|
خوشكه‌كه‌ی و ژنێكی دراوسێیانی كوشت |
خوشكه‌كه‌ی و ژنێكی
دراوسێیانی كوشت
له‌گوندێكی سه‌ربه پارێزگای مینا- ی میسر كوڕێكی
گه‌نج سه‌ری خوشكه‌كه‌ی له‌لاشه‌ی جیاكرده‌وه‌و ژنێكی
تریشی كوشت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كه‌ته‌مه‌نی 35 ساڵانه،
زانی كه‌خوشكه‌كه‌ی به‌هۆی كاری سێكسییه‌وه له‌گه‌ڵ
كوڕێكی مه‌سیحی دراوسێیان مه‌سیحی دووگیان بووه،
خوشكه‌كه‌ی كه‌ته‌مه‌نی 18 ساڵان بووه، ده‌كوژێت و بۆ
كوشتنی گه‌نجه مه‌سیحییه‌كه‌ش كه‌ئه‌میش ته‌مه‌نی
هه‌ر 18 ساڵان بوو، ده‌چێته ماڵی دراوسێكه‌یانه‌وه.
له‌كاتێكدا گه‌نجه موسڵمانه‌كه چوو بۆ ماڵی
مه‌سیحییه‌كه، كوڕه‌كه‌ی لێنه‌بوو به‌ڵام دایكی
مه‌سیحییه‌كه‌ی كوشت كه‌ته‌مه‌نی 42 ساڵان بوو، و
دواتریش هه‌وڵیدا خوشكی مه‌سیحییه‌كه‌ش بكوژێت به‌ڵام
كچه‌كه توانی له‌ده‌ستی هه‌ڵبێت.
كچه‌كه ناوی ره‌زا عه‌بدوڵڵا بووه‌و سه‌ریشی
له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و برا
بكوژه‌كه‌شی ناوی محه‌مه‌د عه‌بدوڵلایه‌و ئه‌و
مه‌سیحییه‌ش كه‌خوشكه‌كه‌ی دووگیان كردبوو، ناوی مینا
عجیان وه‌لیم- ه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش بكوژه‌كه خۆی ته‌سلیمی
هێزه‌كانی پۆلیس كرد‌و دانیشی به‌تاوانه‌كه‌دا نا.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
پوک مێدیا |
23.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|