»ده‌سپێك

»گۆرانی کوردی
»ڤیدیۆ کلیپ
»که‌شکۆڵ
»شاعیران
»سروودی نیشتیمانی
»ناوی کوردی
»نوکته‌
»دابه‌زاندن
»وێنه‌
»به‌سته‌ر
راسته‌وخۆ له‌ رادیۆ نه‌وا

کوردسات تیڤی

کوردستان تیڤی

تیشك تیڤی

رۆژ تیڤی

زاگرۆس تیڤی

کۆمه‌ڵه‌ تیڤی

رۆژهه‌ڵات تیڤی

ڤین تیڤی

نه‌ورۆز تیڤی

کوردستان و کورد

هاوڵاتی

په‌یامنێر

کوردیشه مێدیا

سبێی

ئاوێنه‌

کوردستان نیوس

یسلام په‌یك

گوڵان

خه‌بات

ده‌نگی میزۆپۆتانیا

ده‌نگی زایه‌ڵه‌

ده‌نگی ڤوا

ده‌نگی خاك

  میوان له‌سه‌ر هێڵ
  ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان
 
 

  كاروان و خێزانــەكەی‌ 
كاروان و خێزانــەكەی
قوربانــییەكی دیكـەی ســـیاسەتـی بـەعـــس
ئا: ناسك سەعید- سلێمانی

