|
كۆمپانیای تویوتا ئۆتۆمبیلێكی دروستكرد به
پاتری هایدرۆجین كارده‌كات |
كۆمپانیای تویوتا
ئۆتۆمبیلێكی دروستكرد به پاتری هایدرۆجین كارده‌كات
كۆمپانیای (تویوتا مۆتۆرزی) ژاپۆنیی دروستكردنی
ئۆتۆمبێلێكی نوێی ئاشكراكرد كه به‌گازی هایدرۆجین
كار ده‌كات و ده‌توانێك بۆ ماوه‌ی830 كیلۆمه‌تر به
یه‌كجار بارگاویكردن ببڕێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ش دوو
هێنده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پێشویه‌تی. له
به‌یاننامه‌یه‌كیدا كۆمپانیای ناوبراو رایگه‌یان :
ئوتومبیلی FCHV جێگه‌ی پێنج كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه
وله وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ژاپۆنه‌وه مۆڵه‌تی
پێدراوه . هه‌روه‌ها وتیشی پاتری ئه‌و ئۆتۆمبیله
به هۆی كۆمپرێسه‌رێكی په‌ستان به‌رزه‌وه
پاتریه‌كانی جارێكی دیكه بارگاوی ده‌كرێته‌وه كه
ده‌توانێت ماوه‌ی 830 كیلۆمه‌ترێك ببرَێت له ته‌نها
جارێكدا و پێویسته جارێكی دیكه ئه‌و پاترییانه
پڕبكرێنه‌وه . جێی وتنه ژاپۆنییه‌كان زۆر چالاكن
له بواری به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و جۆره
ئۆتۆمبیلانه‌ی كه به هاورێَی ژینگه ناو ده‌برێن و
نابنه‌هۆی بلاَوبوونه‌وه‌ی گازه زیان به‌خشه‌كان.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
13.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|