|
|
|
دەبێ گونـاهی ئەو منداڵە چی بێ؟ |
دەبێ گونـاهی ئەو
منداڵە چی بێ؟
منداڵ جگەرگۆشەی دایك و باوكە، پارچەیەكە لە رۆح و
جەستەی ئەو دایك و باوكە، خۆشی منداڵ خۆشی دایك و
باوكە و بەپێچەوانەوەش هەر راستە، مرۆڤ زۆر جار ژیانی
خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ منداڵەكەی، یانیش لە رووی
داراییەوە خۆی نابووت دەكات، بەتایبەتی ئەگەر
منداڵەكەی نەخۆشییەكی درێژخایەنی هەبێ، روودەدات بەڵام
زۆر بەدەگمەن دایك و باوك پێكەوە نكۆڵی لە منداڵی
خۆیان بكەن و كەسیان نەیانەوێ، دەبێ چ پاڵنەرێكی
بەهێز، چ رق و كینە و بوغزێك وا لەم دوانە بكات نكۆڵی
لە جگەر گۆشەكەیان بكەن، رەنگە كەسانێك هەبن بڵێن
نەخێر هیچ دایك و باوكێك واز لە جگەرگۆشەیان ناهێنن،
بەڵام لە راستیدا ئەو بەسەرهاتەی كە لێرە باس دەكەین
بەسەرهاتێكی راستەقینەیە و رووشیداوە و دەیسەلمێنێ كە
بەڵێ دایك و باوكی وا هەن جورئەت دەكەن هەڵوێستی وەها
وەربگرن.
جیابوونەوە لە دادگادا
(جەلیل) پیاوێكی فەرمانبەر بوو، پتر لە (5) ساڵ دەبوو
كە (خەرمان)ی خواستبوو، لەو نێوەشدا منداڵێكیشیان
هەبوو بەناوی (هێمن) ئەم ژن و مێردە دوای پێنج ساڵ ژن
و مێردایەتی لە دادگا لەیەك جیادەبنەوە، دوای ئەوەی
كێشەكەیان نزیكەی (5-6) مانگی خایاندا، هۆی
جیابوونەوەشیان ئەوەبوو كە(جەلیل) داوایەكی یاسایی
لەسەر (خەرمان)ی هاوسەری بەرزكردبۆوە كە گوایە گومانی
ئەوەی لێ دەكات دەستی لەگەڵ پیاوێكی تر تێكەڵ
كردبێت... ئەو لەبەردەم دادگا بەم شێوەیە گوتبووی: من
پێنج ساڵان هاوسەری ئەم ژنەم بووم، لە سێ ساڵی یەكەمی
هاوسەرێتیمان منداڵمان نەبوون بەڵام كە گومانم لێكرد
پەیوەندی لەگەڵ پیاوێ هەیە كە لەوەتەی من گومانم لە
ژنەكە كردووە ئەویش لەوساوە خۆی ونكردووە.. لە دوای
ئەوەی چاودێریم كردن، گەیشتمە ئەو بڕوایە كە ئەم دوانە
پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە و پەیوەندییەكەشی گەیشتۆتە
ئاستی پەیوەندی سێكسی، لە دوای ئەو پەیوەندییەوە ئینجا
هاوسەرەكەم دووگیان بوو و منداڵی بوو، باشە بۆچی سێ
ساڵان منداڵی نەدەبوو، كە دەستی تێكەڵ كرد لەگەڵ
كەسێكی تر ئینجا منداڵی بوو بۆیە من ئەو منداڵە و
ژنەكەشم ناوێت... پاش ئەو قسانە نۆبەی(خەرمان)هات كە
قسەی خۆی بكات ئەویش گوتی: من ئەوە چەندین ساڵە
هاوسەری ئەو پیاوەم بۆ زەڕەیەكیش بێت ناپاكیم
لێنەكردووە، ئەو كەسێكی بە گومان و راڕایە ئەوەی ئەو
باسی دەكات، ئێمە لە یەك فەرمانگەدا فەرمانبەرین
سروشتی كارەكەمان وایخواستووە پێكەوە كاربكەین، ئەو
خاوەن ژن و منداڵی خۆیەتی و وەكو برا هەڵسوكەوت
دەكەین، نازانم بۆچی یەخەی ئەم كابرایەی گرتووە كە لە
خوشك زیاتر هیچی ترم پێناڵێ... ئەو چاك دەزانێ
منداڵەكەم منداڵی خۆیەتی، بەڵام چی لێبكەم كەسێكی
گومانكەرە و نەخۆشی دەروونی هەیە، جا ئەگەر ئەو منداڵی
منی نەوێت، منیش نەخۆی و نە منداڵیشیم ناوێت......
