|
|
|
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د- له‌كه‌ركوك له‌دایك بووم |
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د-
له‌كه‌ركوك له‌دایك بووم و ئه‌و مامانه‌ی لای دایكم
بووه له‌كاتی بوونی مندا ئاشووری بووه ...
هه‌ڤپه‌یڤین-.. به‌درخا
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د" له‌كه‌ركوك له‌دایك بووم و ئه‌و
مامانه‌ی لای دایكم بووه له‌كاتی بوونی مندا ئاشووری
بووه و دراوسێكانمان توركمان و كورد و عه‌ره‌ب بوون،
ئه‌م پێكهاته هه‌مه‌ره‌نگه سه‌ره‌تای منداڵیمی
ره‌نگڕێژكردووه به‌ره‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز
هه‌ڤپه‌یڤین-.. به‌درخان كۆڤان
bedrxan_kovan@yahoo. com
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د جیا له شیعر نووسین توانیویه‌تی له
ڕاگه‌یاندنیش وه‌ك ئافره‌تێك كه‌سێكی دیار و
كارابێت... به‌هۆی وه‌زیفه‌ی باوكیه‌وه له
شه‌سته‌كه‌كان ماڵیان له كه‌ركوك داناوه. كه‌ژاڵ
ئه‌حمه‌دله ساڵی 1967له گه‌ره‌كی ته‌په‌ی
مه‌لاعه‌بدوڵڵای شاری كه‌ركوك له دایك بووه، دوای
پێنچ ساڵ ماڵیان گه‌راوه‌ته‌وه سلێمانی... باوكیشی
له شێخه‌كانی به‌رزنجه‌یه... له سه‌ره‌تای
هه‌شتاكاندا چووته رێزی شانه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ره‌نجده‌رانی كوردستان له ساڵی 1986ه‌وه‌تێكه‌ل به
دنیای نووسین بووه. سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌ڤانی له
رۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازاد) ی بووه... له ساڵی
1992ه‌وه تاكو ئه‌مرۆ له‌و بواره‌دا كارده‌كات وێرای
نووسینی چه‌ندین وتار‌و سازكردنی دیدار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ور
ریپۆرتاژ و به دواداچوون، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی
دیاریشی له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات پێشكه‌شی
كردووه. له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیاریك كه تایبه‌ت بوون
به (هه‌وال) به‌و جۆره هاته ئاخڤتن...
باله‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین سه‌ره‌تای منداڵیت چۆن
به‌رێكرد. ؟
وه‌ك پێشتر وتم له‌كه‌ركوك له‌دایك بووم و ئه‌و
مامانه‌ی لای دایكم بووه له‌كاتی بوونی مندا ئاشووری
بووه و دراوسێكانمان توركمان و كورد و عه‌ره‌ب بوون،
ئه‌م پێكهاته هه‌مه‌ره‌نگه سه‌ره‌تای منداڵیمی
ره‌نگڕێژكردووه به‌ره‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز،
تا ته‌مه‌نی چوار ساڵانیش من منداڵێكی كه‌ركوكی بووم و
دواتر له‌قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایمدا خۆم له‌سلێمانی
بینیووه‌ته‌وه و منداڵێكی تابڵێی شه‌رمن و بێده‌نگ و
گۆشه‌گیربووم، خۆشترین یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵیم
كه‌بیرم بێت ئه‌و كاتانه‌بوو كه له پشووی هاویندا
ده‌چووم بۆ هه‌ورامان بۆ ماڵی پورم و به ره‌زو باخه
به‌هه‌شتییه‌كانی ته‌وێڵه و بیاره‌دا رامده‌كرد و
وه‌ك سمۆره به‌دار گوێزه‌كاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕام.
بۆ چی شیعرت هه‌ڵبژارد و كێ هاوكارت بووه. ؟
شیعرنه‌بووایه نه‌مده‌توانی به‌رده‌وامبم له‌سه‌ر
ژیان چونكه شیعر ئه‌و دنیایه كه‌به‌خواستی دڵم
ره‌نگڕێژم كردووه و بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م
دنیایه‌مان به‌ته‌نیا شیعرم شكبرد به‌هانامه‌وه بێت.
د. فه‌ره‌یدوون عه‌بدول به‌رزنجی یه‌كه‌م هاوكار و
هانده‌رم بوو.
