|
بۆ بێده‌نگی
چه‌ند ڕۆژێکه په‌روانه‌ی ڕۆحم
به گڕی دووریت ئه‌سووتێ،
چه‌ند ڕۆژێکه هه‌وری دییه‌م
بۆ دووریت فرمێسک ئه‌ڕێژێ،
چه‌ند ڕۆژێکه بێده‌نگم و
خه‌نده له لێوم تۆراوه،
چه‌ند ڕۆژێکه ماڵی دڵم
گریه و خه‌می لێ ئاڵاوه،
چه‌ند رۆژێکه بیر و هه‌ستم
لای ڕۆژانی ڕابردووه،
چه‌ند ڕۆژێکه چاوه‌ڕوانم
گوێم بۆ چرپه‌ت ڕاگرتووه،
ده تۆش هه‌سته و بێده‌نگ مه‌به
با چیتر ڕۆحم نه‌سووتێ
بێده‌نگ مه‌به و
هه‌ر هیچ نه‌بێ به ئه‌لویه‌ک
سووتانی ڕۆحم خامۆشکه و
دییه‌م پڕکه له ڕۆشنایی..
به ئه‌لویه‌ک..
ئه‌م بێده‌نگییه‌م بهه‌ژێنه و
دڵم پڕکه له ئاوازی شادمانی..
بێده‌نگ مه‌به و هه‌ر هیچ نه‌بی
به هه‌ناسه و چرپه‌ی ده‌نگت
گریانم پێ فه‌رامۆشکه و
گوێم پڕ بکه له گۆرانی
|