|
ناسا تلسكۆبێكی نوێ ره‌وانه‌ی بۆ شایی
ئاسمان ده‌كات |
ناسا تلسكۆبێكی
نوێ ره‌وانه‌ی بۆ شایی ئاسمان ده‌كات
بڕیاره به‌م نزیكانه ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی
(ناسا) تلسكۆبێكی تایبه‌ت به توێژینه‌وه سه‌باره‌ت
به تیشكه‌كانی گاماو سه‌رچاوه‌ی ووزه گه‌ردونیه
به‌هێزه‌كان وهه‌ساره‌ی نیوترۆنی و موگناتیسیه‌كان و
پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ی
كه‌به(سوپه‌ر نوڤا) ده‌ناسرێن له‌گه‌ڵ ناو جه‌رگه‌ی
گه له‌ئه‌ستێره‌كاندا . ئه‌وه‌ی زانراوه تیشكی
گاما یه‌كێكه له‌و تیشكه رووناكیانه‌ی كه‌له
خه‌رمانه‌یه‌كی موگناتیسدا بڕێكی زۆر له ووزه‌ی
تێدایه كه ناتوانرێت به‌چاوی ئاسایی ببینرێن .جێی
وتنه تلسكۆبی (گلاست) به‌هۆی ئامێره
به‌هێزه‌كانییه‌وه له ساڵی یه‌كه‌می كارپێكردنیدا
ده‌توانێت به‌هه‌زاره‌ها له‌و تیشكانه وه‌ربگرێت كه
به گاما ناسراون ، بڕیاریشه هه‌ستێت به كێشانی
نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گومه‌زی گه‌ردوون. جێی
بیرهێنانه‌وه‌یه پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و تلسكۆبه
به‌هاوكاری هه‌ریه‌كه له ولاَتانی ئه‌ڵمانیاو
فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و ژاپۆن و سوید به‌رێوه چووه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
14.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|