زۆر رقی لە حەكیم دەبووە چونكە حەكیم دەیگووت ژنێكی تر دەهێنم، رۆژان هاتن و رۆیشتن حەكیم بوو بە شوفێری تراكتۆر و بەكرێ كاری شوفێری دەكرد بەتایبەتی لە دووسێ مانگی وەرزی كێلاندا پارەی باشی دەست دەكەوت هەروەها لە ساتی دوورنەشدا دەڕاسەی دەهاژووشت، ئەمانە هەموو سەرچاوەی باش بوون بۆ كۆكردنەوەی پارەیەكی قورس و باش، بەڵام نیهایەتی ژنی زۆر شەیتان بوو، ئەو پارەیەی كە حەكیم رۆژانە یان مانگانە دەستی بكەوتایە ئەو ژنە هەر زوو لە ناوی دەبرد یەعنی هەندێكی بە زیادەڕۆییەوە سەرف دەكرد و هەندێكی دەدایە ماڵی باوكی، تاكو حەكیم نەتوانێ كۆیبكاتەوە و ژنێكی تری پێ بهێنێ، زۆر كەڕەت ئەم ژنە پیاوەتی بە پارەكانی حەكمی دەكرد و یەكی دووقات و سێ قاتی جل و بەرگی بۆ دشەكانی واتە خوشكەكانم دەكرد، ئەو لەبەر دڵسۆزی نەبو بەڵكو دەیویست حەكیم نەبێتە خاوەن پارەی خۆی و پارەی وشكی لە ماڵدا نەبێت چونكە بە ئاگری دەزانی و دەیگووت رۆژێك دێت ئەو پارانە سەرم لە قوڕ را دەكەن و ژنێكم لێ قووت دەكەنەوە بۆیە لە ناویان ببەم باشترە تا ئەوەی رۆژێكیان حەكیم بە نیهایەت دەڵێت: ئەرێ ژنەكە من چەند پارەی خەوتووم لە ماڵدا هەیە ئەویش دەڵێت پارەی چی و حاڵی چی ئەوەتا هەرچی پارەی رۆژانە هێناوتەوە خۆ فڕێم نەداوە ئەوەتا هەمووی بۆ خوشكەكانی خۆت داومەتە جل و بەرگ ئاخر من براژنیانم و چاویان لەدەستمە جەبار دەڵێت: حەكیمی برام پێیگووتبوو ئاخر ژنە هەموو شتێك بەحەدی خۆی تۆ ئەمە چ ماڵداریەكە بۆ منی دەكەیت من رۆژ هەتا ئێوارە تۆز و خۆڵ هەڵدەمژم، و تراكتۆر لێدەخوڕم، كەچی تۆش رەنجی ماندووبوونەكەم هەمووی بە بادە دەی، بۆیە حەكیم زۆر تووڕە ببوو چینێكی باشی لە نیهایەت دابوو ئێمەش هەر ئەوەندەمان زانی دەنگی گریانی نیهایەت بەرزبوەوە هەموومان چووین گوتمان بزانین چی روویداوە، بەڵام كە چووین سەحەر گووتی هەی بێ غیرەتەكان من وا لەسەر ئێوە لێدانم خواردووە، ئەوەتا حەكیم دەڵێت من رازی نابم براو خوشكەكانم نە هاتووچۆم بكەن و نە یەك دینارێكیشیان بۆسەرف بكەیت ئا لەوێدا ئێمەش هەموومان وامانزانی بە ڕاستێتی و دڵسۆزمانە، بۆیە هەموومان دڵماندەدایەوە و پشتگیریمان لێدەكرد، هەر ئەو نیهایەتە بە فرت و فێڵەكانی هەموومانی لە حەكیم هەڵگەڕاندەوە و رقمان لە ناوچاوانی دەبووەوە، ئێمە چوزانین نیهایەت ئەوەندە فێڵبازە، جەبار هەروەها دەڵێت: دوای ئەوەی حەكیمی برام زانیبووی كە ئێمەش دڵمان لێی عاجز بووە بۆیە نەدەهاتە ماڵمان و نەخۆی تێدەگەیاندین، لەو لاوەش حەكیم لەگەڵ نیهایەت هەر نێوانیان ناخۆشتر دەبوو بۆیە حەكیم بڕیاری دابوو ژنێكی تر بەدڵی خۆی بهێنی، بەڵام گرفتەكەی ئەوە بوو هیچ پارەیەكی نەبوو، دوای هەر پارەیەكیشی لە ماڵدا قایم بكردایە نیهایەتی ژنی بەس دەستی بەو پارەیە رابگەیشتایە سەرفی دەكرد، حەكیمیش لەبەر ئەوەی سیقە و متمانەی بە ئێمەش نەبوو، بەینی لەگەڵماندا نەبوو هیچ پارەیەكی لای ئێمەش دانەدەنا، ئەوە بوو ئەمجارەیان حەكیمی برا گەورەم بیری لەوە كردەوە كە سەرجەم ئەو پارانەی كۆی دەكاتەوە لای"وەلید"ی ئامۆزامان دایبنێ كە وەلیدیش فەلاح بوو زەوی و زارێكی زر هەبوو تا بڵێی پیاوێكی چاك و راستگۆبوو، ئەوە بوو حەكیم لە ماوەیەكی دوورودرێژدا كە كاری