|
|
|
هونه‌رمه‌ند كاروان نوری |
هونه‌رمه‌ند
(كاروان نوری) دیمانه: سۆران مارف كه‌ریم
ئه‌گه‌ر ئیمه بیر له ڕابردووی موزیكی كوردی
نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا داهاتووی موزیكی كوردی به‌ره‌و
ئاقارێكی خراپ ده‌چێت كاروان نوری یه‌كێكه له‌و
هونه‌رمه‌نده لاوانه‌ی كه توانیوویه‌تی خزمه‌تێكی
دیار و به‌رچاو به هونه‌ری كوردی بگه‌یه‌نێت
سه‌ره‌تایی ئاوێته بوونی ئه‌و به دنیایی هونه‌ر بۆ
كۆتایی سالانی هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی سه‌رتایی
ئاویته بوونیشی وه‌ك ئامیر ژه‌نی گیتار ده‌ست به‌كاری
هونه‌ری ده‌كات و پاشانیش ئه‌م حه‌زه‌ی په‌لكێشی
ده‌كات بۆ نێو دنیای گۆرانی كوردی یه‌كه‌م به‌رهه‌می
سیدی كاروان به‌ناوی ئاوابوونی خه‌ونه‌كان بووه كه
ساڵی 2000 بڵاوی كردۆته‌وه به‌ڵام جی داخه
ماوه‌یه‌كه له گۆپاره‌پانه‌كه‌دا كه‌م ده‌بینری وه‌ك
خۆی ده‌ڵی ئه‌گه‌ر ڕوح له جسته‌م جیا بێته‌وه به‌ڵام
گۆرانی مۆسیقا جیا نابێته‌وه. ماوه‌یه‌كه وه‌ك
ئاگادارین سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی كۆمه‌لێك
به‌رهه‌می نوێیه هه‌ر بۆیه‌ش به‌چاكمان زانی ئه‌م
دیداره‌ی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین
Soran_marf1980@yahoo. com
پ) سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ریتان چۆن و بۆ كه‌ی
ده‌گه‌رێته‌وه؟ وه كی كاریگه‌ری هه‌بوو كاروان له
نێو پانتایی هونه‌ری كوردیدا خۆی ببینێته‌وه؟
سه‌ره‌تاكانی ئاوێته بوونی من به نێو دنیای هونه‌ری
كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان و
ئه‌و كاته ده‌سپێكێك بوو بۆ ئاوێته بوونی من به
دنیای هونه‌ری كوردی وه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بوو له
سه‌ر هونه‌ر و ئاوێته بوونی من به دنیای هونه‌ری
كوردی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) وه
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند (كه‌مال محه‌مه‌د) بوو هه‌ر
بۆیه‌ش خۆم به قه‌رزاری ئه‌وان ده‌زانم؟
پ) تۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێكه له دنیای هونه‌ر دابڕاوی
ئایا هوكاری ئه‌م دابڕانه چیه؟
دیاره دابڕانی من بۆ ماوه‌یه‌ك بۆ هه‌ندی مه‌سه‌له‌ی
تایبه‌تی خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه و كه كێشه‌ی خێزانی بوو
ئیستاش جارێكی تر زیاتر له جاران من به‌گڕووتینێكی
زیاتره‌وه هاتوومه‌ته‌وه نێو دیای هونه‌ر و به‌نیازم
به‌رده‌وام له خزمه‌ت هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بوونم
هه‌بێت
پ) ئایا دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان چیت كردووه كه‌وا
بتوانیت ئه‌م جاره گوڕووتینی زیاتری خۆت له هونه‌ری
كوردیدا بسه‌لمێنیت؟
دیاره توانیوومه سه‌ره‌تا پابه‌ند بم به هونه‌ری
ڕه‌سه‌نی كوردییه‌وه و توانیوومه شێوازێكی نوی
بكه‌مه ستانداری كاره‌كانم دلنیام دوای بلاو
بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌موو ئه‌مانه یه‌كلا
ده‌بێته‌وه كه توانیمه تیشووی سه‌فه‌رێكی دوور به
چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوی بكه‌مه دیاری هه‌وادارانی
گۆرانی كوردی پییان بلێم من جارێكی تر هاتمه‌وه نێو
