»ده‌سپێك

»گۆرانی کوردی
»ڤیدیۆ کلیپ
»که‌شکۆڵ
»شاعیران
»سروودی نیشتیمانی
»ناوی کوردی
»نوکته‌
»دابه‌زاندن
»وێنه‌
»به‌سته‌ر
راسته‌وخۆ له‌ رادیۆ نه‌وا

کوردسات تیڤی

کوردستان تیڤی

تیشك تیڤی

رۆژ تیڤی

زاگرۆس تیڤی

کۆمه‌ڵه‌ تیڤی

رۆژهه‌ڵات تیڤی

ڤین تیڤی

نه‌ورۆز تیڤی

کوردستان و کورد

هاوڵاتی

په‌یامنێر

کوردیشه مێدیا

سبێی

ئاوێنه‌

کوردستان نیوس

یسلام په‌یك

گوڵان

خه‌بات

ده‌نگی میزۆپۆتانیا

ده‌نگی زایه‌ڵه‌

ده‌نگی ڤوا

ده‌نگی خاك

  میوان له‌سه‌ر هێڵ
  ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان
 
 

  لە رۆژی لە دایكبوونتـدا خەون بەچی دەبینیت؟
لە رۆژی لە دایكبوونتـدا خەون بەچی دەبینیت؟
ئەگەرچی رۆژی لە دایكبوون لە وڵاتانی خۆرئاوا بایەخی زۆری پێدەدرێ و ئەو رۆژە یاد دەكرێتەوەو گرنگی خۆی هەیە، بەڵام لەلای خۆمان كەمتر ئەو بایەخەی پێدەدرێ، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی ئەوانەی ئەو رۆژە یاد دەكەنەوە زۆرتر بووە لە چاو جاران، كە ئەمەش نیشانەی بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەیە، بێگومان رۆژی لە دایكبوون گرنگی تایبەتی خۆی هەیە چ لە رووی یادكردنەوەو چ لە رووی ئەو رۆژەی كە ژیانی لێوە دەست پێدەكات.
خاتوو (سارا جەمیل) تەمەن (24) ساڵ كە فەرمانبەرە لەبارەی رۆژی لە دایكبوون گوتی: رۆژی لە دایكبوون گرنگترین رۆژە لە ژیانی منداو ساڵانە یادی ئەو رۆژە دەكەمەوە، دەیكەم بە خاڵێكی نوێ لە دەسپێكی ژیانێكی نوێ لە رۆژی لە دایكبوونمدا هەوڵدەدەم بەخۆداچوونەوەیەك بۆ ژیانی رابردووم بكەم و هەڵەكانی رابردووم دووبارە نەكەمەوە، گرنگییەكەی لێرەدایە، نەك بەوەی لاسایی خەڵكی دیكە بكەینەوە، ئاهەنگ سازكەین و خەڵكی داوەت كەین، پێموایە ئەمە شتێكی زیادەیەو پێویست ناكات، گرنگ ئەوەیە، كە بزانی چیت كردووەو چی دەكەیت و هەوڵبدەی ئامانجەكان بێنیتەدی، هەروەها (سارا) ئەوەشی گوت: زۆرجار هاوڕێی هەبووە رۆژی لە دایكبوونی خۆی لە بیرنەبووە یانیش لە بیری بووە بەڵام گرنگی پێ نەداوە، هەروەها هۆكاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ باری ئابووری كەسەكەو گوتی: ئەوانەی وەزعی ئابوورییان باشترە گرنگی زیاتری پێدەدەن.
(دانا ئەحمەد)ی (28) ساڵە، كە ئەویش فەرمانبەربوو گوتی: بە گرنگییەكی زۆرەوە هەموو ساڵێ جەژنی لە دایكبوونم دەكەمەوە و، تەنانەت چەند مانگێك پێش هاتنی ئەو رۆژە زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هاتنی دەكەم و هەندێ لە هاوڕێكانم داوەت دەكەم بۆ ماڵەوەو ئەوانیش دیاری جوانم بۆ دێنن و پەیوەندییەكانمان بەهێزتر دەكەین، لەو رۆژەدا پێ دەنێمە نێو رۆژێكی نوێ لە تەمەنم و ژیانێكی نوێ دەستپێدەكەم و هەوڵی نوێ دەخەمە گەڕ بۆ بەجێهێنانی ئامانجەكانم، هەروەها (دانا) لە هەمانكاتدا نیگەرانە لەوەی، كە خەڵكی ئێمە بەپێی پێویست تائێستا بایەخی بەو یادە نەداوە، لەبارەی هۆكارەكەشی گوتی: دەیگەڕێنمەوە بۆ زۆر هۆكار لەوانە نەكراوەیی كۆمەڵگە بەڕووی وڵاتانی جیهان هەروەها هۆكاری ئابووریش دیسان كاریگەری هەیە وەكو ئەوەی چینە دەوڵەمەندەكان زیاتر بایەخی پێدەدەن.
هەروەها پەرستیار (جیهان عەبدولكەریم) تەمەن (25) ساڵەش گوتی: جەژنی لە دایكبوون رۆژێكی گەورەیە بۆ مرۆڤ، ئەو رۆژەیە، كە ئێمە بۆ یەكەمجار چاومان بەو جیهانە هەڵهێناوەو لەو رۆژەوە دەستمان بە ژیان كردووەو بۆ خۆشم زۆر بە خۆشحاڵییەوە یادی دەكەمەوە، هەرچەندە ئەمە رابردووە، بەڵام هەندێ جار رابردووش سوودی زۆرە، ئەگەر چاو بە رابردووماندا بخشێنینەوە دەتوانین سوودی لێوەرگرین و هەڵەكانمان دووبارە نەكەینەوە پێویستیشە گرنگی زیاتر بەو رۆژە بدەین، بەتایبەتی بۆ منداڵان هەموو ساڵێك ئەو یادەیان لێ پیرۆز بكەین و ئاهەنگی بچووكیان بۆ سازكەین، چونكە بەو هۆیە منداڵ هەست بە پشتگیری دەورووبەری دەكات بۆ خۆی و لە رووی دەروونیشەوە چالاكتر دەبێت لە ناو خێزان و دەورووبەرەكەی، هەرچی بۆ گەورەكانیش باشە، بەڵام بۆ منداڵان زۆر گرنگترە، چونكە منداڵ نەوەی دوا رۆژە.