گه‌ر كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د شاعیر نه‌بووایه ده‌بوو به چی.
ره‌نگه نووسه‌رێك یاخود میوزیك ژه‌نێك. ئه‌ی چی. ؟
ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌بوومایه حه‌زمده‌كرد گوڵ‌فرۆش
بوومایه.
شیعره‌كانت زیاتر رۆمانسین پێده‌چێت له گه‌ڵیابژیت. ؟
ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێت بۆچوونێكی سه‌رپێییه له‌سه‌ر
شیعره‌كانم ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانت
بخوێندایه‌ته‌وه ئه‌و بۆچوونه‌ت نه‌ده‌بوو، با من
له‌به‌رێزت بپرسم ئایا چ رۆمانسییه‌تێك له
قه‌سیده‌یه‌كی وه‌ك (هۆلۆكۆست) دا ده‌بینیت كه تیایدا
له‌ئازار و تراژیدیای ئه‌نفال ده‌دوێم؟
ئایا رۆمانسییه‌ت له‌و شیعرانه‌مدا جێگایان
ده‌بێته‌وه كه تیایاندا باسی كوشتنی ژنی كورد و
كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و وێران بوونی وڵاته‌كه‌م
ده‌كه‌م؟ ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی شیعره‌كانم زیاتر
ئینسانین هه‌ربۆیه زۆرترین هاوڕی و دۆستیان هه‌یه
له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا.
شیعر چی پێبه‌خشیوی. ؟
ناوبانگ و ده‌رده‌سه‌ریی.
چه‌مكی جوانی چی ده‌گه‌یه‌نێت لای كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د. ؟
فه‌لسه‌فه‌ی جوانییه كه تامی داوه به ژیان
ته‌نانه‌ت شیعریش ئامرازێكه بۆ جوانكردنی ژیان.
بۆچی ساده‌ترین شیعره‌كانی په‌شێو زۆرترین خوێنه‌ریان
هه‌یه، كۆڕه شیعریه كانیشی هه‌میشه گه‌رموگوڕن.
به رای تۆ بۆ ئه‌وه ناگه‌رێته‌وه كه له به‌رامبه
بار‌و دۆخه‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه گۆربووه. ؟
مامۆستا عه‌بدولڵا په‌شێو شاعیرێكی گه‌وره‌یه، ناوێكی
دیاری ئه‌ده‌بی كوردییه بۆیه كۆڕه‌كانی گه‌رم و گوڕ
و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رینه، من
له‌وباوه‌ڕه‌دانیم هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ خوێنه‌ری زۆر بۆ
به‌رهه‌می شاعیران كۆبكاته‌وه، زیندوو ترین نموونه‌یش
مامۆستا شێركۆ بێكه‌س-ه كه چه‌ندین جار هه‌ڵوێست
گۆڕینمان له‌شیعره‌كانیدا به‌دیكردووه به‌ڵام هه‌ر
گه‌وره‌ترین شاعیری كوردیشه. یان مه‌حمود ده‌رویش
ئه‌وكاته‌ی كه شیعرێكی بۆ كورد نووسی و كه
په‌شێمانیش بۆوه هه‌ر هه‌مان شاعیری لێهاتووی دنیای
شیعربووه و هه‌رهه‌مان شاعیری گه‌وره‌ی جارانه،
هه‌ندێ له شاعیران به هۆی پابه‌ند بوونیان به كاری
سیاسی وحیزبی كه‌وتنه به‌ر تانه‌ی خه‌ڵك و پێگه‌ی
خۆیان وه‌نكرد. له هه‌مان كاتیش له هه‌وڵی
گه‌رانه‌وه‌ی دان به‌و واتایه‌ی په‌شیمانییه‌ك به
ڕابردووی خۆیان به دی ده‌كه‌ن، به رای تۆ كاری سیاسی
تاچه‌ند ده‌بێته به‌ربه‌ستیك له‌وباره‌یه‌وه. ؟
ئه‌وه‌ی واده‌كات كاری سیاسی و حیزبی تێكه‌ڵ به‌ژیانی
هه‌موومان ببێت بار‌و دۆخی نائاسایی كوردستانه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا كیانی كورد له‌به‌رده‌م
هه‌ره‌شه‌ی دوژمنه‌كان له مه‌ترسیدایه و مه‌سه‌له
هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌ی كورد له‌عیراقدا
چاره‌سه‌ر نه‌كراون كه كه‌ركوك یه‌كێكه له‌كێشه
سه‌ره‌كییه‌كان. په‌یامی شیعر په‌یامێكی مرۆڤدۆستانه
و گشتگیره و دووره له په‌یامی ته‌سكی حیزبێك یان
ته‌رزێكی سیاسیی دیاریكرا. پێم وانییه ئه‌وه‌ی
له‌رابردووی سیاسی خۆی په‌شێمانه هه‌ڵه ده‌كات
چونكه ده‌ستبه‌رداربوون له‌مێژووی سیاسی خۆمان ده‌ست
به‌رداربوونمانه له راستییه‌ك كه واقیعی ژیانمانه
و به په‌شێمان بوونه‌وه‌مان له‌مێژووی سیاسیمان
ناتوانین ئه‌و مێژووه له لاپه‌ڕه‌كانی ژیانماندا
بسڕینه‌وه.
