|
|
|
مۆبایل كێشه‌یه‌كی تری ژنان |
مۆبایل كێشه‌یه‌كی
تری ژنان
تابان شیَخ عه‌بدوڵلاَ /گه‌رمیانی
كه‌س نییه له‌ئیَمه به‌بیستنی هاتنه ئارای هه‌ر
جۆره زانستیَك یان ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك له‌هه‌موو ئه‌و
بوارانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ژیانمانه‌وه هه‌یه
له‌رِووی ته‌ندروستی و ئابووری و به‌رهه‌مهیَنانی
ئامیَری خزمه‌تگوزارییه‌وه دڵخۆش نه‌بین، مۆبایلیش
یه‌كیَكه له‌و ئامیَره ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی ئه‌مرِۆ
بۆته جیَگای بایه‌خ پیَدانمان و هه‌ر یه‌كیَكیشمان
به‌جۆریَكی جیاواز له‌وی تر سوودی لیَوه‌رده‌گرین،
ئه‌مه‌ش به‌پیَی كار‌و پیشه و ئه‌ركی مرۆڤه‌كان
ده‌گۆرِیَت و ده‌توانین بڵیَن مۆبایل ئه‌و ئامیَره‌یه
هه‌ر لایه‌نی باشی هه‌یه نه‌ك خراپ، به‌ڵام زۆر
به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه‌دا بۆ ژنان بۆته
مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌زاران كیَشه‌ی خیَزانیی و
ده‌روونی و تاوانكاری و ده‌توانین بڵیَین
سه‌رچاوه‌یه‌كیشه بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی ژن ئه‌مه
به‌پیَچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامیَره بۆته
كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ بۆ ئاسانكاریی له‌ژیانی ئه‌مرِۆی
مرۆڤاتیدا، دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی
رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كانییه‌وه هه‌یه، كه هیچ
له‌به‌كارهیَنان و به‌هاو مانای ئه‌و زانسته‌وه
ناگه‌ن و له‌ئامیَریَكی پرِ خزمه‌تگوزارییه‌وه
ده‌یگویَزینه‌وه بۆ كاری نامرۆڤانه‌و قیَزه‌وه‌ن و
تاوانكاری و سوكایه‌تی پیَكردن.
گه‌رچی سوكایه‌تیكردن به‌هه‌ر كه‌سیَ كاریَكی ناشیاو و
دووره له‌رِه‌فتاری مرۆڤانه‌وه ئیتر به‌رامبه‌ر هه‌ر
ره‌گه‌زیَك بكریَت، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه‌دا زۆر
جیاوازه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌رِه‌گه‌زی ژن بكریَت،
چونكه ژن ئازادییه‌كانی به‌دانسقه پیَده‌دریَت و
وه‌ریده‌گریَت و هه‌ركاتیَكیش وه‌ریگرت به‌و مانایه
نییه ئیتر به‌مانا ره‌هاكه‌ی ئازاده، به‌ڵكو جۆریَك
له‌چاودیَریكردنه‌كه‌ی ده‌گۆرِی به‌باریَكی تردا و
پیَی ده‌وتریَت ئازادیت هه‌یه، به‌ڵام به‌بچوكترین
هه‌ڵه لیَت نابوورین و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه
چاوه‌رِیَت ده‌كات.
بۆیه كاتیَك كچیَك یان ژنیَك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
ئیَمه‌دا كه له‌وپه‌رِی ئازادیشدا بیَت ئه‌گه‌ر
به‌رِیَكه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هه‌ڵه‌هاتوو یان
كورته‌نامه‌یه‌كی بۆ بیَت و ئه‌گه‌ر كه‌سیش
لیَینه‌پرسیَته‌وه، ئه‌وه ده‌كه‌ویَته ناو
ئه‌وپه‌رِی ترس و دڵه‌رِاوكیَوه، چونكه ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت روونكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر راستی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه بدات به‌ئاسانی باوه‌رِیان پیَناكریَت
یان گومان ده‌خریَته سه‌ری، یاخود بیَبه‌شده‌كریَت
له‌و ئامیَره خزمه‌تگوزارییه.
ئه‌گه‌ر روو له‌دادگاو ریَكخراوه‌كانی ژنان بكه‌ین
ئه‌وا به‌رِوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌ویَت كه‌مۆبایل چه‌ند
كیَشه‌و كاره‌ساتی له‌ژیانی ژناندا خوڵقاندووه‌و
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپیَشچوونی جۆره‌كانیشیدا ده‌بینین
كیَشه‌كانیش بۆ ژنانی ئیَمه زیاتر‌و زۆرتر ده‌كات،
چونكه گومانی تیَدانییه كه‌ته‌كنیكی نویَی بۆ جۆری
فشار خستنه‌سه‌ر ژنان و كچان به‌كارده‌هیَنن، بۆیه
لیَره‌دا به‌كورتی گوزه‌ریَك به‌ناو چه‌ند جۆریَك
له‌كیَشه‌كانی ژنان به‌مۆبایل ده‌كه‌ین.