كاتێك مرۆڤەكان گلەیی لە چارەنوسیان دەكەن بۆ ئەو ژیانەی كە دێتە رێیان، ئەمە وایان لێدەكات شان بدەنە بەر هەموو ناخۆشیەكان دەنا چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی ئەم هەموو تاڵی ژیانە بگرێت و سەرسەختانە بەرەنگاریان بێتەوە. بوێری لەو كاتەدا دەردەكەوێت كە مرۆڤ هەمیشە بە گەشبینییەوە سەیری ئایندەی خۆی بكات، راستە لەزۆر كاتدا بەویستی خۆمان كارەكان بەڕێوە ناچن بەڵام ئەگەر ئومێدێكمان نەبێت چۆن بتوانین تەمەنێك بەسەربەرین كە هەموو چركەكانی بەبێ خۆویستیانە گوزەر دەكەن. (كاروان) یەكێكی ترە لەو مرۆڤانەی كە رۆژگار ژیانی رۆژ بە رۆژ بەرەو ناخۆشی و مەینەتی بردووە هەروەك خۆی ئاماژەی پێدەكات كێشە لەدوای كێشە رووبەرووی دەبێتەوە، دەپرسێت بۆ دەبێت لە چركە ساتی لەدایكبونەوە لەگەڵ خەمدا هاوڕێیەكی گیانی بەگیانی بین؟
(كاروان) یەكێكی ترە لەو كەسانەی كە بۆتە قوربانی رژێمی بەعس و هەموو ژیانی لەپێناو هێنانەدی مەرامەكانی ئەودا تەرخان كردووە و ئێستا بۆتە تاكێك كە بەبێ ئومێدی چاوی بڕیوەتە ئەم ژیانەو چاوەڕێی رۆژگار دەكات لە كوێدا كاتژمێری ژیانی بوەستێنێت،
ژیانمان چۆن بوو؟
من وا لەژیان دەڕوانم لەچركەساتی لەدایكبونمەوە خەم و ناسۆری ژیان لەمن كۆبۆتەوە و لەگەڵ مندا دروست ببون دەنا ئەم هەموو ناسۆری و تاڵیە چیە بەسەرمدا دێت و تا لەخەمێك رزگارم دەبێت، خەمێكی تر بەرۆكم دەگرێت. تەمەنم (8) ساڵان بوو كە دایكم بەسەر منداڵەوە كۆچی دوایی كرد، خێزانی ئێمە، خێزانێكی هەژارو داماوبوون (5) خوشكم هەیە، دایكم و باوكم زۆر حەزیان لە كوڕ بوو، من تاقە كوڕی ئەو خێزانە بووم، تا لەدوایدا دایكم بەسەر كوڕێكی ترەوە گیانی پاكی سپارد بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستی، ئەو برایەم نزیكەی حەفتەیەك ژیا و ئەویش كۆچی دوایی كرد.
لەخێزانەكەماندا دوو خوشك لەخۆم گەورەتر هەیە تەمەنیان (12 و 14) ساڵان بوو. ژیانمان رۆژ بە رۆژ قورستر دەبوو، تەنها باوكم كاری دەكرد و لەهەمانكاتدا كرێچی ماڵان بووین. دوو لەخوشكەكانم راستە لەخۆم گەورەتربوون بەڵام وەك پێویست نەیاندەتوانی كاروباری ماڵەوە بەباشی بەڕێوەبەرن زۆرجار پورو ئامۆژنەكانم هاوكاریان دەكردین، ئەم هاوكارییە تاماوەیەكی كەم بەردەوام بوو چونكە پورەكانم واتە خوشكەكانی باوكم، باوكمیان هاندا كە ژن بهێنێت بۆئەوەی خزمەتمان بكات، بێگومان باوكیشم بۆ پاڵپشتی ئەوان و رازی بوو ژن بهێنێت هەروەها خۆشی حەزی دەكرد بەڵام چاوەڕێی ئەوەبوو كەسوكارەكەی پشتگیری بكەن و هاوكاری بكەن لەم مەسەلەیەدا.
ئەوەندەی نەخایاند بەسەر باسكردنی ئەم مەسەلەیەدا باوكم پورزایەكی خۆی مارەكرد ئێمە بەلامانەوە سەیر بوو، ئەو كچە زۆر منداڵتر بوو لەچاو باوكم، بەهەرحاڵ كاتێك شوی كرد بە باوكم سەرەتا ماوەیەك باش بوو لەگەڵماندا، دواتر كەوتە بیانوگرتن لەباوكم هەمیشە پێیدەوت من ناتوانم خزمەتی ئەم هەمووە بكەم دەبێت هەوڵبدەیت ماڵیان بۆ جیا بكەیتەوە با لەشوێنێكی تر بن و خۆت چاودێریان بكە و ئەوان خۆشیان وا حەزدەكەن. باوكم سەرەتا بەقسەی باوەژنەكەمی نەكرد بەڵام دواتر باوكم پێی ووتم كوڕم (كاروان) ناچارم بڕیارێكی لەو چەشنە بدەم و ماڵێكی خنجیلانەتان بۆ دروست بكەم، ئەزانم تۆ زۆر منداڵیت و خوشكەكانیشت زۆر منداڵن بەڵام ئەگەر وا نەكەم شەڕو ئاژاوە دەكەوێتە ناو خێزانەكەمان، منیش چارم ناچارەو ئێوەم زۆر خۆش