ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ
ده‌دۆزرێته‌وه
ئاژانسی فه‌زای ئه‌مریكا (ناسا) هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی
ئاو له سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌ش
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌بێته دووه‌م هه‌ساره كه ئاوی
تێدا ده‌دۆزرێته‌وه .
ئاژانسی فه‌زای ئه‌مریكا(ناسا)له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند : به پێی ئه‌و وێنانه‌ی مه‌كوی ڤینكسی
ئاسمانی ناردویه‌تی ، ده‌ركه‌وتووه كه ئاو به‌شێوه‌ی
پارچه به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بوونی
هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ش ئه‌و پارچه
به‌سته‌ڵه‌كانه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا تواونه‌ته‌وه
..
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ڕێگا خۆش ده‌كات له‌به‌رده‌م
زانیان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری بوونی
ژیان یان بوونی ژیان له رابردوودا له‌سه‌ر مه‌ریخ
بده‌نه‌وه ، چونكه ئاو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ژیانه
له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی .
مه‌كوی فه‌زای ڤینكس ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه
له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دابه‌زیوه ده‌ستی كردووه
به ناردنی وێنه‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه بۆ زه‌وی.