دنیای گۆرانی كوردی
پ) ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌مێك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێكه‌ت
بۆمان بدوێیت؟
دیاره دواین پرۆژه‌ی هونه‌ری من بریتییه له سرودێك
بۆ گیانی پیرۆزی بارزانی نه‌مر كه ئه‌م سروده له
تیكستی (مه‌ریوان) و دابه‌شكردنی موزیك كارزان كامیل و
ئالان كامیل به سۆلۆی كه‌مانچه به‌شداری له‌م
كاره‌دا كردووه. دیاره ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ
گیانی پیرۆزی بارزانی نه‌مرو روحی پاكی ئه‌م سرووده‌م
و چڕیوه جگه له‌مه‌ش كاری به‌رهه‌مهێنانی
سیدییه‌كه‌م به‌ناوی (فه‌نای عه‌شق) كاری
به‌رهه‌مێنانی ته‌واو بو و پاش چه‌ند ڕۆژێكی تر ئه‌م
به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سارا موزیك بڵاو
ده‌كرێته‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه بریتیه له (11) گۆرانی
كه ئاماده‌كردنی موزیك له لایه‌ن هه‌ردوو موزیك كاری
خۆشه‌ویست كارزان كامیل و ئه‌حمه‌د چاوشینه‌وه كاری
بۆ كراوه وه گۆرانیه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه بریتین
له (فه‌نای عه‌شق، به‌ره‌و دابڕان، كۆچ، دوا
هه‌ناسه، چین له‌سه‌ر چینه. گیانه ده‌ڕۆم، ئالوده
بوون، نازی چاوت، كاتی ده‌روون، نامه‌ڕۆ) وه تێكستی
گۆرانیه‌كانیش له لایه‌ن (ئه‌حمه‌د چاوشین و میدیا
حسین و به‌ختیار و فولكلۆر و ناسری شیخ كه‌ریم و
سیروان محمه‌د گه‌نجانی) ئاماده‌كراوه شایانی ئاماژه
بۆ كردنه ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر جیاوازی هه‌یه له
ڕووی ته‌كنیك و شیوازی ووتن و كاری هونه‌رییه‌وه وه
هه‌روه‌ها گۆرانی فه‌نای عه‌شق كلیپ كراوه و ئه‌مه‌ش
وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی هه‌وادارانی گۆرانی كوردی
ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌ركی كلیپ كردنی ئه‌م
به‌رهه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای سارا موزیك بووه و
ئارام سه‌ردار كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام داوه
پ) تا چه‌ند هه‌وڵت داوه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی ژیانی خۆت بن؟ له‌كاتێكدا
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه‌وا مه‌رج نیه ته‌واوی
به‌رهه‌مه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی هونه‌رمه‌ند خۆی
بێت؟
من به هیچ شێوه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه نیم چونكه
ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێك ڕه‌گدانه‌وه‌ی ژیانی خۆت بێت
به‌ته‌ئكید سه‌ركه‌توو تری له ده‌ربڕینی ئه‌و
به‌رهه‌مه بۆیه من ته‌واوی گۆرانیه‌كان به
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆم ده‌زانم
پ) له‌وه ناترسی پێشوازی جه‌ماوه‌ر له‌م به‌رهه‌مه
به پێی پێویست نه‌بێت واتا سه‌ركه‌وتن لای جه‌ماوه‌ر
به‌ده‌ست نه‌هێنیت؟
من دلنیام سه‌رده‌كه‌وم چونكه ئامانجێكم هه‌یه
ئه‌ویش خزمه‌تكردنی هونه‌ره‌كه‌مه وه هه‌ولم داوه
زوو به‌رهه‌مه‌كان بچێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه دواتریش
جه‌ماوه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
كاره‌كان.