دەوێت حەز ناكەم تووشی كێشە بن لەگەڵ باوەژنەكەتان بۆماوەیەك خانویەكتان بۆ دەگرم و هەموو رۆژێكیش سەردانتان دەكەم. هەرچۆن بوو باوكم ژوور و هەیوانێكی بچوكی لەگەڕەكی كانێسكان بۆ گرتین وتی بانزیك بن لەخۆمەوە. باوكم كرێكاری دەكرد بەیانیان و نیوەڕوانی هەموو رۆژێك سەردانی دەكردین و خواردنی بۆ دەهێناین و پارەی دەداینێ. ئێمە تاڕادەیەك ژیانمان خۆش بوو بەڵام خۆشی ژیان كاتێك تەواو دەبێت كە سۆزوخۆشەویستی دایك و باوكیشی لەگەڵدا بێت،كە دایكم كۆچی دوایی كرد و باوكم ژنی هێنا هەستمان كرد ئەم سۆز و خۆشەویستییە وەك جاران نەماوەو رۆژ بە رۆژ بەرەو كەمی دەچێت تا وایی لێهات بەرەو نەمان چوو.
قورستر بوونی ژیان و گوزەرانمان
كاتێك باوەژنەكەمان زانی رۆژانە دوو جار باوكم سەردانمان دەكات و هاوكاریمان دەكات كەوتە بیانوگرتن لە باوكم و دووجارەكەی لێی كرد بەجارێك و ئینجا جارەكەشی نەهێشت. ئیتر باوكم هەفتانە و دوو هەفتا جارێك تا مانگی جارێك سەردانی دەكردین و هاوكاری دەكردین، بەڕاستی ژیانمان ناخۆش بوو ساڵێك تێنەپەڕی بەسەر ژن هێنانی باوكمدا باوكم بەم شێوەیە گۆڕا. منیش بۆ بژێوی خێزانەكەمان هەرچەندە زۆر منداڵ بووم بەڵام چارم ناچار بوو وازم لەخوێندن هێناو لەبازاڕ دەستم كرد بە عەلاگە فرۆشتن. ئەم پیشەیەم بۆماوەی (2) ساڵ بەردەوام بوو دواتر هەستم كرد گەورەتربووم دەبێت كارێكی باشتر بكەم، بڕیارمدا لای پیاوێك كە چایخانەی هەبوو ببم بە شاگرد و مانگانە هاوكارییەكی زۆری دەكردم، دەیزانی كە (5) خوشكم كەوتوووە بەسەرمدا و دەبێت بەخێویان بكەم زیاتر لە شاگردانەی خۆم پارەی تری دەدامێ.
لەم ماوەیەدا دوو خوشكم پرۆسەی هاوسەرگیریان لەگەڵ دوو كوڕە ماممدا كرد و چونە ناوماڵ و حاڵی خۆیانەوە بەڵام خوشكە گەورەكەم زەواجی نەدەكرد دەیووت تا هەمووتان نەچنە ناو ماڵی خۆتان من شوو ناكەم، بەڕاستی ئەو خوشكە گەورەم كەناوی (ڤیان)ە هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ ئێمە، دوو خوشكەكەی ترم زۆر منداڵ بوون كە شویان كرد بەڵام ئێمە شوكردنی ئەوانمان بە باشتر زانی بەتایبەتی كە كوڕە مامی خۆمان بوون، كەمێك باری سەرشانی من سوكتر بوو كوڕە مامەكانیشم هاوكاریان دەكردین ئەمە بۆ ئەو كاتەی ئێمە زۆرباش بوو.
لەو كاتەدا بارودۆخی كوردستان زۆر خراپ بوو چەندین جار لەبازاڕدا لەلایەن دارودەستەی رژێمەوە توشی گرتن و لێدان دەبوینەوە چونكە هیچمان لەسەرنەبوو پاش لێدان و زیندانی كردن بۆ چەند رۆژێك بەریان دەداین، من دوایی زانیم كە خاوەن چایخانەكە هاوكاری پێشمەرگەی دەكرد تا لەدوایدا گیراو رژێم لەناوی برد.
ناسۆرییەكانی خۆم
ژیانمان خەریك بوو بەرەو باشی دەڕۆیشت و پێویستمان بە هاوكاری خەڵك نەدەما بەڵام كاتێك لەلایەن رژێمەوە موالیدەكەم بۆ سەربازی بانگ كرا، ئەم سەربازییە هەموو ژیانی منی فەوتان و لەناو برد!!! سەرەتا ویستم نەچم بۆ سەربازی و بڕیارمدا كە ببم بە پێشمەرگە بەڵام خوشكە گەورەكەم نەیهێشت و رازی نەبوو ببم بەپێشمەرگە ووتی ئێمە خۆمان داماوین تۆش ببیت بە پێشمەرگە ئەوەندەی تر داماوتر دەبین ببە بەسەرباز باشترە جار جار سەردانمان دەكەیتەوە بەڵام نەیزانی لەسەربازیدا چ چارەنوسێك چاوەڕێم دەكات. دوای ساڵێك لەسەربازی خوشكەكەم پێی وتم كاروان گیان بۆچی ژن ناهێنیت توخوا حەز دەكەم زوو ماڵ و حاڵی تۆش ببینم، ووتم دادە گیان من چۆن ژن بێنم تا سەرباز بم خۆت دەزانی بژێویشمان زۆرباش نیە بەڵام ئەو ووتی من كچێكم بۆ دەست نیشان كردوویت باوەڕناكەم مەسرەفی زۆرمان پێ بكات، بەهەرحاڵ منیش رازی بووم و هاوسەرگیریم لەگەڵ كچێكی دراوسێماندائەنجامدا.