دەكرد بێ ئەوەی ئێمە و ژنەكەشی بزانین ئەو پارەیەی دەستی دەكەوت لای وەلیدی دادەنا مەبەستیشی ئەوە بوو بەو پارانە ژنێكی تری پێ بهێنێ، رۆژان هاتن و رۆیشتن حەكیم دڵی چوو لە كچێكی خزمی خۆمان بەڵام كچەكە برای هەبوو باوكی دەیگووت كچەكەم بەژن بەژنی بەمێرد دەدەم، یان ئەوەتا بە پارەیەكی وا بە مێردی دەدەم كە سبەی رۆژی بتوانم بەو پارە شیرباییە ژنی بۆ كوڕەكەم پێ بهێنم، جەبار دەڵێت: حەكیمی برام زۆر پشتی بەوە قایم بوو كە ئەو بڕە پارەیەی لای وەلیدی دانابوو بەكەڵكی بێت و ئەو ژنە تازەیەی پێ بهێنێ، تا ئەوەی رۆژێكیان حەكیمی برام بە وەلیدی ئامۆزای دەڵێت ئەگەر خوا حەز بكات كارێكی خێرم بەدەستەوەیە، لەوانەیە دووسێ هەفتەی تر ئەو ئەمانەتەی لاتە لێتی وەرگرمەوە، وەلیدیش دەڵێت: بەسەرچاو ئامۆزاگیان پارەكەت هەمووی"18" هەزار دیناری تەواوە ئەوەی راستی بێت منیش لە ترسی منداڵ و دزو جەردە ئەو پارەیەم لەماڵدا دانەناوە، بەڵكو لە ناو زەویە كشتوكاڵییەكەمدا لەبن خۆڵم ناوە و شاردومەتەوە ئینشەئەڵڵا هەر وەختێ گەرەكت بوو پێكەوە دەچین دەریدەهێنین، و كارەكەتی پێ جێبەجێ بكە، بەڵام حەكیمی براشم ئەوەندە گێلەوار بوو، نەیگوتبوو ئاخر وەلید دونیا مان ومردنە وەرە هیچ نەبێ ئەو شوێنەم پێ نیشاندە كە پارەكەت تێدا لە چاڵ ناوە، باسبەی رۆژێ خوانەخواستە ئەگەر تۆش شتێكت لێهات بتوانم بیدۆزمەوە.
بزربوونی پارەكە و خۆكوشتنی حەكیم
جەبار دەڵێت: رۆژێكیان حەكیم هات بۆلام ئەو مەسەلەیەی بۆ باس كردم كە دەیەوێ ژنێكی تر بهێنی حاڵ و ژیانی خۆێ بۆ باس كردم هەقیقەتی نیهایەتی ژنی بۆ روون كردمەوە منیش گووتم ئاخر برام تۆ هیچ پارەیەكت هەیە، كە دەتەوێ فلان كچ بهێنی، گووتی خوا كەریمە بڕە پارەیەكم لای وەلیدی ئامۆزامان هەیە، ئەوەبوو شەوێكی دووشەممە بوو من و وەلیدی ئامۆزامان و حەكیم خۆی چووین بۆ داخوازی ئەو كچە بێ ئەوەی نیهایەت بەو مەسەلە بزانێ، باوكی كچەكە رازی بوو بە "15" هەزار دیناری چاپی سویسری كچەكەی بدات بە حەكیمی برام.
ئێمەش رازی بووین و بەڵێنماندا دووشەمەی دواتر بچین بۆ مارەبڕینی و پارەكەش لەگەڵ خۆماندا بەرین، بەڵام بەداخەوە بەخت و چانس و ناوچاوانەكەی حەكیم وابوو هەمووی دوو رۆژی نەبرد وەلیدی ئامۆزامان لەناو بڕكی تەماتەدا مارێكی رەشی پێوەیدابوو، جا بە حوكمی ئەوەی وەلید خۆی بە تەنیا بوو رەزە تەماتەكەشی كیلومەترێك لە ئاواییەوە دووربوو، وەلید هەتا نیوەی رێگاش هاتبوو بەڵام ژەهرەكە زۆر تەئسیری لەسەر كردبوو بۆیە هەر لەو رێگایە دوای سعاتێك یەكسەرە كوشتبووی، ئەوەبوو پاش تەوابوونی پرسەكەی وەلید، حەكیمی برام سەری لێشێوا نەیدەزانی چیبكات و دەیگووت ئەی هاوار چۆن ئەوەندە گێل بووم پێش ئەوەی وەلید بمرێ نەمگووت پارەكەت لە كوێدا داناوە، ئاخر من ئێستا لەو هەموو دۆنمە زەویە گەورەیە كوێ بگەڕێم و قوڕی كوێ بەسەرمدا بكەم ئەوەبوو چواردە رۆژی تەواو ئێمە بە تراكتۆر ئەو زەویەمان كێڵا و ژێر و ژوورمان كرد بەڵام ئەو پارەیەمان نەدۆزیەوە، لەم لاشەوە زۆر شەرمەزاربووین بەرامبەر بابی كچەكە كە قەراربوو بیخوازی حەكیمی برام لە داخان تەوا شێت بوو، سەری هەموو دونیای لێهاتبووەوەیەك شەش مانگ تیپەڕی ناوەناوە هەر دەگەڕاین بەڵام پارەكەمان هەر نەدۆزیەوە باوكی ئەو كچەش ئیتر لەسەر ئێمە نەوەستا و كچەكەی خۆی بە ژن بەژنی بەمێرددا، بۆیە حەكیم زیاتر گڕی گرت و لەداخان شەوورۆژ دەگریا، و قوڕی دەپێوا بۆ بەدبەختی خۆی.