یه‌كیَ له‌وانه ته‌كنیكی ویَنه‌گرتنی ژنان و كچانه
له‌ئاهه‌نگی تایبه‌تی خیَزانییه‌كان و سه‌یرانه‌كاندا،
دواتر مونتاژكردنی بۆ فشار خستنه سه‌ریان بۆ
هه‌رمه‌رامیَك بیَت، دیارده‌یه‌كی تریان به‌ناوی
په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و تۆماركردنی ده‌نگ و ره‌نگی
كچان و ژنان و هه‌رِه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر
رۆژیَك له‌رِۆژان ملكه‌چی ئاره‌زوو و
داواكارییه‌كانیان نه‌بوون، حاڵه‌تیَكی تری دروستكردنی
كیَشه‌و جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو و بیَزاركردنی
یه‌كیَكیانه‌و زۆر جاریش له‌مه‌دا ژنه‌كه ده‌كریَته
ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی گومان لای پیاوه‌كه به‌رامبه‌ر
به‌ژنه‌كه‌ی دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌ریش بڵیَم زیاتر ئه‌م
گرفتانه رووبه‌رِووی كام له‌كچان و ژنان ده‌بنه‌وه
ئه‌وه به‌ئامار ده‌ركه‌وتووه زیاتر كچانی خویَندكاری
زانكۆ‌و خویَندنگه ئاماده‌یی و دواناوه‌ندییه‌كانن.
ئه‌مه له‌كاتیَكدایه كه‌به‌كارهیَنان و كارپیَكردنی
مۆبایل و ئینته‌رنیَت و ئامرازه‌كانی تری گه‌یاندن
له‌كۆمه‌ڵگه پیَشكه‌وتووه‌كاندا به‌یاسا ریَكخراوه
هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه‌متر كیَشه ده‌نیَته‌وه،
چونكه له‌یاساكانیاندا ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵگری مۆبایله
جگه له‌لایه‌نی رۆشنبیریی خۆی و به‌جیَهیَنانی ئه‌و
مه‌رجانه‌ی له‌كاتی هه‌ڵگرتن و وه‌رگرتنی مۆبایلدا
جیَبه‌جیَیان ده‌كات هه‌ر به‌پیَی یاساكه‌ش ئه‌گه‌ر
له‌رِیَگای مۆبایله‌وه هه‌ر كیَشه‌و گرفتیَك
رووبه‌رِووی ببیَته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كریَت، به‌ڵام
لای خۆمان به‌هۆی ئه‌و رۆتیناته زۆره‌ی ده‌خریَته
به‌رده‌م كه‌سی بیَزاركراو له‌رِیَگای
مۆبایله‌كه‌یه‌وه واده‌كات كه‌متر په‌نا بۆ یاسا
به‌ریَت، بۆ نموونه كچیَك یان ژنیَك له‌گوندیَك یان
له‌خیَزانیَكی داخراودا بیَت چۆن بواری ئه‌وه‌ی
پیَده‌ریَت بچیَته دادگا‌و سكاڵای خۆی بگه‌یه‌نیَ
كه‌بیَزار كراوه به‌مۆبایل؟ زۆرجار له‌وانه‌یه بۆ
به‌دواداچوون، پیَویستی به‌كات و هاوكاریی هه‌بیَت
له‌لایه‌ن خیَزانه‌وه، به‌ڵام زۆر خیَزان هه‌یه نه‌ك
هاوكاریی به‌ڵكو به‌زانینی ئه‌وه‌ی كیَشه‌ی له‌و
بابه‌ته‌ی هه‌یه رووبه‌رِووی ئازاری ده‌روونی و
جه‌سته‌یی ده‌كه‌نه‌وه‌و دوور نییه بیَبه‌شیبكه‌ن
له‌به‌كارهیَنانی مۆبایله‌كه‌ی، بۆیه لیَره‌دا
ئه‌وه‌ی گرنگه بكریَت ئه‌وه‌یه له‌كاتی ده‌رچوونی
هه‌ر یاسایه‌كدا ره‌چاوی بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌و
تاكه‌كانی بكریَت به‌تایبه‌تی ژنان، چونكه ئه‌وان پرِ
كیَشه‌ترین كه‌سن به‌هۆی مۆبایله‌وه، هه‌روه‌ها
پیَویسته كاتیَك بیَزار ده‌كریَن و سكاڵا
تۆمارده‌كه‌ن ئاسانكارییان بۆ بكریَت له‌به‌دواداچوونی
كیَشه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش دوور له‌مه‌رج و قورسكردنی
به‌شیَویه‌كی رۆتینیات وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیَستا كاری
پیَده‌كریَت.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
کوردستانی نوێ |
12.08.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|