دوای شەش مانگ بەسەر پرۆسەكەماندا فەرمانی گواستنەوەم بۆ دەركرا بۆ شوێنێكی ترلەو كاتەشدا شەڕی عێراق و ئێران لەوپەڕی گەرمی دابوو رۆژانە چەندین كەس لەشەڕدا دەكوژران و تەرمەكانیان دەشاردنەوە.من زۆرم پێ ناخۆش بوو كە گواسترامەوە چونكە دەمزانی ئەو ناوچەیە هەمیشە لەگەڵ ئێران رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و شەڕ بەردەوامە لەوشوێنەدا.
لە فەیلەقەكەی خۆم تەنها من كورد بووم و زۆریش منداڵتربووم لەوانی تر، لە یەكەم هجومی ئێمەدا رژێم شكستی هێناو ئەوەی لەو شەڕەدا كوژرا و ئەوەشی مایەوە بە دیل گیرا دەتوانم بڵێم ئەوەی كە پێشتر بەسەرمدا هاتووە لەچاو ئەم بە دیل گیرانەم بە ناخۆش نازانم.دوای گیرانەكەمان لەلایەن ئێرانەوە هەر زوو ئەوەمانزانی كە ناتوانین بە ئاسانی رزگارمان بێت. من زۆر باس لە دەردەسەری و سجن ناكەم چونكە باس كردنی ئەو ناخۆشیانە كۆتایی نایەت. دوای گرتن و لێدانێكی زۆر و مانەوەیەكی بێ رادە لە سجن تەواو وەك شێتمان لێهات، بە چەند ساڵێك جارێك هەواڵی كەسوكارم پێ دەگەیشت یان نامەیەك، كاتێك نامەكانمان بەدەست دەگەیشت جاری واهەبوو چەند مانگێك بەسەر نوسینیدا تێپەڕیبوو.
ئازاد بوونم لە زیندان و دەستپێكردنی‌ زیندانییەكی تر
لە نەوەدەكاندا بوو كە حكومەتی ئێران لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند دیلێكیان گۆڕیوە ئێمەش یەكێكیان بووین لەو دیلانە بەڵام سەد خۆزگەم هەر لەسجن بومایەو بەرنەدرامایە چونكە كە هاتمەوە هەموو شتێك گۆڕابوو و تەنانەت سۆزو خۆشەویستی لە شوێنی خۆیدا نەمابوو هەرچەندە پێشتریش ئێمە بێبەش بووین لە خۆشەویستی بەڵام ئەو ساڵانەی كە گیرابووم بەسەربازی تۆزێك خۆشەویستی دروست ببۆوە لەخێزانەكەماندا. ئەو كاتەی گەیشتمەوە ماڵەوە، كاتژمێر (9) ی شەو بوو خێزانەكەم و خوشكەكەم بێ خەبەر بوون لە هاتنەوەم، كەلەدەرگای ماڵەوەم بە گومانەوە لەدەرگامدا وام تصور كرد كەلەوشوێنەدا نەمابن بەڵام ماڵی خاوەن ماڵ ئاوا بێت ئیزنی نەدابوون.
كاتێك لەدەرگای ماڵەكەمدا هەموو گیانم كەوتە لەرزین و قوڕگم پربوو لەگریان و چاوەكانم فرمێسكیان پێدا دەهاتە خوارەوە، هەزار و یەك خەیاڵ بە مێشكمدات دەهات دەمووت ئەبێت چیان بەسەردا هات بێت تۆ بڵێیت مابن یان تۆ بڵێت منداڵەكانم گەورە ببوبن ؟لەم خەیاڵانەدا بووم كوڕێكی تەمەن نزیكەی (14) ساڵانێك دەرگای لێكردمەوە منیش پێموت ئەمە ماڵی (نیگار) خانە (نیگار) ناوی خێزانەكەمە، ووتی بەڵێ فەرموو، تۆ كێیت؟ پێم ووت دە توخوا بۆم بانگ ناكەیت؟ لەوەڵامدا ووتی من دایكم بانگ ناكەم تا نەزانم تۆ كێیت؟ باوەڕ بكەن كە وتی (دایكم) خەریك بوو لەهۆش خۆم بچم!! پێشتر ئاگاداربووم كە ژنەكەم سكی هەیە و دوانەی بووە بەڵام لە وشەی دایك و گەورەبوونی منداڵەكە زۆر سەرم سوڕما، كوڕەكە پێی ووتم پێم بڵێ تۆ كێیت؟ ووتم رۆڵە گیان من باوكی تۆم، وام ووتوو یەكسەر دەرگاكەی بەسەرمدا داخست و ووتی تۆ درۆ دەكەیت باوكی من لە ئێرانە!!!