جوانترێن تێكست له شیعره‌كانت. ؟
جوانترین تێكستی من ئه‌وه‌یانه كه‌هێشتا
نه‌منووسیووه.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د چ كات توڕه ده‌بیت. ؟
كه درۆ و بێوه‌فایی ده‌بینم توڕه‌ده‌بم.
چ شتێك رێگر بووه له نووسینی شیعره‌كانت. ؟
سه‌ختیی ژیان و ناشیعرییه‌تی دنیاكه‌مان هه‌ندێجار
رێگر بوون.
گوتمان ته‌مه‌ن سه‌رله نوێ گه‌رایه‌وه بۆت ئا ئه‌و
كاته له شیعر هه ڵده چیته‌وه... یاخود... ؟
به‌هه‌مان رێگه‌كانی ئێستا ده‌ڕۆمه‌وه و هه‌ر شیعریش
به‌ده‌نك و یار هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه و هه‌ر
له‌كوردستانیش ده‌ژیم وێرای هه‌موو ناخۆشییه‌كان.
له كه‌ناری ده‌ریایه‌ك به‌ر له سیحری خۆر ئاوابوون
له وه‌رزی گه‌ڵا وه‌رینی پایزدا له ساته وه‌ختێكی
بێ ده‌نگ و نمه‌ی باران و بۆن وبه‌رامه‌ی خاك و هازه‌ی
ده‌ریا و له ژوانی دوو عاشقی هه‌ودارو تینوو به
یه‌كتر. به بینینی ئه‌م وێنایه رۆمانسییه چ شیعریك
له خه‌یاڵت چه‌كه‌ره ده‌گرێت. ؟
ئارامی و ته‌ناهی دنیا له‌و دیمه‌ن و ژووانه‌دا
كۆده‌بنه‌وه و چه‌ندین شیعریش له‌دایك ده‌بن نه‌ك
ته‌نیا شیعرێك.
-شاعیره كلاسیكییه‌كانی كورد تاچه‌ند كاریگه‌ریان به
سه رتۆه هه‌یه، له ساباتی كامه شاعیر خۆت
ده‌بینییه‌وه. ؟
له‌سه‌ره‌تاكانی شیعرنووسینمه‌وه تا ئه‌مڕۆ
به‌رده‌وام شیعری كلاسیكی ده‌خوێنمه‌وه، مه‌حوی
سه‌رنجم راده‌كێشَێت چونكه مه‌عریفه
له‌جیهانه‌كه‌یدا به‌زمانێكی شاعیرانه خۆیده‌نوێنێت.
حه‌ز به كامه له‌شیعری شاعیرانی ڕوانگه ده‌كه‌یت. ؟
شیعره‌كانی كاك شێركۆ بێكه‌س و شیعری حه‌فتاكانی
له‌تیف هه‌ڵمه‌تم به‌لاوه جوانن.
-هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌و بیرله‌مه‌بكه‌وه، له
هه‌وییه شه‌وێكی زستان وسه‌رما برده‌ڵه له به‌رده‌م
په‌نجه‌رێك بروانیته خاوه‌ن بلیمه‌تیكی به ئه‌زموون
و مۆزیك ژه‌ن پرچ و ریش سپی كه به عه‌شقێكی قووڵه
وه بۆ رابردووی ته‌مه‌نی پایزی خۆی وه‌كو (باخ)
كه‌مان بژه‌نێنت جارێكی تر له عه‌شقی ژیان
هه‌ڵچووبێته‌وه و خه‌م به ڕواله‌تییه‌وه بێت به
مۆسیقایه‌كی سیحراوی رازه‌كانی دڵی خۆ هه‌ڵرێژێ... چۆن
خه‌یاڵێكه ده‌ته‌وێت چی بڵێیت. !؟
من له‌به‌رده‌م ئه‌م دیمه‌نه و هه‌موو دیمه‌نه ناخ
هه‌ژێنه‌كاندا بێده‌نگ ده‌بم ئه‌و بێده‌نگییه‌ش قسه‌ی
نه‌وتراوی دڵی منه و رۆژی له‌رۆژان له‌قه‌سیده‌یه‌كدا
ده‌یبینیته‌وه.
ته‌نیایی چیت پێ ده‌به‌خشێت. ؟
ژیانی من پڕه له‌قه‌ره‌باڵغییه‌ك كه‌ناوبانگ
له‌ژیانمدا دروستیكردووه، هه‌روه‌ها پڕه
له‌ته‌نیاییه‌كیش كه هه‌ر ناوبانگ بۆی خوڵقاندوم
بۆیه له‌شیعرێكمدا ده‌ڵێم:
من چاوم پڕه له‌دابڕان
كه شه‌وان به‌ته‌نیا ده‌نووم
شیعرم ته‌ژییه له‌ژووان
بۆ كه‌سانێك نایانناسم.
به قووڵی ڕامێنه وسه‌رنج به ڕابردووی خۆت بنێ بیرت
بۆ چ ساتێك چوو. ؟
بیرم بۆ ئه‌و له‌حزه‌یه ده‌چێت كه دوای 14 ساڵ كاری
جددیی و شه‌ونخونی له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوی له‌به‌ر
خاتری زه‌وقی مه‌سئولێك پێم وترا خواحافیزت بێت!!
له‌كاتێكدا كه‌ئه‌گه‌ر من بچم له‌ماڵه‌وه‌یش دانیشم و
هیچ كارێك نه‌كه‌م ئه‌و كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌ده‌م كه كوردی
هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌مناسن و گه‌لی وڵاتی
دنیاش به‌شیعری من ئاشنان، به‌ڵام ئه‌و مه‌سئوله یه‌ك
مانگ ئیمتیازاته‌كانی لی وه‌رگرنه‌وه كه‌س نایناسێت،
به‌جێهێشتنی كوردستانی نوی سه‌ربه‌رزانه‌ترین ساتێك
بووه له‌ژیانمدا ئه‌گه‌ر رووینه‌دایه گومانم
له‌وه‌ده‌كرد كه رۆژنامه‌نووس و شاعیرێكی سه‌ربه‌رزی
به‌ره‌ی گه‌لم.
رات چییه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه شیعر ده‌نووسن و
بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه هه‌ندێكیان له رووی ئه‌داو
زمان نا ته‌واون. ؟
ئه‌وه گه‌نجانه‌ی به‌به‌رهه‌می كاڵ و كرچه‌وه دێنه
مه‌یدانی ئه‌ده‌به‌وه له‌نیعمه‌تی ئازادی
تێنه‌گه‌یشتوون، له ئه‌مڕۆدا هه‌ر گه‌نجێك بیه‌وێت
ده‌توانی له‌وهه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌ی سه‌رده‌می حوكمی
خۆماڵیدا جێگای به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكاته‌وه، یان
له‌یادێكدا بیخوێنێته‌وه، یان له‌سه‌ر حسابی خۆی
به‌رهه‌مه‌كانی به‌چاپ بگه‌یه‌نێت. ئه‌م ئاسانی و
ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ت وایكردووه هه‌ندی
له‌گه‌نجان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی نووسین
نه‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سه و له‌ئاستی خۆیه‌وه و به‌بی
خۆماندووكردن و خوێندنه‌وه و هه‌وڵدان ده‌ستده‌كه‌ن
به‌نووسین. هیوادارم هه‌موومان چاو‌دێر بین به‌سه‌ر
به‌رهه‌مه‌كانی خۆمانه‌وه و هه‌ست به‌و
لێپرسراوێتییه بكه‌ین كه ئه‌ركی نووسین له‌ئێمه‌ی
ده‌خوازێت.