بە پێچەوانەوە (هەڵۆ ئەنوەر)ی قوتابی دەڵێت: بۆمن هەموو رۆژەكانی ژیان وەكویەكن و هیچ جیاوازییەكیش نابینم لە نێوان رۆژی لە دایكبوونم و رۆژەكانی دیكە، چونكە مرۆڤ لە رۆژێكدا لە دایك دەبێت و لە رۆژێكیشدا چرای ژیانی دەكوژێتەوە، هەموو رۆژەكانی ژیان وەكویەكن هیچ كامیان جیاوازی نییە لەوی دیكەیان و تەنانەت زۆربەشیان دووبارەن، بۆیە پێویستیش ناكات ئێمە هەموو ساڵێ یادی بكەینەوەو بە رۆژێكی پیرۆزی بزانین، (هەڵۆ) قووڵ دەبێتەوەو دەبێژێ: جەژنی لە دایكبوون لە كلتووری كۆمەڵگەی ئێمەدا بوونی نییەو ئەوە شتێكی نوێیە بۆ ئێمەو پێویست ناكات لاسایی خەڵكی دیكە بكەینەوە، پێویستە ئێمە، ئێمەبین، با ئەوانیش بێن شتێك لە كلتووری ئێمە وەربگرن و لاسایی ئێمە بكەنەوە، چونكە كلتووری ئێمەش شتی باشی تێدایەو لە هی كەسیش كەمتر نییە.
فەرمانبەر (عەباس ساڵح)ی (29) ساڵان گوتی: بە بڕوای من مرۆڤ چەند جەژنێكی هەیە جەژنە ئایینییەكان و نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، كە جەژنی گشتین، بەڵام جەژنی لە دایكبوون جەژنێكە پەیوەستە بە كەسێك، منیش وەك هەر كەسێك ئەو جەژنە یاد دەكەمەوە، هەڵبەتە رۆژی لە دایكبوون زۆر گرنگەو دەكرێت بكرێتە خاڵی نوێبوونەوەو دەستپێكردن و هەوڵدانی زووتر بۆ بەجێهێنانی ئەو شتانەی نەمانتوانی لە رابردوودا بیهێنینەدی، هەروەها (عەباس) ئاماژەی بۆ ئەوەش كردو گوتی: راستە ئەم یادكردنەوەیە تاڕادەیەك یاخود زیاتر تایبەتمەندكراوە بە منداڵان و گەورەكانیش كەمتر بە گرنگی دەزانن، هۆكاری ئەوەش دەیگەڕێنمەوە بۆ كۆمەڵگەو راگەیاندن، كە پێویستە زیاتر گرنگی پێ بدرێت و بە رۆڵی خۆیان هەڵسن بۆ زیاتر بە مەدەنی كردنی كۆمەڵگە.
هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارمان كە ئایا رۆژی لە دایكبوونی خۆی لە بیرە قوتابی (ژیلە تۆفیق) دەڵێت: بێگومان هەموو كەسێ رۆژی لە دایكبوونی خۆی لە بیرەو بە رۆژێكی گرنگی ژیانیشمی دەزانم و پێویستە لەسەرم هەموو ساڵێ بە دڵ یادی بكەمەوەو مۆمەكان دەكوژێنمەوەو ئەو رۆژە رۆژی نوێبوونەوەیە دەستپێكی ساڵی نوێی تەمەنە، هیوادارم بتوانم هەموو ساڵێ لەم رۆژەدا بە خۆداچوونەوەیەك بكەم و هەڵەكانی رابردووم بناسم و دووبارەیان نەكەمەوە، هەروەها هەوڵی زیاتریش دەدەم بۆ بەدیهێنانی خەونەكانم، دەشخوازم خەڵكی ئێمە زیاتر بایەخی پێبدات، بە گەورەو منداڵەوە، نەك تەنها منداڵان.

 


 

سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری گوڵان مێدیا

26.06.2008 رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌
 

 بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری قوبادی ::

تکایه‌ ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ ناخێنرێته‌وه‌ لێره‌ فۆنتی کوردی داگره‌ بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre  Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket

داگرتنی فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti Kurdi
 

 
 
 
 
 
 
www.Qubadi.com  سه‌ره‌تا .: په‌یوه‌ندی .: 2009-2006 © هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون بۆ
Created And Designed By Farooq R. Grjo_Gull