دیاربوو چوو بوو دایكی و پوری بانگ كردبوو كە دەرگاكەیان كردەوە سەیریان كردم باوەڕیان نەكرد و ووتیان وەرە ژوورەوە من ناحەقیان ناگرم چونكە زۆر گۆڕابووم سەر و ریشم تەواو درێژ ببۆوەو سەرتاپا سپی ببوون زۆریش پیر ببووم. خوشكەكەو خێزانەكەم باوەشیان پێدا كردم و زۆر گریان وتیان باوەڕمان نەدەكرد كە تۆ مابیت چونكە چەندین جار هەواڵی مردنی تۆمان پێگەیشتووەو تەعزیەمان بۆ داناوی، ئەو شەوە تا بەیانی كوڕو كچەكەم لە باوەشمدا بوون بەڵام زۆر بەداخەوە هەتا ئێستاش كە گەورەبوون و قوتابی زانكۆن هیچ پێم ناڵێن باوكە هەر بە كاك كاروان بانگم دەكەن دەڵێن تۆ هیچ سۆزێكت لەلای ئێمە نەبووە، بەڵام داخێكی تر بۆ ژنەكەم كە تەواو گۆڕاوە لەگەڵمدا و هیچ شعورێكی بۆم نەماوە من ئێستا حەزم لە مردنی خۆم دەكەم نەك ئەوەی رۆژانە دەیبینم و بەسەری دەبەم سەرباری هەموو شتێكیش خوشكە گەورەكەم بووە قوربانی من و خێزانم تا ئێستاش هەر لایان ماوەو خزمەتیان دەكات و شوی نەكردووە. هەمیشە خوشكەكەم باسی ئەوەم بۆ دەكات كە لەدوای گیرانی من چەندین كێشەو گیروگرفت رووبەروویان بۆتەوە، بەڵام ئازایانە بەرەنگاری هەموو كێشەكان بونەتەوەو دانیان بەخۆیاندا گرتووە.
من هەموو رۆژێك بۆ ژیانی خۆمان دەگریم كە بۆچی ئەوای بەسەردا هات و ئەم هەموو خەفەتە بو بە توشمانەوە، من بێكارم چونكە ئێسكی قاچم توشی نەخۆشی بوەو مانگانە دەچمە لای پزیشك و دەرمانی تازەم بۆ دەنوسێت. لەگەڵ ئەوەشدا (نیگار)ی خێزانم هیچ باش نیە بۆم لەكاتێكدا تا ئێستاش هەرچاوەڕیێ من بووەو دڵی نەهاتووە منداڵەكان بەجێ بهێڵێت، بەهەمان شێوەش منداڵەكانم بەو جۆرەن و پەیوەندی خێزانیم زۆر لاوازە، زۆرجار كە بیر دەكەمەوە لەژیانی سجن رۆژانە كاروپیشەی من گریان بوە بۆ خێزان و منداڵەكانم كەچی ئەوانیش ئێستا بەو شێوەیە وەفام دەدەنەوە،بۆیە دەپرسم خوایە دەبێ حیكمەت لە هاتنەوەی من چی بێت بۆناو خێزانەكەم كە ژیانم بەم شێوەیە بێت؟
رژێمی دیكتاتۆر تەنها ژیانی كاروانی لەناو نەبردووە بەڵكو چەندان خێزانی هاوشێوەی كاروانی لەناوبردووە لەزۆر حاڵەتیشدا خراپتری لەچارەنوس نوسیون، بەڵام مرۆڤ دەبێتە هەمیشە جوانیەكانی‌ ژیان لەبەرچاو بگرێت و رابردوەوە ناخۆشەكان لەیاد بكات، ئەگەرچی رابردووی خۆشیش لەكاتی بیركردنەوەیان هەر بەیادەوەریە ناخۆشەكان لە زهنی تاكدا جێگیر دەبێت بەڵام دەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان زیاتر لە كەسە نزیكەكان نزیك ببینەوە بە گفتوگۆ و راوێژ كێشەكان نەهێڵێن. نەمانی خۆشەویستیش لەو خێزانەدا بەهۆی دووری و بەرجەستەنەبوونی باوكە لەو خێزانەدا كە دەبینین هەردوو منداڵەكەی تا ئەم تەمەنە بەبێ نازی باوك گەورە بوون و چەندین جار هەواڵی مردنیان بیستوە ئەمە وای كردووە كە تەواو لە زهنیاندا بسڕێتەوە.
 


 

سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری گوڵان مێدیا 17.06.2008 رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌
 

 بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری قوبادی ::

تکایه‌ ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ ناخێنرێته‌وه‌ لێره‌ فۆنتی کوردی داگره‌ بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre  Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket

داگرتنی فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti Kurdi
 

 
 
 
 
 
 
www.Qubadi.com  سه‌ره‌تا .: په‌یوه‌ندی .: 2009-2006 © هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون بۆ
Created And Designed By Farooq R. Grjo_Gull