ته‌كنیك تا چه‌ند گرینگی به شیعر ده‌دات. ؟
ته‌كنیك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و به‌هێزی بینای
شیعره، له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكدا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و
جه‌سته‌و رۆحی شیعر پێكده‌هێنن، ئه‌و شۆڕشه
ئه‌ده‌بییه‌ی كه گۆرانی شاعیر كردوویه‌تی و تا
ئه‌مڕۆیش یه‌كێكه له‌سیما دیاره‌كانی شیعری ئازاد
له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیك كردوویه‌تی ئالێره‌شه‌وه گرنگی
ته‌كنیكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌لای تۆوه عه‌شق چی ده‌گێنێت. ؟
ژیان به‌بی عه‌شق مه‌حاڵه.
وه‌ك ئافره‌تێكی شاعیر تا چه‌ند توانیوته به‌ربه‌سته
نه‌ریتییه‌كان توونا بكه یت، جیا له نێو ناتۆره‌ی
كه بوونیان هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دا به
تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئه‌مانه تا چه‌ند
رێگربوونه له‌كاره‌كانت. ؟
پێناسه‌ی شیعری من به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته
نه‌ریتییه‌كانه، ئه‌مجۆره نووسینه‌یش سیمای
رێبازه‌كه‌م بووه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنمه‌وه تا
ئێستا، ئه‌مه‌یش قووربانیی گه‌وره‌ی ویستووه
له‌منه‌وه و ڕووگه‌ی ژیانمی به‌ره‌و یاخی بوونی
هه‌میشه‌یی برد و ئه‌مه‌یش سه‌نگه‌ر و باوه‌ڕی منه و
تا مردن ده‌ستبه‌رداری نابم.
كۆمه‌ڵَگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئافره‌ت ته‌نها له یه‌ك ڕوو
ده‌خوێنێته‌وه بۆ چی. ؟
ئه‌وه‌ی واده‌كات ئافره‌ت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ
رازیكردنی پیاو و كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی منداڵ
سه‌یر بكرێت، بۆچوونێكی زاڵه كه‌له كۆمه‌ڵَگه‌ی
رۆژهه‌ڵاتیدا بره‌وی هه‌یه‌و له په‌یامه ئاینی و
نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه كۆن و چه‌قبه‌ستووه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌گه‌رچی ئافره‌تی كورد له‌دوای
راپه‌ڕینه‌وه هه‌وڵیداوه سوود له‌و هه‌لانه ببینێت
كه‌بۆی هه‌ڵكه‌وتوون تا بیسه‌لمێنێت ئافره‌ت
بوونه‌وه‌رێكی به‌توانا و فره به‌هره‌یه وه‌ك پیاوان
و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه به‌چاوی رێزه‌وه بۆ خۆی و
كاره‌كانی بڕوانرێت. به‌ڵام پێم وایه هێشتا زۆرمان
ماوه بیكه‌ین. بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوی
بهێنینه ئاراوه سه‌باره‌ت به رووانینێكی شایسته بۆ
ژنان و تواناكانیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.
له رینه‌وه‌ی ده‌نگی شیعرییه‌كانت پێشكه‌ش به ئاوازی
چ مرۆڤێك ده‌كه‌یت. ؟ شیعر و نووسینه‌كانم پێشكه‌شن
به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بۆ ته‌نیا كه‌سێك و مه‌به‌ستێك
نین، چونكه ده‌نگ و ئاواز به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن
جوانترین شیعر بكه‌ن به‌هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌ك بۆ
سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
خوێنه‌ره شیعریه‌كانی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كێن. ؟
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه خوێنه‌ری شیعره‌كانمن كه
ئازارچه‌شته و ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازن.
