|
خواردنه‌وه‌ی قاوه كێشی زیاده‌ی له‌ش
كه‌مده‌كاته‌وه
|
خواردنه‌وه‌ی
قاوه كێشی زیاده‌ی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه
له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ چاره‌سه‌ردنی گرفتی كێشی
زیاده‌ی له‌ش . چه‌ند توێژه‌رێكی ولاَتی به‌رازیل
ته‌ئكیدیان كرده‌وه به‌تایبه‌تی دكتۆر صامۆیل
مانهاتن و هاوڕێكانی ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان
به‌كارهێنانی گیراوه‌كی خه‌ستی (كافایین) كه‌به
زۆری له قاوه‌دا هه‌یه كار له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی
چه‌وه‌رییه‌كانی ناو له‌ش ده‌كات به‌تایبه‌تی له
نێوه‌ندی ته‌مه‌ندا . ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش بریتی
بوو له كۆكراوه‌ی زانیاری له‌سه‌ر 99 خانم كه
حه‌وت رۆژ قاوه‌ی خه‌ستیان به‌كارهێنا . پاش
تاقیكردنه‌وه‌كه توێژه‌ره‌كان چه‌ند ئاكامێكی
سه‌یریان ده‌ستكه‌وت كه‌بریتی بوو له‌توانه‌وه‌ی
ئه‌و چه‌ورییانه‌ی له‌ناوچه‌ی كه‌مه‌ری ئه‌و
ژنانه‌دا هه‌بوو به‌ربَژه‌ی له سه‌دا 68 تا 80
.هاوكات توێژینه‌وه ئه‌كلینیكییه‌كانیش ده‌ریانخست،
سووڕی خوێن به‌رێژه‌یه‌كی باش له‌و شوێنانه‌دا كه
چه‌وریان تێدا تواوه‌ته‌وه چالاك بووه. دكتۆر
(عومه‌ر لویس) مامۆستا له زانكۆی فیدراڵیی له
(ریودی گانیرۆ) وتی : هه‌رچه‌نده ماوه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌كه زۆركه‌مبووه به‌لاَم ده‌كرێت ئه‌و
شیوازه به شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌كار بهێنرێت بۆ
به‌رگری كردن له قه‌ڵه‌وی .

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
رادیۆ نه‌وا |
08.06.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|