هونه‌رمه‌ندانی
كوردستان شه‌واره‌یه‌كیان بۆ كه‌ركوك سازكرد
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- شه‌وی رابردوو له
هه‌ولێری پایته‌خت، هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
شه‌واره‌یه‌كیان بۆ شاری كه‌ركوك ساز كرد.
شه‌وی دوێنێ چوارشه‌ممه كۆمپانیای چوار چرا بۆ
به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری، شه‌واره‌یه‌كی بۆ
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كوردستان سازكرد، تیایدا
چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی پارچه‌كانی كوردستان
له باخچه‌ی هوتێلی چوارچرا گۆرانیان پێشكه‌ش به
كه‌ركوك كرد.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی
ئاماده بوو، سروودی "خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی چه‌ند
دڵگیر و شیرینه"یان پێشكه‌شی ئاماده بووانیان كرد و
كردیان به دیاری بۆ شاری كه‌ركوكی، شاری پێكه‌وه
ژیانی نه‌ته‌وه‌كان.
ئینجا ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستی پێكردو هه‌ریه‌ك له
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ (سابیر كوردستانی، هۆزان
ده‌روێش، لوقمان سه‌لیم، هاوتا ئه‌سعه‌د، نازدار، سادق
هه‌ریری، شیرین په‌روه‌ر، حمه ره‌ئوف كه‌ركوكی، كیژان
ئیبراهیم خه‌یات، خه‌سره‌وی ماملێ، سواره محه‌مه‌د،
تارا ره‌سوڵ، ئه‌یاد حوسێن، كامه‌ران عه‌بدوڵرحمان،
ئیحسان زیره‌ك، محه‌مه‌د ته‌ها ئاكره‌یی، ئاری
محه‌مه‌د)، گۆرانیان چرِی.
جگه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه گۆرانیانیان گوت چه‌ند
شاعیرێك ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه بوون، له‌وانه
شاعیران (سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، كازم
كۆی، شاڵاو، ئه‌كره‌م ئه‌مین)، جگه له چه‌ندین
نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان
ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه بوون.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌و ئاهه‌نگه تا دره‌نگانی
شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی
زاگرۆس به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه.