میوزیك تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به شیعره‌وه هه‌یه. ؟
هه‌ر شیعره‌و ئاوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و ئه‌و
ئاوازه كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێزه له‌كۆڵه‌گه‌كانی
بونیادی ئه‌و شیعره. كه‌واته دۆستایه‌تی شیعر
له‌گه‌ڵ ئاوازدا دۆستایه‌تییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ئیلهامی شیعر چ كاتێك باوه‌شت بۆ ده‌كاته‌وه. ؟
هاتنی ئیلهامی شیعر وه‌ك هه‌ستی خۆشه‌ویستی وایه كاتی
بۆنییه، كه‌ی بیه‌وێت دێت و كه‌ی خۆی خواستی به‌جێت
ده‌هێڵێت، جار هه‌بووه له‌خه‌ودا بووم هاتووه،
له‌ژێر باراندا رۆیشتووم چه‌تری به‌ده‌ستێكیانمه‌وه و
كۆمه‌ڵی كتێب به‌ده‌سته‌كه‌ی ترمه‌وه، ئیلهامی شیعر
جارهه‌بووه له‌حه‌مامدا ئامێزی ته‌ڕی بۆ
كردومه‌ته‌وه و هه‌ندی جاری تر له‌كاتی راوه‌ستاندنی
ئوتومبێله‌كه‌ما له‌ترافیكێكدا، له‌زۆر شوێن و كاتی
سه‌یردا ئیلهامی شیعر سه‌ردانی كردووم به‌ڵام
رووینه‌داوه ره‌تیبكه‌مه‌وه هه‌میشه وازم
له‌هه‌مووشتی هێناوه و له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی شیعرێكدا
ره‌دووكه‌وتووم.
چۆن ئه‌و ده‌قه شیعریه شرۆڤه‌ده‌كه‌یت. ؟
كه هۆندراوه‌یه‌ك ده‌خوێنیتوه-
ده‌ڵێی چه‌ند سووك و زه‌لال و ڕوونه به‌ڵام كه دێرێك
لێت بوو به گێژاو ده‌ڵێی:ڕه‌قترین كاری گه‌ردوونه. !
نازانم ئه‌م دێڕانه نووسینی چ شاعیرێكی به‌رێزن
به‌ڵام من بۆخۆم هه‌رگیز رووینه‌داوه كه
هۆنراوه‌یه‌كی باشم خوێندبێته‌وه وتبێتم ئه‌م شیعره
سووكه! پێشم وایه وشه‌ی سووك له‌وێدا شیاونییه، كه
نه‌شمانتوانی دێڕێك لێكبده‌ینه‌وه مانای وانییه
ئه‌وه (ره‌قترین كاری گه‌ردوونه) چونكه ده‌توانین
بڵێین ئاڵۆزترین كاری گه‌ردوونه.
ئه‌ی له باره‌ی ئه‌و رسته‌یه كه ده‌ڵێ"شیعر وه‌ك
خه‌نجه‌رێكی تیژه گه‌ر نه‌یوه‌شێنی له كاڵان ده‌ری
مه هێنه. ؟ سه‌باره‌ت به‌شیعر وتوومه:
شیعری من
شیعری من هه‌ندێجار شمشێره
سه‌ره گه‌مژه‌كانی دنیا
دێن و خۆیانی لی ئه‌سوون
سه‌ره مه‌زنه‌كانی دنیاش له‌پاڵیدا
وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپی
له‌پێناوی سه‌روه‌ریی و نه‌مریدا ئه‌گرن
شیعری من هه‌ندێجار قه‌ڵغانه
كه‌چی هه‌رگیز شه‌ڕخوازه دۆڕاوه‌كانی ئه‌م زه‌مانه
له‌پێشه‌وه و ڕووبه‌ڕوو ناجه‌نگن!
شیعری من هه‌ندێجار بارانه
به‌ڵام دوژمنه‌كانی مرۆڤ ته‌ڕنابن!
شیعری من زۆربه‌ی جار گوڵجاڕه
بۆیه ئه‌ڵێم:
خه‌نی له‌خۆم
خه‌نی له‌هه‌نگی قه‌ڵه‌م و
په‌پووله‌ی نه‌خشینی دڵم. ته‌لبه‌ندێك به ده‌وورانی
شوێنێك بێت چه‌ند زیتۆلێكی تیا ئاڵابێت چیت دێنێته
به‌رچاو. ؟
كاره‌ساتی ئه‌نفال.
