|
به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه‌سالاَنه له‌ولاَتی چین
10 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن |
به‌هۆی پیسبوونی
هه‌واوه‌سالاَنه له‌ولاَتی چین 10 هه‌زار كه‌س گیان
له ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه له ولاَتی چین سالاَنه
10 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه (ئه‌نتۆنی هیدلی)
مامۆستای پزیشكی گشتی له زانكۆی هۆنگ كۆنگ
ئاماده‌یكردووه ده‌ركه‌وتووه سالاَنه به‌هۆی
پیسبوونی هه‌واره له ولاَتی چین به تایبه‌تی له
باشوری خۆرهه‌لاَتی ئه‌و ولاَته 10 هه‌زار كه‌س
گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ش ده‌ركه‌وتووه كه له
ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه، 10
هه‌زار كه‌س له باشوری چین گیانی له‌ده‌ستداوه كه
له 95% ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له ده‌ستداوه
دانیشتووی ناوچه‌ی (ده‌لتا نه‌هر بیرل)ن.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌شدا هاتووه: كه به‌هۆی پیسبونی
هه‌واشه‌وه سالاَنه 11 ملیۆن كه‌س توشی نه‌خۆشی
جۆراوجۆر ده‌بن و سالاَنه‌ش بڕی تێچوونی
چاره‌سه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش 230 ملیۆن دۆلار
له‌سه‌ر حكومه‌تی چین ده‌كه‌وێت.
جێی باسه، ناوچه‌ی (ده‌لتا نه‌هر بیرل) كه (هۆنك
كۆنگ)یش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه
جموجوڵ و گه‌شه‌كردنێكی ئابوری گه‌وره‌ی تێدایه و
ژه‌ماریه‌ك كارگه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه كه بونه‌ته
هۆی بلاَوكردنه‌وه‌ی گازی دوانه ئۆكسیدی گۆگرد
له هه‌وای ناوچه‌كه‌دا كه گازێكی كوشنده‌یه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
13.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|