هه‌نگوین وه‌ك
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ سارێژكردنی برینی نه‌خۆشی
شه‌كره.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ ده‌ریده‌خات كه خواردنی
(هه‌نگوین) سوودی بۆ برینی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه‌و
ڕێگری ده‌كات له‌بڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ش
كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه په‌كیان ده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی به‌حره‌ین، توێژه‌رێكی
ئه‌مریكایی له زانكۆی (وێسكنسۆن) له
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له سه‌ر 12 نه‌خۆش
كردویه‌تی و هه‌نگوینی بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان له
نه‌خۆشیی شه‌كره به‌كارهێناوه، بۆی ده‌ركه‌وتووه
كه خواردنی هه‌نگوین هاوكاریی نه‌خۆشه‌كانی كردووه‌و
رزگاری كردوون له‌وه‌ی قاچیان ببڕردرێتهوه.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مریكاییه ته‌ئكیدی كردۆته‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پزیشكییه‌كان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شه‌كره شكستیان هێناوه،
په‌نای بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی هه‌نگوین و تێبیینی
كردووه كه برینی نه‌خۆشی شه‌كره به‌خواردنی
هه‌نگوێن زوو سارێژ ده‌بێت.
