|
|
|
سه‌رتاشین هۆیه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی
نه‌خۆشیه‌كانی پێست و ڤایرۆسه‌كانی خوێن و
|
سه‌رتاشین هۆیه‌كه
بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێست و ڤایرۆسه‌كانی
خوێن و ئایدز
دكتۆر (عشری محمد) مامۆستای زانستی په‌تایه‌كان له
زانكۆی پزیشكی (شاسعود)، هۆشداری دا سه‌باره‌ت به‌و
مه‌ترسیه ته‌ندروستیانه‌ی له‌كاتی سه‌رتاشیندا
رووده‌ده‌ن و، ده‌بنه هۆی توشبوون به په‌تاو
نه‌خۆشیه‌كانی پێست، به‌هی ئه‌و مادده كیمیاوی و
ئامێره كاره‌باییانه‌ی له سه‌رتاشه‌كان به‌كاری
ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی سه‌رووی ده‌نگ و،
ته‌عقیم نه‌كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌رتاشین و هۆی
دیكه‌ش له‌وانه‌یه دوچاری نه‌خۆشی یان په‌تایه‌كت
بكات.
دكتۆر (عشری) له نه‌دوه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا كه له‌م
دواییانه به ریاز سازكرا، سه‌باره‌ت به كاری
چاودێره ته‌ندروستیه‌كان، رایگه‌یاند كه ئه‌و
نه‌خۆشیانه‌ی زۆر بڵاون هه‌وكردنی پێسته، كه
سه‌رتاش یان كه‌سه‌كه توشی ده‌بێت، له‌رێگای
به‌ركه‌وتن یان هه‌ڵمژین كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و
مادده كیمیاویانه‌ی له كاتی سه‌رتاشیندا
به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كانی خوێنی وه‌ك
ئایدز و هه‌وكردنی جه‌رگ و نه‌خۆشیه
هه‌مه‌جۆره‌كانی پێست و ئه‌سپێی سه‌ر، له‌رێگای
كه‌لوپه‌لی سه‌رتاشین و خاولی و قوماشی
به‌كارهێنراو له سه‌رتاشخانه‌كان ده‌گوازرێته‌وه.
دكتۆر (عشری) ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی ئه‌و
توێژینه‌وانه كرد كه له‌سه‌ر ئه‌و موسی
سه‌رتاشینانه‌ی ساڵی رابردوو له‌وه‌رزی حه‌جدا
به‌كارهێنرابوو، دوای (25) رۆژ له به‌كارهێنان،
ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له خوێنه
وشكه‌وه‌بووه‌كان مابوون هێشتا زیندوو بوون. ئه‌مه
دوپاتی ده‌كاته‌وه كه پێویسته كه‌لوپه‌له‌كان به‌ر
له به‌كارهێنان ته‌عقیم بكرێن، وانه‌زانن كه
ڤایرۆسه‌كان ته‌نها له‌رێی خوێنی شله‌وه
ده‌گوازرێنه‌وه.
دكتۆر ئامۆژگاری سه‌رتاشه‌كان ده‌كات كه دوای
هه‌موو سه‌رتاشینێك ده‌ستیان به ئاو‌و سابون بشۆن و
هه‌ر برینێك له‌ده‌ستدابوو دایپۆشن، با بچو‌وكیش بێت،
ئه‌گه‌ر دوچاری په‌تایه‌ك بوون با كاری سه‌رتاشین
نه‌كه‌ن تا ته‌واو چاك ده‌بنه‌وه، هه‌ركه‌سێك دیاربوو
دوچاری نه‌خۆشیه‌كی له‌و جۆرانه بوو، سه‌ری
نه‌تاشن یان پارێزی لێ بكه‌ن، ته‌نها بۆ یه‌ك جار
موس به‌كاربهێنن، ئه‌و ئامێره‌ی موسه‌كه‌شی له‌ناو
داده‌نرێت ته‌عقیم بكرێت، خاولی و شانه و
كه‌لوپه‌له‌كان ته‌عقیم بكرێن، هه‌تا ئامێری
سه‌رتاشینیش دوای هه‌موو سه‌رتاشینێك به كه‌لوپه‌لی
ته‌عقیمی جۆراوجۆر پاك بكه‌نه‌وه.
www.alwatan.com

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
ستاندارکورد |
08.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|