|
|
|
فه‌لسه‌فه چییه
|
فه‌لسه‌فه چییه
فه‌لسه‌فه وشه‌یه‌كی یۆنانییه‌وه له وشه‌ی
فیلاسۆفیا وه‌رگیراوه كه به مانای خۆشویستنی
زانست یاخود حیكمه‌ت دێت. ته‌نانه‌ت پرسیار كردنیش
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه چییه، خۆی له خۆیدا
پرسیارێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی دورو درێژه كه پێویست
به وتوو وێژكردن ده‌كات له سه‌ری و ئه‌وه‌ش
یه‌كێكه له رواڵه‌ته بنه‌ره‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه
كه بریتیه له پرسیاركردن و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو
شتێكدا‌و گه‌ران به دوای ماهیه‌ت و رواڵه‌ت و
یاساكانیدا. له‌به‌رئه‌وه مادده‌ی بنه‌ره‌تی له
فه‌لسه‌فه‌دا ماده‌یه‌كی به‌رفراوانه‌و په‌یوه‌ندی
هه‌یه به هه‌موو زانسته‌كان و لایه‌نه‌كانی
ژیانه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی له‌ناو
زانسته‌كان و خاسیه‌ته‌كانی دیكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێك جار پێناسه‌ی
فه‌لسه‌فه به‌و شێوه‌یه كراوه فه‌لسه‌فه
بیركردنه‌وه‌یه‌كه له ناو بیركردنه‌وه‌یه‌كی
دیكه‌دا یان بیركردنه‌وه له سروشتی بیركردنه‌وه و
رامان . هه‌ندێك جاریش فه‌لسه‌فه وا پێناسه‌ده‌كرێت
كه هه‌وڵێكی ئیجابییه بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی بوون و
گه‌ردوون دروستی ده‌كه‌ن. فه‌لسه‌فه پێشكه‌وتنی
زۆری به خۆوه دیوه، له سه‌رده‌می
یۆنانییه‌كانه‌وه كه به داهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه داده‌نرێن تا
سه‌رده‌می فه‌یله‌سوفه موسوڵمانه‌كان كه توانیان
له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا كارلیك بكه‌ن و له
سه‌رده‌می ڕینسانس دا له‌گه‌ڵ تاقیكرنه‌وه‌كاندا
بیگۆڕن بۆ فه‌لسه‌فه‌ی واقیعی و ناویی و
فه‌لسه‌فه‌ی زانستیی و تاقیكردنه‌وه،پاشان بۆ
فه‌لسه‌فه‌ی وجودی و مرۆڤایه‌تی .
فه‌له‌سه‌فه‌ی نوێ
فه‌له‌سه‌فه‌ی نوێش له ئه‌مریكاو به‌ریتانیادا
به‌گوێره‌ی ئه‌و شیكارییه باوه‌ی كه هه‌یه
هه‌وڵده‌دات زیاتر ته‌كنیكیانه‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی
ته‌نها فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕوت بێت و له‌سه‌ر ژیربێژی و
شكاریی تێگه‌شتنه‌كان بێت . به‌م پێیه‌ش فه‌لسه‌فه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی بایه‌خیان پێده‌دات ئه‌و شتانه
ده‌گرێته خۆ كه‌تیۆری زانستیی‌و سروشتی زمان و
سروشتی عه‌قڵن . هه‌ندێك رۆشنبیری دیكه هه‌ن
فه‌لسه‌فه واده‌بینن كه لێكۆڵینه‌وه‌ی هونه‌رو
زانسته‌و به‌و پێیه‌ش به تیۆری گشتیی و رابه‌ری
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیان داده‌نرێت . به‌پێی ئه‌م
تێگه‌یشتنه‌ش فه‌لسه‌فه وای لێدێت بایه‌خ به
دیاریكردنی ژیانی نمونه‌یی بدات نه‌ك هه‌وڵێك بێت
بۆ تێگه‌شتنی ژیان ، له كاتێكدا كه هه‌وڵی
شیكارییانه‌ی فه‌لسه‌فه شتێكی كردارییه‌و پێویسته
ممارسه بكرێت ، هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ش هه‌ن
فه‌لسه‌فه به بناغه‌ی زانیاری،واته مه‌عریفه
ناوزه‌ند ده‌كه‌ن كه پێویسته به باشی كاری تێدا
بكرێت و لێی تێبگه‌ین.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
29.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|