ئیتر دوای ئەوە تووشی نەخۆشی بوو باری دەروونی بە تەواوی تێكچوو، ئا ئەوەی رۆژێكیان سەر لە بەیانی بە نیهایەتی ژنی دەڵێت: دەمەوێ بچم بۆ شار هەندێ جل وبەرگ بكڕم ئەوەبوو دوا خواحافیزی و ماڵئاوایی یەكجاری دەكات، بەڵام هەر كە دەچێتە سەر جادەكە خۆی فڕێ دەداتە پێش سەیارەیەك و پارچە پارچە دەبێت و خوێن و گۆشتی بە جادەكەوە دەنووسێت، بەڵام چەند كەسێك لە دوورەوە چاویان لێبووە كە حەكیم بەدەستی ئەنقەست خۆی دەخاتە ژێر ئەو سەیارەیەوە، ئەوە بوو دوای ساڵێك لەمردنی حەكیم- رۆژێكیان تراكتۆرێك كە زەویەكەی وەلید دەكێڵی، چاوی دەكەوێتە سەر عەلاگەیەكی رەشی پێچراو كە دەیكاتەوە دەبینێ وا پارەی تێدایە، بۆیە هەر ئەو دەم پارەكە دەگێڕێنێتەوە بۆ ژنەكەی وەلیدی ئامۆزامان دواتر ژنەكەی وەلید پارەكەی دایەوە دەستی من منیش لە حەژمەتدا وەخت بوو شێت بم، بەشێك لەو پارەیەم دا بە ژن و منداڵەكەی و بەشەكەی ترم بۆی كرد بەخێر تاكو خودا لێی خۆش بێت، بەڵام حەكیمی برام خۆی بۆ پارە كوشت و پارەی لە رۆحی خۆی بە پیرۆزتر زانی. لە دەرەنجامی ئەم رووداوەدا دەگەینە ئەو راستیەی، كە باوكی حەكیم بەهۆی عەقڵی عەشایەری خۆیەوە، ئەم كوڕەی تووشی ژنهێنانێكی بە زۆرەملێ كرد ئەو ژنەش كە بۆی هێنا لەگەڵ دڵی ئەو كوڕەدا نەدەگونجا، بۆیە بە درێژایی رۆژگار لە بری ئەوەی یەكتریان خۆش بووێت، و خۆشەویستی كۆیان بكاتەوە لەماڵێكی ئارامدا كەچی بەهۆی شەڕ و لێكنەگەیشتنەوە سات دوای سات نێوانیان خراپتر دەبوو، هەر ئەوەش بوو وای لە حەكیم كرد كە بیر لە ژنهێنانێكی تر بكاتەوە، جا كاتێك ئەم پیاوە بە ئارەقەی نێوچەوانی و بە هەزار رەنج و زەحمەتی ئەو بڕە پارەیەی كۆكردەوە تاكو ژنێكی پێ بهێنێ، كەچی لەناكاوێكدا بەهۆی مردنی وەلیدەوە هەم پارەكەی لەدەست چوو هەم ئەو كچەش لەدەست چوو كە خۆشی دەویست بۆیە هەموو ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی كە ئەم پیاوە بە تەواوی ورە بەربدات و بێ ئومێدبێ لە ژیان و ئیتر هیچ تروسكاییەك لە ژیانیدا بەدی نەكات بەڵكو خۆی خستەنێو چوارچێوەیەكی بەرتەسكەوە و ژیانی لەخۆی كردە ئەنگوستەچاو و لە بڕیارێكی هەڵەشانەدا مەرگی بە باشتر زانی لە ژیان و گیانی و خۆی كوشت.



 
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری گوڵان مێدیا 08.06.2008 رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌
 

 بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری قوبادی ::

تکایه‌ ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ ناخێنرێته‌وه‌ لێره‌ فۆنتی کوردی داگره‌ بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre  Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket

داگرتنی فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti Kurdi
 

 
 
 
 
 
 
www.Qubadi.com  سه‌ره‌تا .: په‌یوه‌ندی .: 2009-2006 © هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون بۆ
Created And Designed By Farooq R. Grjo_Gull