گروپی كیژانی
سلێمانی كۆنسێرتێكی موزیك‌و گۆرانی سازده‌كات
گروپی كیژانی سلێمانی به‌هاوكاری كه‌ناڵی
كوردسات‌و ته‌له‌فزیۆنی خاك كۆنسێرتێكی تایبه‌ت
به‌گۆرانی‌و موزیك له 15/8 له‌هۆڵی سلێمانی
سه‌نته‌ری گه‌نجان سازده‌كات.
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه
به‌سایتی سبه‌ی وت: "كۆنسێرته‌كه له‌چوارچێوه‌ی
وه‌رزی هونه‌ریی گروپی كیژانی سلێمانی دایه‌و
ئه‌مه دووه‌مین كۆنسێرته، هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك
له‌تازه‌گه‌ریی دێنه پێشه‌وه‌و كاری هونه‌ریی
خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مجاره‌یان زیاتر شێوازێكی تازه‌ی
له‌خۆگرتووه‌و بایه‌خمان داوه به‌زیندووكردنه‌وه‌ی
مه‌قامه كوردییه ره‌سه‌نه‌كان‌و نزیكه‌ی سێ چوار
مه‌قامی تیا ده‌وترێت كه‌كیژه‌كان خۆیان ده‌یڵێن‌و
زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌یڵێن".
گروپی كیژانی سلێمانی ساڵی 2003 دامه‌زراوه،
خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه به‌ناوی (دلاوه‌ر)،
به‌نیازن ئه‌لبوومێكی نوێ به‌رهه‌م بهێنن. تاكو
ئێستا به‌شداریی چه‌ندین بۆنه‌ی نیشتمانی‌و
به‌شداریی كردووه.
موحسین یاسین سبه‌ی
