|
|
 |
|
|
|
|
وه‌رزه
ڕه‌شه‌کانی بـــــــــا
کاتژمێره‌که‌ت بکه ده‌ستت
ئه‌ی بـــا
تۆ زوو گه‌شتیته ووێستگه‌کانی ووشك بوون
دره‌نگ به‌سه‌ر بارسه‌کانی پێکانینا ته‌رزت کوتا
پێش قیامه‌ت
بارانت له تای ته‌رازوی گوناه توند کرد و
له مه‌نجه‌نیقی چاوه‌ڕوانیدا ده‌یسوتێنی
له دوای چی ده‌گه‌ڕێی؟؟
ئه‌وه‌تا
کۆڵانه قه‌شه‌نگه‌کانی سه‌بووریت
داوه‌ته ده‌ست زبڵی ئازار
به‌رداڵانی لێوه‌کانت مین ڕێژ کرد
که‌ی بۆنێکی باخچه ووشکه‌کانی ویژدان ده‌که‌ی؟؟
تاکه‌ی هه‌ناره پوچه‌کانی گومان ده‌وه‌رێنی؟؟
تاکه‌ی کراسی ئه‌م داره عازه‌به خێرنه‌دیوانه
هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه؟
ئه‌ی بـــــــــــــا تا که‌ی؟؟!!
ئه‌ی بــــا
بگه‌ڕێوه شاخ
شارت لێ نایه
پێڵاوه‌کانت زبرن
به‌رگه‌ی ئه‌م شه‌قامه ساف و لوسانه ناگرێ
تۆ ته‌نها
له نێو قۆپیه‌کانی دووریا جوانی
ته‌نها چرپه‌ت له‌سه‌ر ڕۆحی
گه‌ڵا مردووه‌کان ده‌بێته فریشته
ته‌نها له شه‌وه‌زه‌نگا چاوه‌کانت ده‌بریسکێنه‌وه
بـڕۆره‌وه
نامه‌ی سێبه‌ر
بگه‌یه‌نه ئێوارانی گه‌رمه‌سێر
تا ببیت به ڕیش سپی یه‌که‌ی جاران و
بتنێرن بۆ هێجووی
که‌نار بۆ ده‌ریا
چه‌م بۆ خوڕه
کانی بۆ ده‌یجور
چرا بۆ ژن
لێو بۆ سه‌مـــا
ئه‌ی بـــــا شارت لێ نایه
بڕۆره‌وه قۆپیه‌کانی دووری
بڕۆره‌وه لوتکه‌کانی هاوار و
ڕاوی مه‌رگ بکه
له‌م سه‌فه‌ره کورته‌دا
شه‌تڵی سوتفه و قه‌ده‌رت
له‌سه‌ره ڕێگاکاندا کرده په‌رژین
نێوانی ئاسمان و
ده‌سته سه‌وزه‌کانی به‌هارت
پڕ کرد له سه‌فته جنێو...
پرچی قه‌یره ژنه‌کانت دا به شه‌ر
بووکه به‌فرینه‌ی هه‌تیویت ڕوخان
چنگه خوری نه‌نه‌ت
به‌قژ هه‌ڵگرت و به دڕکێکه‌وه له خاچت دا
له‌و عه‌ده‌مه خوێن تاڵه‌دا
له‌جێی بۆنی ئێسکه‌کان
خۆڵ ده‌که‌یته نه‌فه‌س
چیتر بێ منه‌ت به ئه‌ی با
دوور له گیانی ئه‌و تاشه به‌ردانه‌ی
که له پشتیه‌وه
بایه‌قوش جاسوسی له مه‌رگ کردوو
خوێنی شه‌هیدێکی لێسایه‌وه
هه‌موو ته‌کیه‌کانت
هه‌موو ده‌روێشه‌کانت
به حاڵه‌وه ببه‌ره‌وه شه‌وه‌کانی جه‌زبه
دوور له باڵای
ئه‌و دارستانه سه‌رتاشراوانه‌ی
پشتیان داوه به پشتی بیابانه‌وه و
ساڵانێکه گه‌رده‌لول لێویان ته‌ڕ ده‌کا
فه‌رشی باخه‌کانت هه‌ڵته‌کێنه‌و
بیانده سه‌ر وه‌رده‌کانی شه‌رما
ئه‌ی با بڕۆره‌وه هه‌ڵدێره‌کانی بڕوا
با ده‌نگت بێته هه‌زار ده‌نگ
ته‌ڵه‌زمه‌کان چیتر پاشقولت لێ ناگرن
ئه‌و ده‌ڤه‌ره
له سه‌ر چاوت خه‌ونه‌کانیان ده‌نووسنه‌وه
ئه‌ی بــــــــــــــــــا
تۆ هه‌ر له شاخا جوانی
شارت لێ نایه
شار لێوان لێوی کردی له گوناه
شار چه‌تری حورمه‌تی شکاندی
شار ده‌ریای عه‌شقی ووشك کردی
بڕۆره‌وه
زووبه ئه‌ی بــــــــــــــا برۆره‌وه
|
|
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|