|
كوردێك ته‌ڵاقی خوارد كه نابێت ژنه‌كه‌ی
سه‌یری درامای نور بكات |
كوردێك ته‌ڵاقی
خوارد كه نابێت ژنه‌كه‌ی سه‌یری درامای نور بكات
ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵی خاوه‌ن سێ منداڵ،
مێرده‌كه‌ی سێ به‌سێ ته‌ڵاقی لێخوارد كه نابێت
سه‌یری زنجیره درامای "نور" بكات‌و هه‌ره‌شه‌ی
جیابونه‌وه‌شی لێ ده‌كرێت كه بیخاته سه‌ر ئه‌و
كه‌ناڵه‌ی "نور" په‌خش ده‌كات.
ئه‌و ژنه كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات،
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سایتی
ئاوێنه ئاشكرای كرد"دوێنێ شه‌و له‌كاتێكدا
مێرده‌كه‌م له‌مه‌ی خواردنه‌وه گه‌رایه‌وه
ماڵه‌وه، بینی من سه‌رگه‌رمی ته‌ماشكردنی درامای
نورم".
هه‌روه‌ها وتی"داوای ئه‌وه‌ی كرد كه چێشتی بۆ
گه‌رم بكه‌مه‌وه، منیش وتم باشه یه‌كسه‌ر چووم بۆ
موبه‌قه‌كه‌مان‌و له‌ناو تاوه‌یه‌كدا ده‌ستم كرد
به‌گه‌رم كردنه‌وه‌ی برنج، به‌ڵام پاشان هاتمه‌وه بۆ
سه‌یركردنی، نور، دواتر هه‌ردوكمان بیرمان چۆیه‌وه
كه برنج له‌سه‌ر ئاگره‌و تا ئه‌و كاته‌ی بۆنی
برنجی سوتاومان كرد".
ئه‌و ژنه كه دانیشتووی شاری سلێمانییه، ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌كرد"كه مێرده‌كه‌م بینی به‌هۆی
دراماكه‌وه ئه‌و كاره‌م لێ به‌سه‌ر هات سێ به‌سێ
ته‌ڵاقی خوارد كه نابێت سه‌یری ئه‌و درامایه
بكه‌م".
ئه‌و ژنه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "چه‌ندین جار له‌به‌ر
چاوی ئه‌و وتوومه موهه‌ند جوانه، هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی برنجه‌كه‌م
سوتا".
هه‌روه‌ها وتیشی"هه‌ره‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی ئه‌وه‌شم
لێكرا ئه‌گه‌ر په‌یمانه‌كه بشكێنم‌و بیخه‌مه سه‌ر
ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه دراماكه په‌خش ده‌كات".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه درامای "نور" درامایه‌كی
توركییه‌و وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی‌و
له‌كه‌ناڵی ئاسمانی mbc په‌خش ده‌كرێت.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
ئاوێنه |
14.08.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|