کۆنسێرتی کیژانی
سلێمانی له هۆڵی سلێمانی 15-08-2008
زانا گه‌ڵاڵی
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٥-٨-٢٠٠٨ سه‌عات ٦:٣٠ خوله‌ك
گروپی كیژانی سلێمانی هه‌ڵده‌ستن به سازدانی
كۆنسێرتێك له هۆڵی سلێمانی ته‌نیشت سه‌نته‌ری گه‌نجان
سه‌باره‌ت به‌سازدانی ئه‌م كۆنسێرته هونه‌رمه‌ند
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه له
لێدوانێكی تایبه‌ت وتی "له پرۆگرامى گروپه‌كه
سازدانى كۆنسێرته له وه‌رزى دیارى كراوى خۆیدا كه
كۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌مى نوێ به بیركردنه‌وه‌و
ته‌كنیكێكى تازه‌وه پێشكه‌ش بكرێت ئه‌م وه‌رزه‌ش وتنی
مه‌قام دیارده‌یه‌كى جوانه كه گروپه‌كه به تاك و
كۆ چه‌ند مه‌قامێكى كوردى جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه
جوانیه‌كى دیارى پێوه‌یه " له كۆتاییدا ده‌رباره‌ی
به‌شداریكردنی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر له‌م
كۆنسێرته‌داو كاری داهاتووی گروپه‌كه قه‌ره‌داغی وتی
: په‌یمان خان وه‌ك میوانى گرووپه‌كه پیَشوازیمان
لێ‌كرد و دوو به‌رهه‌مى خۆى به روویه‌كى جوانه‌وه
پیَشكه‌ش ده‌كات كه جێگاى دڵخۆشین.كارى داهاتوومان
هه‌ربه‌رده‌وامیه له له خۆ ئاماده‌كردن بۆ
به‌رهه‌مى نوىَ ى (CD) ى گرووپى كیژانى سلیَمانى