ئەمانە وتە سەرەكییەكانی هەردوولابوون، دوای چەندین
دانیشتن ئینجا دادگا بڕیاریدا ئەم دووانە لەیەك جیا
بكاتەوە، مایەوە چارەنووسی منداڵەكە.
ئەو منداڵە بۆ كوێ ببرێت
(هێمن) كە سەیری ئەو دایك و باوكەی دەكرد ئەو
تێیهەڵدەدایەوە سەروگوێلاكی ئەو و ئەمیش
تێیهەڵدەدایەوە لای ئەویتر ، بەو بچووكی و بێ
دەسەڵاتییەش دەیزانی چ روو دەدات بەڵام جگە لە گریان و
قیژە هیچی تری نەدەزانی و هیچی تری پێنەبوو، دادگا پێی
سەیر بوو، ژن و مێردێك تاقە منداڵەكەیان دەكەنە
قوربانی رق و كینەی خۆیان و سەرگەردان و بێ لانەی
دەكەن.
خێرخوازێك منداڵەكە لە باوەش دەگرێ
ئەوان كە بەو مشتومڕەوە لە هۆڵی دادگا هاتنە دەرەوە،
هێشتا دادگا بڕیاری كۆتایی نەدابوو، پیاوێكی جگەر سۆز
و بە ویژدان كەچاوی بەو منداڵە بەستەزمانە دەكەوێ كە
نە دایك نە باوك نایانهەوێ، دڵی بە منداڵەكە دەسوتێ و
لە باوەشی دەكات و هەڵیدەگرێت كابراش كە چاوی بەو دایك
و باوكە و كابرای جگەرسۆز دەكەوێ روویان تێدەكات و
دەڵێ: توخوا ئێوە ویژدانتان هەیە وا لەو منداڵە دەكەن،
ئێوە بەرامبەر یەك خودای دەكرد خوێنی یەكتریان دەمژی،
بەڵام گوناهی ئەم منداڵە چییە وای لێدەكەن بۆچی
تۆزقاڵێك واز لە رق و كینەتان ناهێنن و بەسەریدا زاڵ
نابن، سەر بڵند بكەن و كینەتان مەهێڵن و بەسەریدا
زاڵبن سەربڵند بكەن و خودا ببینن، بەهەر حاڵ پاش ئەوەی
هەندێ قسەی تری كرد و كاری تێكردن، ئەوان بڕیاریانەدا
لەسەر پێشنیاری ئەو خێرخوازە، بچنەلای دادوەر و پێكبێن
لەسەر ئەوەی بەنۆرە منداڵەكە بەخێوبكەن.
كە چوونەوەلای دادوەر دیسان لێیان بووە مشتومڕ و
دووبارە هەدووكیان گوتیان منداڵی ئەوم ناوێ....
پاش گفتوگۆیەكی زۆر و هەوڵی بێوچانی دادوەر هەر پێك
نەهاتن، ناچار دادوەریش هەردووكیانی لە ژووری دادگا
دەركرد و پێی راگەیاندی هەتا خۆتان یەك لایی نەكەنەوە
نەیەنە ژوورەوە....

|
|
سهرچاوهی مهڵپهری
گوڵان مێدیا |
19.06.2008 |
رێکهوتی بڵاوکردنهوه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مهڵپهری
قوبادی :: |
تکایه ئهگهر نوسینهکانی سهرهوهتان بۆ
ناخێنرێتهوه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیتهرهکهت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|