پ) گۆرانی مه‌غریب یه‌كێكه له‌و گۆرانیانه‌ی تۆ
هونه‌رمه‌ند كه‌مال عه‌لی ووتوتانه كه‌مال عه‌لی له
دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری گوڵان دا ده‌ڵی گورانی مه‌غریب
گۆرانی منه‌و كاروان نوری ووتوییه‌تیه‌وه تۆ له‌م
باره‌یه‌وه چی ده‌ڵی؟
من جاریكی تر گۆیگران دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه گۆرانی
مه‌غریب گۆرانی من بووه كه‌مال عه‌لی جارێكی تر ئه‌م
گورانییه‌ی ووتۆته‌وه وه ئه‌توانن له شاعیری ئه‌م
تێكسته ئیسماعیل خورماڵی بپرسن كی یه‌كه‌م جار ئه‌م
گۆرانییه‌ی ووتوه وه جه‌ماوه‌ریش ئه‌و ڕاستییه
ده‌زانن.
پ) ئایا هه‌ست به كی بڕكێیه‌ك ناكه‌یت له نێوان
هونه‌رمه‌نداندا تۆ تا چه‌ند ئه‌مه به سبلی
هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م كیبڕكێه له قانجی هونه‌ری كوردبێت
كارێكی باشه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه ئه‌مه
له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی بێبنه‌ما بوو ئه‌وا كارێكی باش
نییه
پ) باشه هه‌ندێك ڕایان وایه كه‌وا هونه‌ری كوردی
به‌ره‌و پێش ده‌چێت ئه‌گه‌ر سوود له موزیكی ده‌ورو
به‌ر وه‌ربگرین تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دای؟
مه‌رجێك ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆمان بپارێزین به‌و مه‌رجه
ئه‌توانین سود له موزیكی بیانی ببینین بۆ پێشكه‌وتنی
هونه‌ری كوردی. ده‌نا ئه‌گه‌ر ئیمه بیر له ڕابردووی
موزیكی كوردی نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا داهاتووی موزیكی
كوردی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌چێت
پ) بۆ تاوه‌كو ئێستا كلیپت نابینری له‌كه‌ناڵه‌كاندا؟
له ڕاستیدا وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد چه‌ند سالێك من
دابڕام له هونه‌ری گۆرانی كوردی بۆیه نه‌متوانیوه
كلیپ بكه‌م به‌ڵام ئێستا كاری كلیپێكم ئه‌نجام داوه و
به‌م زووانه‌ش له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندا بڵاو
ده‌بێته‌وه
پ) تۆ تا چه‌ند كلیپ به‌پیویست ده‌زانیت بۆ
سه‌ركه‌وتنی گۆرانی چونه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه؟
له ڕاستیدا كلیپ گرنگی خۆی هه‌یه به‌مه‌رجێك
سیناریۆی كلیپه‌كه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه
بگونجێت نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌بینین
له‌كه‌ناڵه‌كاندا. من به داخه‌وه ده‌لێم هه‌ندێك
كه‌س گۆرانی و كلیپی كوردیان تێًك داوه.
پ) تۆ به‌رهه‌می سه‌ركه‌ووتوو له چیدا ده‌بینیته‌وه.
؟
به‌رهه‌می سه‌ركه‌ووتوو له تێكست و ئاوازی جوان و
موسیقای سه‌ركه‌توو وئه‌دای باش دا ده‌بینمه‌وه
پ) به‌گشتی ئاستی هونه‌ری كوردی چۆن ده‌بینی ئایا
هونه‌ری ئیستا توانیوویه‌تی قوناغێكی ئه‌كتیڤ ببڕێت؟
من پێم وایه هه‌وڵی جدی نراوه چاوه‌ڕه‌وان ده‌كرێت
ئه‌م هه‌وڵه‌ش زیاتر گه‌شه بكات
پ) باشه تۆ ده‌لێیت هه‌وڵی جی نراوه ئایا حكومه‌ت و
لایه‌نی په‌یوه‌ندار هاوكاری تۆیان كرد بۆ به‌رهه‌م
هێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه. ؟
به ته‌ئكید من بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه هاوكاری كراوم
لێره‌شه‌وه سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری كاك
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ده‌كه‌م كه هاوكاری من بوو بۆ
به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه.
پ) باشه تۆ پێت وایه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌وری
خۆیان بینیبێت بۆ پێش خستنی هونه‌ری كوردی؟
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌لێم زۆر جار له كه‌م لێزانی
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند په‌راوێز
خراوین

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
کوردستان نێت |
19.08.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|