|
زۆر خواردنی گۆشتی بر‌ژاو مه‌ترسی
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات |
زۆر خواردنی
گۆشتی بر‌ژاو مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكایی نوێ ،
ده‌ركه‌وتووه زۆر خواردنی گۆشتی بر‌ژاو و سوره‌وه
بوو له ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مك زیاد ده‌كات ، هاوكات توێژه‌ره‌كان ئامۆژگاری
خانمان ده‌كه‌ن زیاتر میوه‌و سه‌وزه بخۆن بۆ
به‌رگیكردن له‌و نه‌خۆشییه. به‌گوێره‌ی ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه‌ی كه له زاكۆی (ساوت كارۆلینا)
چه‌ند پزیشكێكی تایبه‌ت پێی هه‌ستان ،ده‌ریانخست
ئه‌و خانمانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گۆشتی
سووری برژاویان خواردووه به رێژه‌یه‌كی زۆر
كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه
كوشنده‌یه‌وه به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له سووری
مانگانه وه‌ستاونه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خولی Epidemiology"
ده‌ركه‌وت ئه‌و خانمانه‌ی سه‌وزه‌و میوه ناخۆن و
زیاتر گۆشت خۆرن له سه‌دا چل و حه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ن
له دوایدا دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
هاتوون. جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌و كاریگه‌رییه
خراپه‌ی كه گۆشتی سوور هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تی له
پاش وه‌ستانی سووری مانگانه‌ی خانمان به‌دی
ده‌كرێت به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت توێژه‌ره‌كان بۆیان
ده‌ركه‌وتووه له سه‌دا 13ی ژنانی ئه‌مریكا تووشی
ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه ده‌بن له ته‌مه‌نی
نائومێدیدان.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
17.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|