حه‌ز به كام ره‌نگ ده‌كه‌یت... بۆچی. ؟
ره‌نگی سه‌وزم خۆشده‌وی چونكه ره‌نگی سروشته.
كرداری چ مرۆڤێك به لاته‌وه گرنگه. ؟
كرداری مرۆڤی چاونه‌ترس و نیشتمانپه‌روه‌رانی پاكم
به‌لاوه گرنگه.
كاملترین مرۆڤ به لاته‌وه. ؟
له‌و بباوه‌ڕه‌دا نیم هیچ كه‌سی كامڵترین بێت، هه‌موو
مان له‌به‌رده‌م ئه‌زموونی ژیاندا ناكامڵ و خوێندكار و
بێئه‌زموونین.
له چی په‌شیمانیت. ؟
له‌هیچ شتێكی ژیانم په‌شێمان نیم.
وشه‌یه‌ك زۆر به ڵاته‌وه كاریگه‌ربێت. ؟
دایك
وه‌ك شاعیرێكی هه‌ست ناسك چۆن ده‌رووانیته ئاینده‌ی
كوردستان به‌گشتی. ؟
پێم وایه ئاینده‌ی كوردستان ئاینده‌یه‌كی لێڵ و پڕ
له‌نه‌بینین و ته‌متومانه، له‌ساڵی 2007ه‌وه كاروانی
خه‌باتی كورد له‌باشووری كوردستان جۆری له‌شپرزه‌یی
پێوه دیاره و هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته نازانن
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه ئه‌م
كاروانی خه‌باته دێرینه به‌ره‌و كوی ببات.
ببوره گه‌ر به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان
ماندووبوویت. ؟
دڵنیام ئێوه‌یش به‌نووسینی پرسیاره‌كانه‌وه ماندوبوون
بۆیه پێویست به‌داوای لێبوردن ناكات.
به چه‌ند وشه‌یه‌ك هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ پێناسه
بكه. ؟
هه‌واڵ به‌هه‌ڵوێستترین بڵاوكراوه‌ی كوردییه چونكه
به‌رله‌هه‌موویان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و شاره
كوردستانییه‌و ده‌ستی كرده ملی كه‌ركوك، بۆیه بووه
به دۆست و خه‌مڕه‌وێنی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان...
سه‌رنج... پێشتر ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له ژماره‌ی (266)
هه‌فته نامه‌ی هه‌واڵ له رێكه‌وتی 9/2/2008 بڵاو
كراوه‌ته‌وه له به‌ر گرینگی ته‌كنیكی جۆری
دیداره‌كه به‌پێویستم زانی جارێكی تر له ماڵپه‌ری
كوردستان نێت بڵاوی بكه‌مه‌وه
... له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزم بۆ خوێنه‌رانی ئازیز
به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
1- (به‌نده‌ری به‌رمۆدا) كۆمه‌ڵه شیعر، چاپی یه‌كه‌م
و دووه‌م 1999
2- (وته‌كانی وتن) كۆمه‌ڵه شیعر 1999
3- (كتێبی ژن) كۆمه‌ڵێك وتار و لێكۆڵینه‌وه، 1999
4- (قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا) كۆمه‌ڵه شیعر، 2001
5- (ناسنامه بكوژه‌كان) نووسینی ئه‌مین مه‌علوف
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی، 2003
6- (ئاوێنه‌م شكاند) كۆمه‌ڵه شیعر، 2004
7- (دیوانی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) به‌شی یه‌كه‌می
كۆبه‌رهه‌م، 2006
* هه‌روه‌ها ساڵی 2005 له وڵاتی نه‌رویژ كۆمه‌ڵه
شیعرێكم به‌ناونیشانی EROBRINGER، له‌لایه‌ن ده‌زگای
چاپی Cappelen ه‌وه له‌وه‌رگێڕانی خاتوو INGER و
هاوده‌م ساڵح جاف به‌چاپ گه‌یشتووه.
*ساڵی 2005 چاپخانه‌ی ئا‌ڤێستا له‌ئه‌ستانبوڵ كۆمه‌ڵه
شیعرێكی به‌چاپ گه‌یاندووم به‌زاری كورمانجی باكوور و
به‌پیتی لاتینی به‌ناونیشانی (Qehweyek li gel wi) .


|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
کوردستان نێت |
12.08.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|